تکایە سنورێک دابنێنن بۆئەم ناوەندانەی ژنان

Saturday, 10/10/2015, 18:04

4014 بینراوە


ئەنجومەنی خانمان و بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی و مافی مرۆڤ و بۆردی ژنان ولیژنەی ژنا
گەرکار و چالاکی و ئاماری سەرفەرەکانی ژنانی ناو دامەزراوەحکومیەکان لەم چەند ساڵەی رابردو وەربگرین ئەوە  سەرەداوێکی ئەوەمان دێتە دەست کەبۆ ژنان لەم  قورە لیتەیەدا چەقیون، .  ئەو ناوەندانەی حکومەت دایان دەمەزرێنێت پریان دەکات لەوژنانەی کە ئەوەی خەمیان نەبێت ژنە وەک ناوەندی مافی مرۆڤ و  بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی و ئەنجومەنی خانمان و بۆردی ژنان ئەوە هەر باسی کۆڵەواری لیژنەی ژنانی پەرلەمان مەکەن .  ئەو زوڵمەی پیاوێک دەیکات  لە ژنێک چاوەروان کراوە بەڵام ئەوکاتەی ژنانێک بەناوی ژنانەوە پۆست وپلە وەردەگرن   جگە لەموچە زۆرەکەیان، بەناوی ژنانەوە وڵاتەو وڵات خەریکی گەشت وگەرانن پارەیەکی زۆریشیان بۆخەرج دەکرێت،  ئەنجومەنی خانمان کۆمەڵێک ژن پۆستیان وەرگرتوە بونەتە بەرێوەبەری گشتی و بەڵام کوا دەنگیان ، لەجیاتی بارودۆخی ژنان بگۆرن بارودۆخی خۆیان گۆرا بەوشێوەیەی مەیلیانە لەم قەیرانەدا ئەمیندارەکەیان  لەگەڵ بەرێوەبەری مەکتەبەکەی  هەموو ساڵێک دەچنە ئەمریکا مانگی 3 ئەمساڵ لەوسەفەرەی ئەمریکا یەکی 30000 سی هەزار دۆلاریان وەرگرتوە، هەموو ساڵێک ئەم ئەمریکایەی هەردووکیان بەم خەرجیە قەبەیەوە مسۆگەرە. ئەمە جگەلەسەفەرەکانی تریان لەحساب نایەت و ئەمە جگە یە رۆلە خەرجیەکانی هەردوکیانیش مسۆگەرە،  لەدواین گەشتەسەفەری ئەم ئەنجومەنە گەشتە سەیرانێکە بەناوی خەتەنەی ژنانەوە کە رۆژی دووشەمە 5- 10   یەک وەفد لەئەنجومەنی خانمان و بەرپرسی توندوتیژی رۆشتون بۆ خواروی ئەفریقا بۆ ئەوەی بزانن لەوێ ژنان چۆن خەتەنە دەکرێن لەهەمووی سەیرتر ئەندامانی ئەم وەفدە  تەحەدا دەکەین تا ئێستا یەک کاریان بۆخەتەنە کردبێت بەقودرەتی قادر ئەم ئەنجومەنە کردنیە پسپۆری جەندەرو پسپۆری خەتەنەو پسپۆری ستراتیجی ، لەهەمووی سەیرتر ئەم گەشتە سیاحیە پیاوێکی ئەنجومەنییشی تێدایە . 
 بەرێوەبەرایەتی توندوتیژیش کە ئیشیان بوە بەخول کردنەوە و سەفەر بۆئەمریکا بەریوەبەرى گشتى ئەم بەرێوەبەرایەتیەیە ئەویش لەگەشتە سەیرانی وەفدی خەتەنەدایە  و بەرپرسیکى ئەم بەرێوەبەرایەتیە  لەهەولێر کە پیاوە  لە فرۆکەخانە پاسپۆرتی داوە شوێنی نەماوە مۆری بۆبکەن ئەوەندەی سەفەر لەسەر حسابی ژنان کردوە  .  
مافی مرۆڤ کارەساتە ئەوە چەند ساڵە مافی مرۆڤ بوە بەسەفارەتی  بێ قەیدومەرجی ئەو لەجێگای ئەوەی ئیش بۆمافی مرۆڤ مافی ژنان بکات هەرخەریکی سەفەر و پەیوەندی دروست کردن و زمان فێربون و ئەمە جگە لەتەخشان وپەخشانی پارە. 
بۆردی ژنان لەناوئەنجومەنی وەزیران ئەمە نەزەند بەگیخانی بەرپرسیەتی موچەی راوێژکاری هەیەو خەرجی مانەوە و ساڵی 2 مانگیش لەکوردستان نیە بەدبەختیەکانی  ژنان  و کوشتن وئازارەکانیان خۆش بێت ئەوە ئەمانە کاریان مەیسەرە. 
لیژنەی ژنان ئێمە هیچ ناڵێن ونانوسین تکایە برۆن کردارو گفتاری ئەندامانی ئەم لیژنەیە ببینن خۆتان حوکم بدەن ئەمانە بۆئەوە دەشێن چاودێر بن بەسەر دۆخی ژنان و یاسا دەرکەن .  
جا تا حاڵی بەرێوەبەرایەتی روبەروبونەوەی توندوتیژی وئەنجومەنی خانمان و مافی مرۆڤ  وبۆردی ژنان ئاوا بێت لەکوردستان چۆن لەهەفتەیەکدا چەندین لاشەی ژنان فرێ نادرێت سنور لەپارکی دایک بەئاشکرا کوژرا ئەم ئەنجومەنە قسەیەکی نەکرد، جەستەی کور و کچێک لەهەولێر بەکوژراوی فرێدران دوو رۆژ دوای کوشتنی سنور بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی قسەیەکی نەکرد ، ژنێک لە بەردەرەش دەکوژرێت ئەندامەکەی ئەنجومەنی خانمان لەسەرپشکی دهۆک  لەگەشتە نەبراوەکەی بەردەوامەو موچەی دەچێتە حسابەوە،  
تا ئەم گەندەلیەی ئەوان و ئەم بێدەنگیە لەبەرامبەریان بەردەوام بێت بارودۆخی ژنان خراپتر دەبێت. 
تکا دەکەین بێنە دەنگ لە سەرۆکی ئەنجومەن و ئەندامەکانی و توندوتیژی ژنان و مافی مرۆڤ  و بۆردی ژنان و لیژنەی ژنان گەر بەم چەشنەیە نەبێت باشترە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە