عەبدول لەتیف وا دەزانێ مەلایەتیش دەڵاڵی ئۆتۆمۆبێل فرۆشتنە

Tuesday, 29/09/2015, 20:33

7723 بینراوە


ماوەیەکە کۆمەڵێک ڕیشدار هاتوتەنە شارەکەمەوە و دەیانەوێت لەڕێگەی پارتی و یەکێتییەوە فریوی خەڵک بدەن.
حیزبە دەسەڵاتدارەکانیش بەخەڵک بڵێن: گەر ئێمەتان ناوێت ئەوە ئەم ڕیشدارانە دەبنە حاکمتان.
 پارتی لە هەولێر و دهۆک لەڕێگەی کۆمەڵێک مەلاوە بەردەوام لە فریودانی خەڵکدا بووە، دەیان و سەدان گەنجیان بۆ جیهاد ئامادە کردووە، ماوەیەکیشە ڕوویان لەسلێمانی کردووە بەناوی دیموکراسییەوە ڕشانەوە بەخش دەکەن و دەیان مزگەوتیان داگیرکردووە بەبەرچاوی دەسەڵاتەوە مزگەوتی بەهەشت، مزگەوتی نزا لە قڕگە و دەیان جێگەی تر کە دەسەڵات زۆر چاک ئاگادارە.
لەم مزگەوتانەدا مەلاکان دەست لە پیرۆزییەکانی ئێمە دەدەن، لە نمونەی ئەم مەلا ڕیشدارە، کە پێشتر دەڵاڵی ئۆتۆمۆبێل بووە دەیانەوێت بە کەوا پڕ مەعریفەتەکەی قانعی شاعیری چەوساوەکاندا هەڵزنێت.
 کاتێک قانع لە عیرفانییەت گەیشتووە و مناجاتی هۆنیوەتەوە، ئەم مەلا خائینانەی ئەمڕۆ بە باو باپیریانەوە لە جەهل و نەزانییدا دەژیان و فڕیان بە ئیسلام و فەلسەفەکەیەوە نەبووە ئەوەتانێ قانع دەڵێ:
" یا ڕەسولەڵڵا بەحەقی ئال و بەیتی تاهیرین
 سەرکز و ئاشوفتە حاڵی دەستی شەیتانم مەکە.!"
ڕێک وەک ئەوەی قانع زانیبێتی کە ڕۆژێک دێت، مەلایەکی پیسی ڕیشداری شەیتان ئاسا بەناوی ئیسلامەوە ئاشوب دەنێتەوە و یەکێک لە جوانترین تێکستەکانی قانع لەکەدار دەکات.ئەم مەلا عەبدوللەتیفە بیری چووە ژنان و کچانی ئێمە تەنها گوارە و ملوانکە بەخۆیانەوە ناکەن، ئەوان لە کوبانی لە ڕۆژئاڤا و باکور و قەندیلن، بوونەتە نمایندەی هەموو پیاوە پۆخڵەکانی وەک ئێوە.
 ئەم پیاوە ڕیش درێژە دەیەوێت بە قانع بڵێ ئێمە نمایندەی خواین، ئێوە سەردەمتان بەسەر چووە، لە کاتێکدا هەرچی مەلا هەیە ئێستا لەکوردستان بەهەموو حیزبە ئیسلامییەکانیشەوە ناتوانن لە حزوری هۆنراوەیەکی ئەو زاتانەدا بەراورد بکرێن.
 ئەم واعیزی خوایە ئەم نمایندە ساختەکارە، دێت لە خۆیەوە باسی دیموکراسی دەکات، وەک ئەوەی هەرێمە داگیر کراوەکەی لەمەڕ خۆمان دیموکراسی لێبچۆڕێت، بۆیە ڕێگە بە خۆی دراوە چونکە نەی شاردۆتەوە کە "مەسعود بارزانی" بەنمایندەی خۆی دەزانێت.
 ئەوەی جێگەی داخە دەیان ڕێخراوی ژنان هەیە لەئاستی ئەم سوکایەتییەدا بێدەنگن و دەیانەوێت ژنان و کچان لەماڵەوە وەک کارخانە تەنها منداڵ دروست بکەن.ئێمە پێویستمان بەژن و کچانی واهەیە کە هیچ نەبێت لەڕێگەی یاخیبوونیانەوە پەیامی خۆیان بگەیەنن.
ئەم کچە ئەفغانییە پێی ووتین لە دەوڵەتی شەریعەدا ژیان چۆنە و چێ دەڵێت مەلا عەبدول لەتیف و هاوەڵەکانی و دەیانەوێت چیمان بەسەر بێنن ؟
 
ئەمەش سەری بچێت نوێژی ناچێت، بەڵام سەیر بکەن ئەم نوێژکەرە چەند بێنامووسە.
هیچی دیکەم لە شەرمدا بۆ ئەم وێنەیە قسەیەکم پێ نییە، گومان نییە ئەگەر بۆ ئەم مەلا ساختەچییەی خۆمان هەڵبکەوێت لەو موسڵمانە نوێژکەرەی ناو ئەو وێنەیە لە ژێرەوە ئەگەر بۆیان هەڵبکەوێت باشتر ناکەن.فەرمو بڕۆن لە ئینتەرنێتدا گۆگلە بکە، سەدان نمونەی قێزەوەندی ئاوات دەست دەکەوێت.
ئەم مەلا عەبدوللەتیفە بەئۆتۆمۆبێلی دەرعەوە دێتە مزگەوت حیمایەی هەیە و دەڵێت من نمایندەی خواشم.
لێرەدا من بەچەند کۆپلە گوڵ هۆنراوەی قانع وەڵامی ئەم ڕیشدارە بۆگەنە دەدەمەوە تا فێربێت و بزانێت هەموو مەلاکانی هاوشێوەی خۆی، بە تەنزێکی ئەو هۆنراوەیەی مەلا قانع ناگەن، قانع مەرد ژیا، مەرد مرد، خزمەتکاری گەلەکەی بوو، کە گیانی سپارت تەنها ٣پەنجایی لە گیرفاانییدا بوو، لێ تۆ ئەی مەلا ساختەچییەکە تۆ بە مەردی ناژیت، بە مەردییش نامریت! تۆ خزمەتکاری دوژمنی گەلەکەی خۆتی، پلانی ئەوان جێبەجێ دەکەیت! تۆی پۆخڵ تەنها ئۆتۆمۆبێلە گوللە نەبڕەکەت کە مەسعود بارزانی بۆی کڕیوی بەپارەی دزی بای ٥ دەفتەر دۆلارە.
قانح دەڵێ:
هۆنراوەی "وێنەکەم" 
" کوردە ئەم سەرمە سەرێکە پڕ لە سەودای نیشتمان 
چاوەکانم بۆ کزی کوردانە ئەشکی دێتەخوار" 
 لەهۆنراوەی چوار چواری کۆمەڵایەتی قانح دەڵێ:
" چوارشتن ئەمڕۆ کەبونە نەگبەتی کوردی هەژار
جەهل یەک، بێئەقڵی دوو، دڵپیسی سێ، داوا چوار
بازبووم باڵی شکاندم چوار بەڵای نەحسی خراپ 
خانەقا یەک، تەکیە دوو، عەممامە سێ، عابا چوار"
 لەهۆنراوەی سەربازی ڕاستەقینەدا دەلێ:
تاوێ "غاندی"م بۆوەتەن تەرکی هەموو خۆراک دەکەم 
 تاوێ شێخی خانەقام و، تاوێ جەردەی سەرملان 
تاوێک دەبینی ئەفەندیم عەترو سابونم هەیە 
لەحزەیەک سەیم دەکەیت شێخ و مەلاو، ڕیشێکی پان
 هەرشەوێک پارەم ببێ تەقلیدی سەد خەیام دەکەم 
هەرسەعاتێک مەی نەبوو بەرماڵ و شانە و تەیلەسان"
 
بەدڵ حەزم دەکرد سەدان کۆپلەی هۆنراوەی قانع بدەمەوە بەڕووی دزێوی ئەو واعیزی دینەدا و پێ بڵێم هەزاران ساڵ تۆ لەمینبەری مزگەوتدا چەنابازی بکەیت، ناگەیت بە یەک دێڕی هۆنراوەی " لەبەندینخانە دا" کە لە تاران لەزیندا هۆنیوییەتەوە، ئێوە نەفام هاتون کۆمەڵگای کوری بە خلیجی بکەن! ئێوە پڕۆژەیەی سوعدیە و عەرەبن، دەتانەوێت لە نیشتمانی ئێمەدا زەهر بڵاوبکەنەوە.
 من لەوە ناگەم جاران کەسە دیندارەکان تەنهایان هەڵدەبژارد، بۆنمونە "ماهاڤیر" دوانزەساڵ لە نێودارستانێکدا بەتەنها ژیا و لە کۆمەڵگا دوورکەوتەوە، نالی سەری خۆی هەڵگرت، مەولانە خالید نیشتمانی جێهێشت و سەدان عارف خەڵوەتیان کردە جێگەی خۆیان و راستگۆییان لێدەچۆڕا، کاک ئەحمەدی شێخ ئەو عاریفەی لە کڕینی کەلوپەلدا ڕووی وەردەگێڕا، ئەمانە دینیان نازدار کردبوو، ئەمڕۆ کۆنە دەڵاڵێکی ساختەچییەکی ئۆتۆمۆبێل دەبێتە میراتگری کاک ئەحمەدی شێخ و نەسیحەتمان دەکات، خۆشی لەناو ئۆتۆمۆبێلی گوللەنەبڕدا دادەنیشێت.ئەو مەلایانە نازانن ئیتر ئێمە لەوە گەیشتوین، کە ئەمانە دەڵێن تۆ بیرمەکەرەوە تۆ پرسیار مەکە تۆگومانت نەبێت، باعەقڵت لەگەڵ خۆت مشتومڕ نەکات، ژنان کۆیلەبکەن، ئەوان هزریان ناتەواوە، لەماڵەوە بەندیان بکە، تۆ بۆت نییە هیچ پرسیارێک لەودیو سروشتەوە بکەیت، چونکە گوناحبار دەبیت، چونکە دەزانن کاتێک تۆ پرسیار دەکەیت ئیتربازاڕی ئەوان چۆڵ دەبێت، ئەوان بێکار دەبن نانبڕاو دەبن، دەبنەوە بەدەڵالی ئۆتۆمۆبێل.
 من کەلەچیابووم بەشاهیدی هەمووهاوڕێکانم هەمیشە ڕووم لەهەرماڵێکی خوا بکردایە دەستم دەکردە خاوێن کردنەوەی ماڵی خوا و ڕێخستنی قورئان و تەفسرەکان و مینبەری مەلام دەماڵی و زۆپاکەم پاک دەکردەوە دارم دەشکان و بەرماڵ و فەرشەکانم لەدەرەوەدەتەکاند کۆمەڵەش بووم بڕوای تەوام بەمارکسێت هەبوو بەڵام ڕێزم لەهەموو کەسێک دەگرت کە هەڵگری هەر باوەڕێک بوایە، لای من خۆشترین کاتەکانم لەگەڵ مەلاکاندا بوو کە بەقسە توێکڵدارەکانیان دەکەوتینە گفتوگۆکردن ئەوان دەریایەک بوون لە زانست و هونەر و شیعر، ئێستا مەلاکانی ئێستا ڕقیان لەهەموو جوانییەکە قێز لە دار و درەخت و باڵندەش دەکەنەوە ئەوان هەڕەشەن لەسەر هەموو پیرۆزییەکان، من کە لە یوتوب گوێیان لێ دەگرم ڕشانەوەم دێت دەڵێم بەڕاستی ئەمانە دژی خوا سەنگەریان گرتووە، ئەی بۆ خوا دەیجورێک ناکات ئەم درۆزنانە دەمکوت بکات.
لە کۆتایدا سوپاس بۆ مەلا عەبدول لەتیف کە ئەمڕۆم تەرخان کرد بۆ قانعی شاعیر ئەو گەشتە جوانە پڕ بەختەوەرییەم بەناو ئەو گوڵزاری هۆنراوانەیدا کرد.
 گەر بە ئازادیی نەژیم، مردن خەڵاتە بۆلەشم 
نۆکەری و سەردانەواندن...کاری نامەردانەیە
"قانعم " ئەمڕۆ لە زینداندا بە ئازادیی دەژیم
سەد هەزار نەعلەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە