ڕەخنەیەکی هێمنانە لە کوردستانپۆست

Saturday, 29/08/2015, 14:11

2757 بینراوە


ئەوەی ڕاستی بێ دەمخواست سەردێڕی ئەوکورتەباسە بکەمە ڕەخنەیەکی چەکوشانەی بۆ کوردستانپۆست بەڵام بەخۆم گووت بێ ئینسافی دەبێ ئەو سەردێرە هەڵبژێرم.بۆ ماوەیەک دەبێ کە بابەتەکانم دەخەمە سەر رووپەڕی ئەوسایتە وئەوانیش لەسەرنان ودۆی خۆیان دەیگەیننە بەردەرگای ماڵی ئەو کەسانەی کە روویان لەکوردستانپۆستە.لەسەرپەڕآوی ئەو سایتەدا دەیان نوسەر، شاعێر، نوکتەنووس،پەخشان نووس، کاریکاتۆریست و بابەتەکانیان رەوانە دەکەن. ستافی ئەوکارەش بە دڵێکی ئاواڵابابەتەکان بڵاو دەکەنەوە.لەبیرمان نەچێ ئەوانیش پڕنسیب وچوارچێوەیەکی نەتەوەییان هەیە کە رەنگە جارجارتاقمێک بابەتی دژە کورد بڵاو نەکەنەوە، ئەوکارەش من بەمافی خۆیان دەزانم.
ماڵی دێمۆکڕاسیم لە هەندەران بەگڵ گرت! لەسای ئەو بارودۆخەدا دەیان سایت و رووپەڕهەن کە یان سەربەحیزبن، یان سەربەدەسەڵاتی باشوورن یان لایەنگرن بۆ تاقمێکی تایبەت کە ئەگەر بابەتیان بۆ بنێری و ڕەخنەی تیژی تێدابێ بڵاوی ناکەنەوە.من ناوی ئەو سایتانە نانوسم چون یەک وشەشیان بۆ نانێرم. بەشیک لە ،ک،پ، تایەبەتە بە خۆیان کەهەواڵ، سەردێڕ،درووشمی رۆژ، وتار، بۆچون،رێکار،بۆ خوێنەریان بۆ وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا لەلای خۆیان دێننە سەررووپەڕی سایتەکەیان یانی بەشێکی ئەو سایتە مافی وانە کە بیروبۆچونی خۆیانی لەسەر دەرببڕن.
جەوهەری قسەکانی من لێرەدایە کە، زۆربەی هەرەزۆری ناوەرۆکی ئەو سایتە تەرخان کراوە بە باشووری وڵات. یانی نووسەرانی ئەو سایتە زۆربەیان باشوورین. ئەوکارە هیچ ئیراد نییە با خەڵکی رۆژهەڵات و باکور و رۆژئاواش بابەت بنێرن وئاوانیش بڵای دەکەنەوە.هەرچەند لەنێوان رێنوسی سۆرانی ولاتینی جیاوازی هەیە. لە داهاتودا ئەو گرفتە چۆن چارەسەردەبێ من نازانم. بەڵام کاتێک کە دەڵێن: کوردستانپۆست یانی هی تەواوی کوردستانی مەزن، تەنیا هی باشوور نییە.
رەخنەی من لە ستافی بەرێزی ئەو سایتەیە کە خۆیان لە ، بۆنە، مەراسیم، رووداو، مێژووی رووداوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ، حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵات، کەسایەتیەکانی ئەو بەشە لە وڵات، لە ٣٦ساڵەی هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی، ئاڵوگۆڕەکانی دیکە وەک هەڵویست، خۆیان دووچاری کەمتەرخەمی کردوە. رەنگە کەسانی کارگێڕی ئەو سایتە هەموویان خەڵکی باشووری وڵات بن. ( من باش نازانم). بەڵام دەبێ لە بیریان نەچێ چاویان لە هەموو بەشەکانی وڵات بێ.
دەزانم ئەوکارە زۆر زەحمەتە وهاسان جێ بەجێ نابێ. لە کۆمەڵگای ئێمەدا هیچ کارێک هاسان نییە. لەوەش بترازێ من زیاتر بیر لە داهاتوو دەکەمەوە کە هیوادارم کەسانی بوێر و نەترس بە ڕەچاوکردنی ئەرکی نەتەوەیی بە پێی توانا لەو رووپەرە خۆیان نزیک کەنەوە.( ئەو تەنیا قسە و پێشنیارە دەنا من هێچ کارە نیم) وەک رۆژ لێم عەیانە ئەوی لە داهاتوودا لە رۆژهەڵاتی وڵات دەقەومێ سەت هێندی ئەو کارەساتانەیە کە دەسەڵاتی کورد لە باشورلەو٢٤ساڵەدا قەوماندوویەتی.هەرچەند سایت ورۆژنامەی تایبەت بە ئەو بەشە لە وڵات هەیە، بەڵام توونیایەتی مرۆڤ ناشکێنێ.
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست
١٥/٨/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە