دمە تەقەیەکی بچووکی مامۆستا هەژارو مەلا مستەفای بارزانی

Thursday, 15/11/2018, 19:40

6719 بینراوە


رۆژانەی فەیسبوکەکەم:
مەلامستەفا:
هەژار تۆ ٣٠ ساڵە دۆستی منی.تۆ وەفاداری. لە بیرتە بە ئەحمەد تۆفیقت دەگووت: بارزانی ببێتە پۆلیسیدەوڵەت هێشتا دەستی لێ هەڵناگرم! ئێستێ رۆژی تەنگانەیە بە جێم مەهێڵە. تۆ دەتگووت: ئامادەم بە قسەی تۆ بمرم! دە ئێستا بە جێم مەهێڵە!
هەژار:
گووتم قوربان،بەسیەتی. تا دەمرم وەفادارت دەبم. بمکوژی یان حەتا ئابڕوم بچێ، کە لە کوشتن خراپترە .سەرم لە ڕێگای تۆ دایە. لە کوێ / پێت / دابنێی خاکەکەی قیبلەی منە.گیانم پێشکەش بە وەفای تۆ دەبێ وبیخەیە بەر /
سەگ / فەخری پێوە دەکەم.!
سەرچاوە: کتێبی چێشتی مجیور لە نووسینی هەژار.لاپەڕەی ٤٩٧.
" ژاری پێنووس"
ئەوە هەڵویست وپێنووس وڕاوێژی کەسیکی زاناو خوێندەواری وەک هەژارە. کەسایەتیەک کە بەو شیوەیە خۆی لە ئاست کەسێکی خێڵەکی ونەخوێندەوارچووک دەکاتەوە.بەو ڕادەیە کە جێ پێی مەلا مستەفا بە قیبلەی خۆی دادەنێ وحازرە مەلا بیخاتە بەر دەستی سەگ!ئەو ئەدەبیاتەیە کە منداڵی کوردی بێچآرە کردوە وئەفسانە بۆ ئەو سەرکردانەی کورد دروستدەکا کە دوای بە ماڵوێرانکردنی هەزاران تاکی کورد، زۆر بە هاسانی دەست لە خەبات بەر دەدەن وپاسآن کوڕوکوڕيزاکانیان دەگیانی خەڵكی بێ نەوا بەردەدەن.
وەبیر هێنانەوە ئەو شیوە بابەتانە بۆ گەنجانی داهاتووی وڵاتە کە چیدی وەک مەمانان نە بنە بزووتی ئاوری سەرکردەی دەمارگرژ وبێ موراڵ.مەلا مستەفا خاوەنی هەزاران چەکدارو کەسی لە خۆ بوردووبووە، کە چی ئەوەندە هەست بە تەنیایی دەکا کە پەنا بەرێتە کەسێکی وەک هژارکە لە خۆی تەنیاترە.
" دوای ٧٢ ساڵ"
١٠٠ساڵ بە سەر شەڕی دووی جیهانیدا تێپەڕی.دوای ٢٨ ساڵ لەو شەڕە نیگریسە لە رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستان ٢ حیزب سەریان هەڵدا بە ناوەکانی ح،د،ک،ئێران وپ،د،ک ،ئێڕآق.ئەو دوو حیزبە نادێمۆکڕاتە هەرکامیان خاوەنی ٧٢ ساڵ تەمەنی حیزبین.چآو لە دونیای پێشکەتوو بکە چۆن دوای ١٠٠ ساڵ رێبازی ژیانێکی خۆش وئازادیان خوڵقاندووە.چاویش لە جووتە حیزبە بکە چۆن بوونەتە مایەی نەهامەتی وکوشتاری نەتەوەی کورد!دیاردەی هەری قێزەون وقڕێژ ٢٨ ساڵی تەمەنی ئەو دەسەڵاتەیە لە باشووری کوردستان وسێ دەیە زیاتری ئەو حیزبانەن کە لە کەمپەکاندا زەمینگیر کراون.

" جوابێک بۆ خەیانەتکاران"
عەبدوڵآئۆجەلان،عوسمانی برام، ئیدی برای من نییە. چون خەیانەتی بە گەل ورێکخستن کردوە. دەبێ نازناوی ئۆجەلانیشی لێ بستێننەوە. ( سەرچاوە: رۆژی وڵات).

" بۆ زاخاوی مێشک"
جوتیك / کەڵ / وجووتێک / کەر / .
ساڵانی رابوردوو لە ناو گووندەکانی کوردستانی مەزن، ئەو جووتیارانەی کە باری ئابووریان باش بووە، بە جووتێک کەڵی خەسیو زەویزاریان کێڵاوە تا بژیوی ژیانی خۆیان بە دەست بێنن.
بەڵام ئەو جووتیارانەی کە باری ئابووریان لاواز بووە، بە جووتێك / کەر / لاواز زەویو زاریان کێڵاوە تا بژیوی ژیانیان دابین بکەن.
بەڵام لە باشووری کوردستان کە لە ژێر دەستی دەسەڵاتی ملهوڕی کورد دا ٢٨ ساڵە دەناڵێنێ، جووت بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی وەک ئەو جووتە، جووتکارەشیان پێنەکراوە تا بژیوی ژیانی خەڵک دابین بکەن.ئەوەی کە کردووسێانە بۆ گیرفانی خۆیان بووە.

" با چیدی قارەمان ودیکتاتۆڕ بۆ خۆمان دروست نەکەین"
رەوانشآد شێخ مەحموود ناوی خۆی نابوو پاشآی کوردستان! پاشآیەک کە ئاگای لە گەمەی سیاسیی ناودەوڵەتی نەبووە. ژیانی ئەو پاشآیەش وەک سەرئەنجامی خانی لەپزێڕینی لێ‌ات کە بە دروست کردنی قەڵای دم دم خۆی دە گەمارۆ هاویشت!پاشآنیش شەڕی قزڵباشی کورد خۆری پێنەکراو خۆی تەسلیمکرد! شێخیش دوای شکست گوتی: بمبورن من پیر بوم، لێم گەڕێن با لە ماڵی خۆم دانیشم!تا واز لە سیاسەتو پاشآیی بێنم.کریس کۆچیرا لە پەڕتوکی کورد لە سەدەی ١٩و٢٠ ئاوادەنووسێ:
لە شووباتی ساڵی ١٩٤٠ دا ڕۆژێک لە بەغدا چاوی بە / ئەدمۆندز / لە نووسینگەکەی ئەو دەکەوێ.پێی دەلێ: ئیدی من پیر بوم. ئێستێ هەر ئەوەندەم دەوێ کە بە ئاسودەیی لە ماڵی خۆمدا دانیشم دەبێ ئیزن بدەن بگەڕێمەوە بۆ شاری سلێمانی!
سەرچاوە: کتێبی کریس کۆچیرا.کورد لە سەدەی ١٩و٢٠.

"هەڵویستی بێ بەڵگە"
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا جار جار بەرهەمی کەسانێک دەخوێنمەوە کە خۆیان بە نووسەرو لێکۆلەرو توێژەری سیاسی پێناسە دەکەن. ئەو کەسانەم وەک خۆرەی دێتە بەر چاو کە هیچ قازانجێکیان بۆ نەتەوەی کورد نییە. سەرکردەی ،سەرهەڵدانەکانی کورد وا دەشووبهێنیی کە بیانکەنە قارەمان ووەک مێژوو دەرخواردی خەڵكی هەژاری بدەن. ئاکار وکردەوە وئەو جۆرە کەسانەم لە دووژمن پێ مەترسیدارترە.ئەوانە مێشکی منداڵی کورد بە لاڕێدا دەبەن، قەت حازر نین بە چآوێکی رەخنەگرانە بە مێژووی کورددا بچنەوە.
با چێدی دیکتاتۆڕە مڵۆزمی سەرکردە لە خۆمان ساز نەکەین. ئەوە ٢٨ ساڵە لە باشووری کوردستان ئەو دوو بنەماڵەیە وەک تۆق دەگەرنمان ئاڵاون وبەهێج شێوەیەک یەخەمان بەرنادەن.

سندووقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە