دیسان حوسێنی یەزدان پەنا و تیرۆر کردنی ڕۆژهەڵاتیەکان

Thursday, 04/10/2018, 20:10

7807 بینراوە


سەرەتا خوێنەرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کە بەمزوانە تەلەویزیۆنی ئەنترنێتی ئاژانسی ڕاستیەکان و ئانتی بەگلەر پەخشی ڕاستەوخۆی خۆی دەست پێدەکات.

هەوڵی تیرۆری کاک لوقمان مێهری بۆچی؟
ماوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، حوسێن یەزدانپەنا ، کە ناسراوە بە کوڕی عومەرە سووری (کۆنە تەواب) دیسان وەبەر چاوی دام و دەزگا ئەمنیەکانی باشووری کوردستان، هەوڵی ڕفاندن و تیرۆری هاوڕێیانی ئێمە و مرۆڤە شۆڕشگێڕەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دەستپکردۆتەوە.
حوسێن شەیتان پەنا سەرەڕای ئەو هەموو جینایەت و خیانەتانەی لە دژی نەتەوەی کورد و ڕۆڵەکانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردوویەتی و لە سێبەری جاشایەتی بۆ دەسەڵاتی گەندەڵی دوو زلحیزبی باشووری کوردستان هیچ نامەردیی و جینایەتێک نەماوە نەیکات، دیسان تۆوی خیانەت و جاشایەتی لە ناخی دا چەکەرەی کردۆتەوە.
کاک لوقمان مێهری و بنەماڵەی شۆڕشگێڕی بەڕێزیان، لای هەموو کوردێکی بەشەرەف و ڕێکخراوە چەپ و ڕادیکاڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناسراون.
ئەو سەردەمەی کاک لوقمان مێهری گۆڤار و ڕۆژنامەی کوردیی بڵاو دەکردەوە و چالاکی سیاسی دەکرد لە شاری تاران و کەرەج و شارە گەورەکانی دیکەی ئێران و لە ناو زانکۆی تاران و برا و کەس و کاری پێشمەرگەی کۆمەڵە بوون و لە خەباتی جەماوەریی نەقش و پێگەیان دیار بوو، بێ گومان حوسێن کۆنە تەوابی پاسدار و حەسەن کۆتربازی برای خەریکی دەسترێژی سێکسی و مرۆڤ کوشتن بوون بۆ ڕێژیمی بەعس لە بەغدا و لە ئەورووپا و دواتریش لە ناو شاری هەولێر هێرشیان دەکردە سەر ئەندامانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران کە هەموویان لە مرۆڤە هەرە شۆڕشگێڕ و چەپەکان بوون.
وەبەر چاوی بەڕێزان مەسروور بارزانی و لاهووری شێخ جەنگی، ئەوە دیسانیش حوسێن یەزدانپەنا چەند کەسی چەقۆکێش و لاکۆڵان دەنێرێتە شاری سلێمانی تاوەکوو پەلاماری کاک لوقمان مێهری بدەن و بیکوژن. خۆشبەختانە چەند کەس لە تاوانباران لە لایەن پولیس و ئاسایشەوە دەستبەسەر دەکرێن و هیوادارین لایەنی بەرپرس تۆمەتبارەکان وەک جارانی پێشوو بەڕەڵا نەکات و سەری داوەکە کە دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی خائین و خۆفرۆشی حوسێن یەزدانپەنا بدەنە دادگا و ڕوونکردنەوەش بۆ جەماوەری کوردستان بڵاو بکەنەوە.
کاک لوقمان مێهری لەوکەسانە بوو کە لەم چەند ساڵەدا چەند فایل و بەڵگەی گرینگی بنەماڵەی شەیتان پەنای دەست کەوتبوو، هەر بۆیەش حوسێن پاسدار دەیهەوێت بەڕێزیان وەک بەڕێزان کاک فوئاد دیما و کاک مەنسوور و ناسر تەها بداتە بەر هێرش و هەڕەشەی تۆڵەیان لێ بکاتەوە، یانیش وەک سێ کوڕە ئیلامەکە بە بێ دەنگی بیانکوژێت.
ئەو کەسەی پێش هێرشی پاسدارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەڵای حیزبی دیموکرات، جینایەتکاری دەنارد کە ئاوی خواردنەوەی قەڵا ژەهراوی بکەن، ئەو کەسەی پێشمەرگەی دیموکراتی دەڕفاند، ئەو کەسەی چەند کەسی بێتاوانی بە بیانووی شەڕی داعش تیرۆر کرد و ئێستاش هەڕەشە لە نەیارانی خۆی دەکات، کەس نیە جگە لە حوسێن کۆنە تەواب و حەسەن کۆتربازی داوێن پیسی برای.
پێشتر لە جینایەتی حوسێنی عومەرە سوور بۆ سەر خانەقای شێخانی نەقشبەندی، حوسێن کۆنە تەواب لە ڕێگەی پێوەندی بە مەلا بەختیار و ناردنی چەند کچی ڕۆژهەڵاتی بۆ ناوبراو، توانیبووی تاوانباران لە دوای لێکۆڵینەوە لە پۆلیسی سەرا لە شاری سلێمانی ڕزگار بکات و هەموویان بگەنەوە هەولێر.
ئێستاش حوسێن کۆنەتەواب دوای ئەوەی حەسەن داوێن پیسی برای ناسراو بە سمکۆ ناردبووە شاری سلێمانی و سەرجەم ئاڕشیڤی پاراستن و زانیاری گرینگی ناوچە و لقە سەربازییەکانی پارتی دیموکرات هەر لە شەقلاوە و هەریرەوە بگرە تاوەکوو حاجی ئۆمەران گەیاندە دەزگای زانیاری و شێخ لاهوور لە پێناو وەرگرتنی چەند ورەقە دۆلار و دواتریش سمکۆ کۆتر باز یان حەسەن خۆی گەیاندەوە هەولێر و ڕایگەیاند دەگەڵ کاکی ئاشتبوونەتەوە و چیدی لە ناو هەولێر هەڵناکوتنە سەر یەکدی و لە دوو گرووپی بووک و خەسووی جاران دەبنەوە یەک باند و ئەویش "باندی دایە خانم" یان ئامینەی شاریکەندی.
لەمێژە حوسێن کۆنە تەواب دژی کۆمەڵە و بزووتنەوەی چەپ خیانەت دەکات. لە بەغدا زانیاری لە سەر بنکەی نوێنەرایەتی کومەڵە دەگەیاندە دەست ئیستخباراتی بەعس و دواتریش لە ماڵی سەردار جاف دەگەڵ کۆنە بەعسیەکان پلانیان بۆ پارتی و یەکێتی دادەنا و تا ئەو ئاستەی سەردار جاف خەریک بوو حیزب درووست بکات و مام جەلال پێی گوتبوو تۆ پیر بوویت و جاسووسەکانت پاسداری کوردن و هیچ نین.! 
دوای ڕووخانی ڕێژیمی بەعسیش کاتێک حوسێن شەیتان پەنا بوودجەی بەعسی نەما، ڕایگەیاند موخلیسی پارتی دیموکراتی کوردستانە، کەچی ئەوەشی بە ڕاست نەبوو، چونکە دوای هاتنی بۆ کۆنگرەی یەکێتی لە ڕێگەی مەلا بەختیارەوە دەستی کردەوە بە جاشایەتی بۆ یەکێتی و هاوکات دڵی مامە و کاکەی لە پێناو هەبوونی دۆلار دا ڕاگرتبوو.
لە شاری سلێمانیش لە ڕێگەی خەلیل نادری، بەرپرسی چەتەکانی حوسێن، زانیاری هەموو کۆمەڵەکان و بنکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی دەفرۆشتە کۆماری ئیسلامی. حوسێن بۆ ئەم مەبەستەش  لە زۆنی سەوز و لە شارۆچکەی پێنجوێن ماڵێکی هەبوو کە هاوکاری و ڕێکخستنی چەتە فیتنەکانی خۆی بۆ پیلانەکانیان دەکرد و لە سلێمانی بۆی نەدەکرا. هەر لە ڕێگەی ئەو ماڵەشەوە بوو کە شەهیدان "حوسێن بانەزێڕی" و "سابیری سەتاری " کوشت و هەموو ئەو یارمەتیەی ئەوان کۆیان کردبۆوەوە گەیاندەو هەولێر.
کاک لوقمان مێهری، لای چەند کەسێک باسی جینایەتی بنەماڵەی حوسێن یەزدانپەنای کردبوو و دواتریش حوسێن بیستبوویەوە و هەر بۆیەش لە درێژەی هەوڵە نگریسەکانی لە دژی کۆمەڵە و کۆمۆنیستەکان ویستی کاک لوقمان تیرۆر بکات.
هەر لێرەوە بە کاک مسرور بارزانی و دەزگای پاراستن ڕادەگەیێنین کە "سەکینە"ی خوشکی حوسێن یەزدانپەنا زۆر لە مێژە لە رێگەی قایمقامی سۆران خەریکی خیانەت بە پارتی دیموکراتی کوردستانن و قایمقامی سۆران ئاگادارە کە حوسێن چۆن دۆشاوی تەماتەی پڕ لە تلیاکی دەگەیاندە باشووری کوردستان و دواتر کە دوشاوەکە کەشف بوو و دەستی بەسەردا گیرا، ناوبراو ڕایگەیاندبوو کە دۆشاوی خوسرەو جافە!
قایمقامی سۆران ئەوەتی دەگەڵ بنەماڵەی شەیتان پەنا پێوەندی درووستکردووە، بە دەست ئانقەست خزمەتگوزاری لە سۆران ناکات و دەیهەوێت جەماوەر لە پارتی تووڕە بکات وەک چۆن باوکی جەنابی قایمقامیش لە کاتی نەخۆشی بارزانی دا لە خۆشەویستی مەلا مستەفا نەگیشتبووە ئەمریکا!!!!

دیسانەوەش داواکارین لە بەڕێز مەسعوود بارزانی و بەرپرسانی یەکێتی نیشتیمانی و بزووتنەوەی گۆڕان کە ئەگەر پێش بە جینایەتی حوسێن کۆنەتەواب نەگرن، ئەوە بێ گومان دڵی کوردانی ڕۆژهەڵات لە خۆتان دێشێنن و ئەگەر برایەتی دەکەن، ئەوە پێش بە کردەوە چەپەڵەکانی ئەو بەکرێگیراوەی کۆماری ئیسلامی بگرن کە بۆ پارە و دۆلار هەمووتان دەفرۆشێت.
کەس نیە نەرانێت حەسەن کۆتربازی برای حوسێن لە کۆڵانەکانی خەریکی کاری سێکسێ دەگەڵ ژن و کچی خەڵک بوو و یان بە کۆتربازی و شەڕە تقە ئەمن و ئەمانی نەهێشتبوو.
ئێستا تەلەویزیۆنی ئێن ئارتی ناوبراو وەک چالاکی سیاسی دەعوەت دەکات کە قسە بکات. ئاخر خۆ کەس نیە نەزانێت کە حەسەن کۆترباز خوێندەواری نیە و ئێستاش ناتوانێت ئیمەیلێک بۆ خۆی درووست بکات، چەند ساڵ لە ئەورووپا ژیاوە بەڵام تەنیا لە مەیخانە و تریاک فرۆشتن دا تەمەنی خۆی سەرف کردووە و بەداخەوە برایانی باشوور دەیکەن بە شڕۆڤەکاری سیاسی!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە