سیاسەتی هەرێم و بۆرسەی حیزبەکان

Friday, 28/08/2015, 19:04

2035 بینراوە


بۆرسە بریتییە لەو بازاڕە جیهانییەی کە تایدا هەموو کالا بەنرخەکان نیشاندەدرێت و ململانێیەکی فراوان وبەرچاو لە نێوان بزنسمانەکاندا دەکرت ولە کۆتایدا کامیان زۆرترین پارەیان دا ئەوەیان دەبێت بە خاوەن کالاکە.
لە کوردستانیش لە ناو سیاسەتدا هەموو ئەندامەکان بوون بە بزنسمان و ئەوەیان کە خاوەنی باڵاترین پلەیە لە هەموویان کۆمپانیا و سەرمایەی زۆرترە و بە زەقی هەست بەوە دەکەین کە ئەم تاک لەو تاک زیاتر و ئەم حیزب لەو حیزب زیاتر داهاتی هەیە ئەمەش بە ژمارەی ئەو وەزارەتانەی لە ژێردەستیانایە یان ئەو پۆستەی کە تیایدان ئەمەش بچوکترین نیشانەیە و  بەڵگەیە بۆ پیسخۆریی و گەندەڵی هەموویان. جیاوازی پلەو پایە و سەرمایە وای کردووە کە لە ناو سیاسەتی کوردیدا بەشێوەیەکی زەق و بەرچاو بۆرسە و ئاڵوگۆڕ بەدراو بەدی بکرێت جا چ بە پارە بێت یاخود بە پلە یان هەر بەرژەوەندییەکی دیکە. لەیەکێک لە تازەترین بازاڕە گەرمەکانی بۆرسەوە خۆهەڕاجکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بوو لە مازادەکەی پەرلەمان و خاوەندارێتی کردنی بوو لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کە پشکی براوەی بەرکەوت. هەموومان ئاگاداری ئەوەین کە لە یەکەم دانیشتنی لایەنەکانەوە لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم و پاش پێشکەش کردنی پرۆژە بە پەرلەمان یەکگرتوو یەکێک بوو لەو لایەنە سیاسییانەی کە سووربوونی تەواوی خۆی ڕاگەیاندبوو لەسەر پرسەکەی و یەکلایی کردنەوەی پرسەکە لە رۆژی ٢٠/٨ و پاش ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە لە نێوان سەرانی گۆڕان و یەکێتیی و یەکگرتوو و کۆمەڵ کە من پێمباشبوو باڵوێزی تورکیاو ئێران کۆببونایەتەوەو پێویستی بەمان نەئەبوو سووربوونی خۆیان لەسەر بە پەرلەمانکردنی پرسەکەو لادانی بارزانی لە پۆستەکەی، بەڵام مخابن ئەوا ٢٠ مانگ ڕۆشت هێستاش بارزانی سەرۆکە! چونکە ئەو ڕۆژە ئەندام پەرلەمانەکانی یەکگرتوو غیرەتی ئەوەیان بۆ نەچووە سەر بچنە ناو ساحەی پەرلەمان و پرسەکە یەکلا بکەنەوەو بە بیانووی دەنگۆی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆو دوو ئیدارەی دانیشتنەکەی هەڵسپارد و بۆرسەکەی لە بەرژەوەندی پارتی کۆتایی پێهێنا کە مەگەر خودا ئەگیا کەس بەرژەوەندی یەکگرتوو لەمەیا نابینێت و پێناسەی نەڕۆشتنیان تا ئێستاش بە لێڵی ماوەتەوە. ئەمەو بەهۆی ئەو هەڵسووکەوتانەیەوە یەکگرتوو ڕووبەڕووی شاڵاوێکی گەورەی ڕەخنە بووەتەوە. لە ڕۆژی ٢٠/٨ ئەندامانی هەر ٤ لایەنەکە گۆڕان و یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ زووتر بڕیاری ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکەیان دابوو بەڵام بۆ بەردەوامی نمایشەکەیان و لەبەر سومعەی حیزبەکەیان  هەرچوون و یەکگرتوویان خستە بەر ئەم باران و ڕەهێڵەی ڕەخنە و تازە بە تازەیی ئەیانەوێت چەتری بۆ هەڵدەن تا نوقمی ڕەخنەنەبن و کادیر و ئەندام پەرلەمانەکانیان لێرەو لەوێ بە شان و باڵ و ئیرادەی ئەندام و حیزبە ئیسلامیەکەدا هەڵەدەن لە یەکێکا بێت یەگرتوو حیزبی ٣٠٠ سپارتاکەیە وەلێ یەکگرتوو ئەو حیزبەیە کە هەمیشە لە نیوەی ڕێگادا هاوڕێکانی جێهێشتووە وەک چۆن گۆڕانی لە هەڵبژاردنی پارێزگاکان جێهێشت. لێرەوە ئەپرسین و هەمیشە پرسیومانە ئایا بڵێی گۆڕان و یەکێتی بە زەبری نووسین یەکگرتوو بکڕنەوە؟
یاخود هەمیشە پارە ئە هێزەیە کە حوکم ئەکات و دەباتەوە و نووسینیش سوودی نابێت؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە