حکومەتی ئەمریکا بە چەند جۆر بوونەوەری هەسارەکانی تر ئاشنایە (بەشی 7)

Friday, 19/10/2018, 0:21

8659 بینراوە


SERV 59.60, 61,62,63 ABR – CB-7 PANT. BOLHN 28 AC(MULDOSV/PLUS

چەند ڕەگەزێک، بە هەندێک لەوانەی باسیشکران، ماڵی خۆیان لەناو زەویدا دروست دەکەن. ئەوانیش ئەمانەن:
• خەڵکی سەوز – بەشیک لە ڕزگاربووەکانن، مانەوە وەکو بەشێک لە K’ushuiK’hotanەکانی کۆن یان خەڵکی سەوز.
Caspan Jassan Paeganەکان یان ڕەگەزی زێڕین – بەشێک لە ڕزگاربووەکان، مانەوە لەناو گروپی گەورەی چیاکان لە بەشی ڕۆژهەڵاتی زەوی. ئەوان (Essenis)یان دروستکرد.
• نەمرەکان (The Eternals)– هەندێکیان مانەوە لە گۆڕینی جیناتی Altair، کە بووە هۆی ئەوەی پیر بوون زۆر هێواشتر دەبێتەوە، وە ڕێگەی پێدان بۆ چەند چەرخێک بژین.
• Kasimarیان ڕەگەزی شین – هەندێ خەڵکی ڕزگاربوو خەڵکی موو و لیموریا و ئەتلانتیسیان دروست کرد (MU, LEMURUA and ATLANTIS). ئەوانەی ماونەوە ئێستا لە ناوەوەی زەویدا دەژین و هەندێک لە ئەتلانتییەکان لە ژێر ئاودا دەژین.
• لاسارەکان (The Deviants)– ئەو خەڵکە ڕزگاربوانەن کە گۆڕدران لە Kasmir/Insectoids(بوونەوەری سەرەتایی زۆر مەترسیدارن). ئەفسانەی شەیتانییەکان لەدایکبووە لە ڕەگەزی لاسەرەکانی ژێر زەوی.ئەمەش وێنەی لاسارەکان (The Deviants):
META-TERRESTRIAL – CODE: MEREDITH
بوونەوەری-سەروو– کۆد: MEREDITH
(بوونەوەری دەرەکی لە بۆشیایی/کاتی تر یان خەڵکی زەوی لە بۆشایی/کاتی تر)
بوونەوەری-سەروو سەردانکەرن لە بۆشایی و کاتێکی تر. ئەم زانیاریەوە وەرگیراوەتەوە لە:
CRM/26.06 – ABR-26، بەهەمان شێوە ناچەی کەوتنەکانی تریش.
گەشتکەرانی کات – فایلەکانمان تەنها ڕەگەزی ئیساسانی (Essassani) وەرگرتۆتەوە. تێپەڕینە-پەڕێنێک لە نێوان مرۆڤەکان سەر زەوی و بوونەوەری دەرەکی لە زێتا ڕێتیکیولای (Zeta-Reticulae) لە یەكێک لە داهاتووە شیاوەکانمان.
بەذلنیایەوە دەکرێت ڕەگەزی تری بوونەوەری-سەروو هەبێت، بەڵام هێشتا زانیاری تەواومان لەسەری نییە.
تێبینی: تۆ نموونەیەکی ڕەگەزی ئیساسانیت دۆزیوەتەوە بەسەەرکردنی فیلمی StevenSpilbergبە ناوی “Close Encounters of the Third Kind”(بەدوای ڤێرژنە تایبەتەکەدا بگەڕێ، باشترە).

PARA-TERRESTRIAL – CODE: PARAMUS
بوونەوەری-هاوتا – کۆد: PARAMUS
(بوونەوەرە دەرەکییەکانی مەڵتی ڤێرس Multi-Verse)
بوونەوەرە-هاوتاکان لە چەند گەردوونێکی تەریبەوە دێن لە مەڵتیڤێرسدا. کاتێک لەرەلەری لەرینەوەکەی پێکهاتەی گەردیلەییان خێرا دەکەن یان هێواش دەکەنەوە دەتوانن بوونیان هەبێت لەم سێ دووریەی خۆماندا. ئەم زانیاریە وەرگیراوەتەوە لە:
IACT/26, OBR-32 – AC 204 (BANTY)، بەهەمان شێوە ناوچەی کەوتنەکانی تریش.
ناتوانین زۆر بڵێین دەربارەی ئەم بوونەوەرانە، چونکە هیشتا زانیاری تەواومان نییە لەسەری.
1. ناوی ئەم بوونەوەرانە مەحاڵە بۆ وتنەوە و تەنانەت بۆ نووسینیش. ئەم زیندەوەرە ژیرە ناودەبەین بە XZ. ئەوان بە تاکە ئەمیبایەک یان لالەی دەریا دەچن.
بوونەوەری XZ

2. مووک (The Mook)– بوونەوەرێکی زۆر بچووک (1.3مەتر) و برسییە بە قۆڵی درێژ و سێ پەنجەوە، جل و بەرگی پێکەنیناوی دەپۆشن.
The Mook
3. وادیگ (The WADIG)– بەجۆرێکی سەرەتایی پێشەنگی دەچیت بەڵام بوونەوەرێکی ژیرە. عادەتەن هەرگیز پۆشاک ناپۆشێت (ئەم ڕاستییە، ئەو بیرۆکەیە بەهێز دەکات کە هەندێ خەڵک باوەڕیان وایە کە وادیگ جۆرێکە لە پێکبەستێکی ونبووی سەرەتایی)
 
TheWADIG
دەتوانین بەردەوام بین لە قسەکردن لەسەر بوونەوەری-هاوتا بەڵام لۆژیکیانە نییە چونکە بڕی پێویستی زانیاریمان نیە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینوەی باش. ئەمەش لەبەر ئەوەی تەنیا باسی XZ ومووک و وادیگمان کرد تەنیا بۆ حاڵەتی ڕوونکردنەوەی گرنگ.

کۆتایی بەشی حەوتەم
حکومەتی ئەمریکا بە چەند جۆر بوونەوەری هەسارەکانی تر ئاشنایە: (12,11,10,9,8,7,6,5,4,3,2,1)
چاوەڕوانبن هەفتەی بەشێک بڵاودەکرێتەوە تا کۆتایی هەموو بەشەکان کە دەکاتە 12 بەش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە