دەزگای پاراستن پلانی داناوە، سەرۆکی پەرلەمان (یوسف محەممەد) دەرمانخوارد بکات

Friday, 16/10/2015, 19:45

10381 بینراوە


پەیامنیری کوردستانپۆست/ هەولێر
سەرچاوەیەک لە هەولێرەوە زانیاریی و هەواڵێکی پێڕاگەیاندین، ئەو هەواڵەش نزیکەی هەفتەیەک بەر لە دەرکردنی پەرلەمەنتار و وەزیرەکانی گۆڕان، پێمان گەیشتبوو ئێمەی لێی ئاگادارکراینەوە، ئێمەش پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بەباشمانزانی  لەم کاتەدا بڵاویبکەینەوە:
سەرچاوەی هەواڵەکە دەڵێت مەسعود بارزانی تووشی هیستیریا بووە و هەڵسوکەوتەکانی زۆر ناعەقلانییە و  هەست و بیرکردنەوەی لە مەنتق دوورکەوتۆتەوە، کێشە و قەیرانی دانانەوەی وەکو سەرۆکی هەرێم، یەکجار باری دەروونی تێکداوە، بۆیە ماوەیەکە  بیر لە دانانی پلانێک دەکاتەوە کە سەرۆکی پەرلەمان یوسف محەممەد لەناوبەرێت هەروەک چۆن لە رابردوودا هەمان دژی نەیارەکانی خۆی کردوویەتی و پلانی لەناوبردنی بۆ داناون.
سەرچاوەکە دەڵێت وەکو دەزانن، مەسعود بارزانی  کەسێکی نەخۆش و دەرون ناساغە، هەمیشە دڵی پڕ لە قین و تۆڵە بووە، لە ئیستادا هەست دەکات، کە یەکێکی وەکو سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان (یوسف محەممەد) گەورەترین دۆژمنێتی و بەو هەڵوێستەی سوکایەتییەکی گەورەی پێکراوە،  هەروەها وا لێکی دەداتەوە، کە سەرۆکی پەرلەمان یەکێکە لە رێگرە گەورەکان و کێشەی یاسایی هێناوەتە رێگای و بۆیە قەیرانەکان گەیشتۆتە ئەو ئاستەی ئەمڕۆ، لەبەر ئەوە بڕیاری لەناو بردنی داوە، ئەویش لە رێگای ژارخواردکردنەوە، هاوشێوەی  نەیارەکانی دیکەی. سەرچاوەکە دەڵێت دوورخستنەوەی یوسف مەحەممەد لە هەولێر هەنگاوی یەکەمە و نازانرێت لە دواییدا پلانی دەرمانخواردنەکە چۆن جێبەجێ دەکەن، سەرچاوەکە دەڵێت: من هیوادارم کە ئەم کارەیان پێشتر نەکردبێت، چونکە چەند جۆر ژارخواردن هەیە، کە کاریگەرەکەیان ماوەیەکی زۆری دەوێت، ئەوسا دەردەکەوێت،  بۆ نمونە جەوهەر نامق  ماوەی ساڵێک زیاتری ویست تا  گورچیکەی تووشی شێرپەنجەبوو، لە کار کەوت و بەدوایدا گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەکە دەڵێت مەسعود بارزانی وەکو کەسێکی دیکتاتۆر خۆی نمایش دەکات، من دڵنیام ئەم کارەی بۆ ناچێتە سەر و چارەنووسی هەروەکو هەموو دیکتاتۆرەکان دەبێت. ئێمە کە لەناو دەزگایەکی ئەو رژێمەی بارزانیدا کارد دەکەین، ئەو هەستەمان نەماوە کە پێشتر بە دڵسۆزی بڕوامان پێیان بوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە