ئەو ئاسەوارانەی کە تا ئێستا نەزانراون

Tuesday, 27/11/2018, 9:29

10378 بینراوە


تا ئیستا کۆمەڵێک نهێنی شاراوەی مێژوویی هەن، کە مرۆڤ سەرچاوە، یان نهێنی دروستکردن و هاتن و بوونیان لەو شوێنانە بە راستیی نەزانراوە و نەدۆزراوەتەوە، یان کەمترین زانیاریی گوماناویان لەسەریان هەیە، لێرەدا ناوی ژمارەیەک لەو ئاسەوارانەتان پێشکەش دەکەین:
  




1. چەقۆی توت ئەنخ ئاموون
     توت ئەنخ ئامون بەناوبانگترین و خێرا ناسراوترین فیرعەونی شارستانیەتی میسری کۆنە. لە 1333-1323 پێش زایین فەرمانڕەوایەتی کردووە. بوو بەو فیرعەونە بەناوبانگەی کە ئێمە پیی ئاشناین تا ئەمرۆ. لە ساڵی 1922، کاتێک شوێنەوارناس هاوەرد کارتەر گۆڕە ساغەکەی دۆزیەوە لە دۆڵی پاشاکان (Valley of Kings)، دوو چەقۆی دۆزیەوە. یەکیان ئاسن بوو وە یەکیان چەقۆیەکی زێڕین، لەناو پێچانەکەی پاشایەکە کە زیاتر لە 3300 ساڵ پێش ئێستا مۆمیا کراوە. دواتر، لە ساڵی 2015، لێکۆڵەران لە چەقۆیەکەیان کۆڵیەوە بە شەبەنگپێوی فلۆرێسێنتی تیشکی ئێکس بۆ دیاریکردنی پێکهاتە کیمیاییەکەی. ئەوەی دۆزیانەوە زۆر سەیر بوو، دۆزیانەوە کەوا چەقۆکە پێکهاتەی بەرزی نیکڵی تێدا بوو لەگەڵ ئاستێک لە کۆباڵت کە زۆر بە بەهێزیانە پیشنیاری ڕەچەڵەکێکی بوونەوەری دەرەکی دەکات. ئاسنگەری زۆر دەگمەن بوو لە میسری کۆندا. میسریەکان هیچ ئەزمونێکیان نەبوو لە دروستکردنی کانزادا و دامەزراندنی تێکەڵە کانزایەکی لەم شێوەیە لەو کاتەدا مەحاڵ بووە. ئایا فیرعەونەکە چەقۆیەکەی وەکو دیاریەک وەرگرتووە لە شارستانیەتێکی بوونەوەری دەرەکی؟ یاخود ئایا لە نەیزەکێکی کەوتوو دروستیان کردووە؟ زاناکان هیچ وەڵامێکیان نییە بۆ ئەم چەقۆیە.
2. ئێسکە سەری کڕیستاڵی
     لەوانەیە بەناوبانگترین کریستاڵی مەبەست نادیار بەناو دۆزرابێتەوە لە ساڵی 1924 لەلایەن کچێکی 16 ساڵ بەناوی ئانا میچێلهێجس، کچی گەڕیدەیەکی بەناوبانگی بەریتانی. ئەو خۆی دەخشاند بەناو پەرستگایەکی کۆنی مایا لە شاری لوبانتن، ئەمڕۆ بەناوی بێلیز. لەبن نوێژگا ورد وردبووەکە، یەکێک لە سەیرترین بەرهەمی دەستگردی جیهانی کۆنی دۆزیەوە، سەرە ئێسکێکی کڕیستاڵی تەواو ڕوون، شارەزایانە هەڵکۆڵراوە و زۆر بە پاکی پارێزراوە. بە پێی زاناکان، دروستکردنی کڕیستاڵەکە 150-300 ساڵی پێدەچێت بە ئیشکردنی بەردەوام. چەقۆکانی ئەمڕۆ ناتوانن شوختێک بە کریستاڵەکدا بهێنن. فڕانک دۆرلاند، کە کریستاڵەکەی هەڵگرتووە بۆ چەندان ساڵ، چالاکی نائاسایی ئەزموون کردووە. کاتێک ئێسکە سەرەکەی هێنایە ماڵەوە، دەستیکرد بە بینینی شتی نامۆ بیستنی دەنگ لەشەودا. بەیانیەک، زانی کەوا هەندێک لە شتەکانی جوڵێنرابوون لە ماڵەکەدا، هیچ نیشانەیەکی دزەکردن نەبوو چونکە دەرگاکان و پەنجەرەکان قفڵ کرابوون. لێکۆڵەرێکی تریش ئەمەی وت دەربارەی بەرهەمە دەستگردەکە "شتە نەفرەتییەکە، تەنانەت نابێت بوونیشی هەبێت."
3. میکانیزمی ئانتیکەتێرا
     ئەمە لەلایەن زۆربەی زانایانەوە بە کۆمپیوتەرێکی یۆنانی کۆن دانراوە. لەدەستپێکەکانی سەدەی بیستەمدا، مەلەوانەکانی دوورگەکانی یۆنان ئەم میکانیزمە شیوە کاتژمێریەیان دۆزیەوە، کە وابیردەکرێتەوە لانی کەم 2000 ساڵ تەمەنی بێت. ئەم ئامێرە سەرسامکەرە لە وێرانەی کەشتیەکی بارهەڵگردا دۆزرایەوە. زۆر باریک بوو و لە تەنەکە دروستکرابوو، بە چوارچێوەیەکی دارین بەسترابوو و زیاتر لە 2000 پیتی لەسەر هەڵکەنرابوو، هەرچەندە نزیکەی %95 لەم پیتانە شیکرانەوە لەلایەن شارەزایانەوە. هیچ بڵاوکردنەوەیەکی تێکستی تەواوی نووسینەکە نییە. ئەمڕۆ، باوەڕ وایە ئەم ئامێرە جۆرێک بووە لە میکانیکێکی هاوتای کۆمپیوتەر بەکارهاتووە بۆ هەژمارکردنی جوڵەی ئەستێرەکان و هەسارەکانی لە گەردووناسیدا. پێشبینیکراوە کەوا میکانیزمی ئانتیکەتێرا لەدەوروبەری 87 پێش زایین دروستکراوە و لە 76 پێش زایین وونبووە. هیچ کەس نازانێت چۆن گەیشتۆتە سەر ئەم کەشتیە بارهەڵگرە بەدبەختە. کەشتیەکە ڕۆمانی بوو، هەرچەندە میکانیزمی ئانتیکەتێرا لە یۆنان گەشەی پێدراوە. نهێنی ئەم ماددەیە ئەو ڕاستییەیە کەوا یۆنانیە کۆنەکان ئەو تەکنەلۆژیایەیان نەبووە کە بتوانن ئەم ئامێرە دروست بکەن.
4. دەستنووسی ڤۆینچ
     هەروەها ناسراویشە بە نهێنیترین کتێب لە مێژووی مرۆڤدا. دەستنووسی ڤۆینچ لەسەدەی پانزەیەمدا دروستکراوە، بەڵام تا ئەمڕۆش کەس نەیتوانیوە بیخوێنێتەوە و نووسەری ئەم کتێبە نەناسراوە. بەزمانێک نووسراوە هەرگیز نەبینراوە پێشووتر. کتێبەکە پڕکراوە بە ژمارەیەکی زۆر لە ڕوونکردنەوەی هەمەجۆر لە ڕووەک و ئاژەڵ و خەڵک و تەنانەت جوڵەکانی جەستەی ئاسمانیش کە هیچ پەیوەندیان بە هەسارەی ئێمەوە نییە. ناتوانیت پیشبینی ئەوە بکەیت کە کتێبەکە بۆ هەڵخەڵەتاندن نوسرابێت چونکە لە 120 پەڕ پێکهاتووە، پێکهاتەیەکی لۆژیکیانەی هەیە و ڕوونکردنەوەکانی بە زانیاری زۆر ورد دروستکراون. بیردۆزی کۆدێک دوورخراوەتە تیایدا چونکە ئاماری شیاو بۆ دووبارەبوونەی وشەکان بوونی هەیە. هەندێک لە توێژەران پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ئەمە یەکێکە لە یەکەمین ئەو زمانانەی مرۆڤایەتی تا ئێستا دروستی کردووە، هەندێکی تر بڕوایان وایە کە کتێبە زانیاریەکی جیڕە دەربارەی بایۆلۆجی هەسارەیەکی تر جێهێڵراوە لەلایان بوونەوەرەێکی دەرەکی. دەستنووسەکە لێکۆڵینەوەی لێکراوە لەلایەن زۆرێک لە پێشکەوتوان و کریپتۆگڕافەرانی ئارەزوومەند، بۆ نموونە کۆد شکێنەکانی ئەمریکی و بەریتانی لە هەردوو جەنگی جیهانی یەکەم و جەنگی جیهانی دووەم. تا ئێستا هیچ کەس سەرکەوتوو نەبووە لە شیکردنەوەی تێکستەکە، وە بووە بە کەیسێکی بەناوبانگ لە مێژووی کریپتۆگڕافی. لەوانەیە هەرگیز نەزانین کە دەستنووسی ڤۆینچ چی ڕوون دەکاتەوە.
5. برغوە نهێنیەکە
     لە حەوتی مانگی دەی ساڵی 1996، گروپێک لە لێکۆڵەرانی ڕووسی هاوبەشیان دەکرد لە هەڵمەتێک بۆ دۆزینەوە کەرتی نەیزەکێک کە لەناوچەی کالوگا کەوت لە خۆرئاوای ڕووسیا. ئەوەی پێشبینی دۆزینەوەیان نەدەکرد ماددەیەک بوو کە تا ئەمڕۆش نکۆڵی لەهەر ڕوونکردنەوەیەکی گونجاو دەکات. برغویەکیان دۆزیەوە چەسپێنرابوو لە بەردێکدا. برغویەکە درێژیەکی نزیکەی نیو ئینچی هەیە و تیرەیەکی نزیکی سێ میلیمەتر. زەویزانان پیشبینی دەکەن کە تەمەنی برغویەکە 300 ملیۆن ساڵ بێت. لەو کاتەدا، دایناسۆڕەکان تەنانەت بوونیان نەبوو و نە مرۆڤیش. ئایا ئەمە بەشێک بووە لە ئامێرێک کە لەلایەن شارستانیەتێکەوە بەکارهێنراوە زۆر کۆنتر لە ئەتلانتیدا؟ یان ئایا جێهێڵراوە لەلایەن بوونەوەرە دەرەکیتە کۆنەکانی سەردانی زەویان کردوە؟ بڕیارەکە هی خۆتە.
6. دیسکی بۆماوەیی
     ئەمە یەکێکە لە نهێنیترین بەرهەمەدەستکردەکان لە جیهاندا. دۆزراوەتە لە ناوچەی کۆڵۆمبیا و ناونرا دیسکی بۆماوەیی. دیسکەکە پێشبینیکراوە کە 6 هەزار ساڵ بێت. هەردوو لای دیسکەکە داپۆشراوە بە ڕوونکردنەوەی گەشەسەندنی کۆرپەلەی منداڵدان لە هەموو قۆناغەکانی کۆرپەلە بە وردەکاری دەقیق. دیسکەکە قۆناقی زاوزێ پیشاندەدات لە سپێرم کە ئەمڕۆ دەتوانین بیبینین تەنها بە مایکڕۆسکۆپ بە دوو قۆناغی گەشەکردندا. لەم ڕۆژانەدا، ئەم پڕۆسەیە چاودێری دەکرێت لەلایەن دکتۆرەکان بەباکەرهێنانی کەلوپەلی تایبەت کە دروستکراوە لەسەدەی بیستەم. دیسکە بۆماوەیەکە 27 مەترە لە تیرەدا و کێشی نزیکی دوو کیلۆیە. لە لیدیت و بەردی سەختی نایاب دروستکراوە. بەردی لیدیت هاوشیوەی گرانیتە لەبارەی سەختیدا بەڵام پێکهاتەیەکی توێژیشی هەیە لەگەڵ سەختیەکەشدا، کەوای لێدەکات ئیشکردن لەگەڵی زۆر قورس بێت. بڕینی شتێک لەمە دەبوو مەحاڵ بێت بەباکرهێنانی ئەو ئامێرانەی لای مرۆڤ دەستەبەر بووە 6 هەزار ساڵ لەمەوبەر. هەندێک لە وردەکاریەکانی ڕوونکراونەوە لە دیسکەکەدا ئەوەندە بچووکن کە لەڕاستیدا پیویستیت بە مایکڕۆسکۆپ هەیە تا بتوانیت بیانخوێنیتەوە، بەڵام چۆن ئەم زانستە زانراوە 6 هەزار ساڵ لەمەبەر؟ هەموو دیسکەکە پڕیەتی لە نهێنی و کەس نازانێت کێ دیسکەکەی دروستکردووە و چۆن دروستی کردووە.
7. بەردی ڕۆزوێڵ
     شارۆچکەی ڕۆزوێڵ لە نیو مێکسیکۆ دڵی بیردۆزەکانی پلانگێڕی بووە لە مانگی حەوتی 1947ەوە، کاتێک کە ساربازی ئەمریکا هەژێنانە ڕایگەیاند کە پاشماوەی دەڤرێکی فڕیوی دۆزیوەتەوە. بەڵام، تەواو نامۆیانە، رۆژی دواتر پەشیمان بوونەوە لە قسەکەیان وتیان کە لەڕاستیدا هیزی ئاسمانی ئەمریکی زیانپێگەیشتوو بووە. شایەتەکان دواتر هاتنە پێشەوە بۆ وتنی ئەوەی کەوا جەستەی بوونەوەری دەرەکی هەبوو لەناو فڕۆکە کەوتووەکە، کە لەگەڵ شکێنراوەیەکە بردران بۆ بنکەی نهێنی ناوچەی 51 لە نێڤادا. لا پاییزی 2002، بازرگان ڕۆبێرت ڕیچ ڕاوی ئاسکی دەکرد لەنزیک شارۆچکەی ڕۆزوێڵ. لەناو دەوەنەکەی تەنیشت ڕێگاکە بەردێکی قاوەیی بچووکی دۆزیەوە کە لە پارچە زەویەکەی تر هاتبوو دەرەوە. ئەوکاتەی دەیویست هەڵیبگرێت دیزاینێکی نەخشێنراوی دۆزیەوە کە هەڵکەنرابوو لەسەر ڕووی بەردەکە. بەردەکەی وەکو ماددەیەکی بەختهێنەر هەڵگرت. لەژیانی ڕۆژانەی ڕۆبێرت ڕیچدا شتی گەورە دەستیان بەڕوودان کرد، دەستکی کرد بە ئەزموون کردنی زۆرێک لە گۆڕانکاری ئەرێنی لەژیانیدا و ڕۆژێک بڕیاریدا کە بەردەکە بخاتە ژێر پشکنینەوە. زاناکان دۆزیانەوە کەوا بەردەکە بوارێکی موگناتیسی بەهێزی هەیە کە لەشوێنێکەوە هەڵدەقوڵا لەناویەوە. کاتێک دەکەوتە پەیوەندی موگناتیسی لەگەڵ موگناتیسی دەرەکی، بەردەکە بەهێواشی دەخولایەوە بە ئاڕاستەی میلی کاتژمێر یان پێچەوانەی میلی کاتژمێر بە پشتبەستن بەوەی کام جەمسەر کارامەکراوە. بەردەکە بەجۆرێک دەیتوانی لە پەیوەندی فیزیای بمێنێتەوە لەگەڵ دەستی کەسێکدا کاتێک ئەو دەستە بەئاڕاستەیەکی ستوونی ڕاگیرابوو. بەدڵنیایەوە دیارترین شتی ئەم ماددە سەرنجڕاکێشە دیزاینەکە خۆیەتی. وردەکاری سیمبولەکان ئەوەندە دەقیق بوون وەکو ئەوەی بە لەیزەر دروستکرابن. زاناکان نەیانتوانی بزانن کە مانای سیمبولەکانی سەر بەردەکە واتای چی. دوای پشکنینی زیاتر زانیان کەوا نیشانەیەکی هاوشێوە بینراوە لەبازنەیەکی دانەوێڵەدا لە باشوری بەریتانیا نزیکەی دەساڵ پێش ئەوەی بەردەکە دۆزرایەوە. ئەم دانەوێڵەیە دۆزرایەوە لەلایەن فڕۆکەوانێک و گەشتیارەکەی کەبەسەر کێڵگەیەکدا فڕین دوو جار لەماوەی سەعات و نیوێکدا. یەکەم جار کە تێپەڕین هیچ شتێ نەبوو جگە لە کێڵگەیەکی گەنمەشامی ئاسایی، کاتێک گەڕانەوە بازنەکە دروستکرابوو. لێکۆڵەرانی بازنەی دانەوێڵە لێکۆڵینەوەی فراوانیان ئەنجامدا و لەکۆتاییدا گەیشتن بەو ئەنجامەی کە نەوەکو تەنها نمونەیەکی ڕەسەنیانە بوو بەڵکو پێکهاتەیەکی نزیک-نایاب. لێکۆڵینەوەی پەیوەندی لەنێوان بەردەکە و دانەوێڵەکە دەریخست کەوا هەردووکیان دیزاین کراون تا پێوەریان بەیەکەوە هەبێت لەگەڵ یەکتردا. یەکێکیان زۆر بەتەواوی ئەوەی تر دادەپۆشێت. پشکنینەلانی هایدرۆجین دەڵێن کەوا بەردەکە چەند سەدەیەکە تەمەنیەتی.
8. کفنی تورین
     کفنی تورین وێنەی پیاوێکی هەڵگرتووە کە گوایە عیسای نەزارێثە. کوتاڵەکە خۆی لای هەندێک بڕوا وایە کە ئەو پۆشاکی ناشتنە بێت کە تێیدا پێچراوە کاتێک نێژراوە دوای لەخاچدانی. ڕەچەڵەکی ئەم کوتاڵە و وێنەکەی بابەتی دەمەقاڵەی قوڵن لەنێوان کڵێسە و مێژووناسان و لێکۆڵەرانی زانستی. مشتوومڕی جۆراوجۆر کراوە لە پەخشکردنی زانستی و هونەری میللی بۆ سەلماندنی ئەوەی کە کوتاڵەکە کوتاڵی ناشتنی ڕەسەنی عیسای مەسیحە. وێنەی سەر کوتاڵە زۆر دیارترە کاتێک لەڕەنگی ڕەش و سپی نێگەتیڤ دایە وەکو لە ڕەنگی سروشتی خۆی. ئەم وێنە نێگەتیڤە چاودێری کراوە لەساڵی 1898 لەسەر پلێتی فۆتۆگڕافی یەدەگی وێنەگرێکی ئارەزوومەند بەناوی سیکاندۆ پیا، کە ڕێگەی پێدرا وێنەی بگرێت کاتێک نمایش دەکرا. ڕێگای هەمەجۆر پێشکەش کراوە بۆ پێکهاتنی وێنەکە بەڵام ڕێچکە ڕاستەقینەکەی بەکارهێنراوە تا ئیستا دەستنیشان نەکراوە. سەرەڕای ژمارەیەک زۆر لە پشکنین و تاقیکردنەوە، حاڵەتی کوتاڵی تورین بە نهێنی دەمێنێتەوە و سروشتی وێنەکە و چۆن چەسپێنراوە لەسەری وکە مەتەڵ دەمێنەوە.
9. بەردەکانی درۆپا
     ئەمە یەکێکە لە سەیرترین دۆزینەوە شوێنەوارناسیەکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا. هەندێک ئەمە وەکو بەڵگەی دیار دادەنێن بۆ بوونی بوونەوەری دەرەکی کۆن لە چیاکانی هیمالایا لە ئەشکەوتەکاندا، بەدرێژایی سنوری چین و تبت. هەندێ هێڵی گۆڕ دۆزرانەوە کە هی لەمرۆڤچووەکان بوون، 120 سانتیمەتر لە درێژیدا لەگەڵ پەلی نەگونجاوی درێژ. لەسەرەتدادا، بیرۆکەی شوێنەوارناسان وابوو کە مەیمونیان دۆزیوەتەوە، بەڵام مەیمون پرسە ناکات. لەم گۆڕانەدا 716 دیسکی بەردی گڕانیت دۆزراوەتەوە. دوای پشکنینی هایدرۆجینی، سەلمێنراوە کەوا بەردەکانی درۆپا زیاتر لە 12 هەزار ساڵ تەمەنیانە. وەرگێڕانی بەردەکانی درۆپا چیرۆکی درێژی ڕەگەزێکی گێرایەوە لە خەڵکێک کە گەشتیان کرد بۆ ئێرە لەهەسارەیەکی دوورەوە. ئەو خەڵکانە بەخۆیان دەوت درۆپا و جۆرە فڕۆکەیەکیان لەژێر دەستبوو کە کەوت لە چیاکانی هیمالایا. بوونەوەرە ترساوەکانی درۆپا کەلەسەر کەشتیە کەوتوەکە دابوون بڕیاریان دا کە خۆیان بشارنەوە لە جیهان لەناو ئەشکەوتەکان لە چیاکە، بەڵام زۆری پێنەچوو دۆزرانەوە لەلایەن خێڵی هام. ڕاویان نان و تەنانەت هەندێکیش لە درۆپاکانیان کوشت. وەرگێڕانەکانی بەردەکانی درۆپە لەڕاستیدا بەهەند وەرنەگیران لەلایەن جیهانەوە، سەرەتا ئاماژەی پێدەکرا زیاتر وەکو نوکتەیەک وەک لەهەرشتێکی تر. زمانەوانێکی ڕووسی ڕۆیشت بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە زیاتر لەسەر بەردەکانی درۆپا خۆیان. بەردە گڕانیتەکان زانرا کە دروستکراون لە بڕی زۆری کۆباڵت کە دەیتوانی والەبەردەکان بکات بە نزیکی مەحاڵ بێت بۆ هەڵکۆڵین. چۆن پیاوێکی سەرەتایی دەتوانێت ئەمە بکات؟ ئەو هەروەها بەردەکانی بەتاقیکردنەوەیەکدا برد لەگەڵ پیینەیەکی کۆکەرەوە و دۆزیەوە کە بەردەداکان دەبێت جۆرێک لە تەزووی کارەبایان هەبێت. جۆرێک بوون لە گەیەنەر.
10. فڕۆکەکانی کویمبایا
     شتی زێڕینی زۆر بچووکن، سەر بە کلتوری کویمبایین، بەشێک لە خەڵکی ئینکا. زۆر بە فڕۆکەی سەردەمی ئەمڕۆ دەچن و بەردەوام دەبن لە سەرسامکردنی زاناکان بۆ چەندین ساڵ. لە زێڕی پوخت دروستکراون و مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ 1000 ساڵ پێش زایین. لێکۆڵەران دەڵێن ئەمانە فڕۆکەی ڕاستەقینەن کە ئینکایەکان چاودێریان کردوون لە ئاسمان. ئەوەی وا لە مۆدێلی ئەم فڕۆکانە دەکات زۆر سەرجڕاکێش بێت ئەوەیە کە ئەیرۆداینامیکیانە دەقیقن. لەساڵی 1994، ئەندازیارانی ئەڵمانی پیتەر بێڵتن و کۆنراد ڵەبەرس مۆدێلی بە ڕادیۆ کۆنتڕۆڵکراوی ئەم بەرهەمە دەستگردانەیان دروستکرد، سەلماندیان کە دیزاینەکان دەتوانن بفڕن بە هەردوو هێزی پەروانەی تاکی و هێزی فوارە. ڕاستەقینەی سەرسوڕهێنەری ئەم بەرهەمە دەستگردانە دێتە ناوەوە کاتێک یەکێک ئەوە دەگرێتە بەرچاو کە فڕینی میکانیکی دانەهێنرابوو تاوەکو فڕۆکەی براکانی ڕایت لە ساڵی 1903، کەوایە چۆن کۆڵۆمبییە سەرەتایەکانی ساڵی 1000 پێش زایین لە بیرۆکە پیشکەوتوەکانی فڕینی ئەیرۆداینامیکی تێگەیشتوون؟ هیچ کەس نازانێت.
11. نەخشەکەی پیری ڕیس
     لە ساڵی 1929، گروپێک لە مێژووناسان نەخشەیەکی سەرنجڕاکێشیان دۆزیەوە کێشرابوو لەسەر پیستێکی ئاسک، نەخشەکە دروستکراوە لەلایەن نەخشەکێش و ئەدمیڕاڵی تورکی پیری ڕیس لە ساڵی 1513. سەری لە لێکۆڵەران شێواندوە هەر لەوکاتەوەی دۆزراوەتەوە. نەخشەکە وێنەی هەموو کیشوەری ئەوروپا و باکوری ئەمریکا و باشوری ئەمریکا باس دەکات بە وردەکاری زۆر زۆر وردەوە. ئەمریکە تەنها 21 ساڵ پێش نەخشەکە دۆزرایەوە لەلایەن کریستۆفەر کۆڵۆمبۆس، بەڵام نهێنهیەکان لەوێ کۆتایان نایات، نەخشەکە کیشوەری ئەنتارەکتیکا پیشان دەدات سەدان ساڵ پێش ئەوەی دۆزرایەوە لەساڵی 1818. زیاتریش لەمە، سەرنجڕاکێشترین شت ئەوەیە کە نەخشەکە وێنەی ئەنتارەکتیکای ئەوەندە بە دەقیقی کێشاوە کە وەسفی دەشتەکان و چیاکان دەکات کە بە بەفر داپۆشراون بە ئەستووریەکی نزیکەی 1.6 کیلۆمەتر بۆ زیاتر لە 6,000 ساڵی ڕابردوو. ئەو ڕووە زەویەی وەسفکراوە لەلایەن پیری ڕیس تەنها دەتوانرێت نەخشەی بکێشرێت بە تەکنەلۆژیای سەردەمی تازە و سکانەر. پلەی بەزری پیری ڕیس لەناو دەریاوانی تورکیدا ڕیگەی پێدا مۆڵەتی مافی تایبەتی هەبێت بۆ کتێبخانەی شاهانەی قوستەنتنیە (ئیستەنبوڵی ئەمڕۆ). ئەدمیڕاڵە تورکیەکە زنجیرەیەک لە تێبینی دەنووسێت لەسەر نەخشەکە کە زانیاریەکەی وەرگرتووە و کۆپی کردووە لە سەرچاوەیەکی زۆری نەخشە، کە هەندێکیان مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چوارەمی پێش زایین یان زووتریش.
12. پاتری بەغداد
     لوولەکێکی تەمەن 2200 ساڵ کە دۆزرایەوە لە نزیک بەغداد لە عێڕاق وەکو کۆنترین پاتری زانراو وەسکراوە لە بووندا. ئەو دەفرە سیرامیکیە 13 ئینچیانە دەیانتوانی زیاتر لە 2 ڤۆڵت لە کارەبا بەرهەمبێنن. پاتریەکان پاشمانوەی جۆرێک لە شلەی ترشییان هەیە، بە ئەسفەڵت پێچراوە لە ناوەڕاستەکەی، کە لولەکێکی تەنەکەیە لەگەڵ تووڵێکی خراپ جیاکراوەی ئاسن. تاقیکردنەوەکان لەسەر هاوشێوەی پاتریەکانی بەغداد سەلماندیان کە ناتوانرێت بۆ هیچ شتێکی تر بەکاربهێنرێن جگە لە بەرهەم هێنانی وزە.
13. ئێسکە سەری ڕۆدۆپ
     لە ساڵی 2001، پیاوێک ئێسکە سەرێکی دۆزیەوە بە ڕەچەڵەکێکی نەناسراو لە چیاکانی بولگاریا. مرۆڤناسان و شارەزایان وتیان کە ئێسکە سەرەکە سەر بە هیچ جۆرە بوونەوەرێکی ناسراو نییە، بەڵام بەرپرسیاریەتی ئەوەش ناگرنە ئەستۆ کە بڵێن بوونەوەری دەرەکییە. تەنها دوو ساڵ دوای ئەم ڕووداوە، ئێسکە سەرێکی تر دۆزرایەوە لە چیاکانی بولگاریا، بەڵام لە ناوچەیەکی جیاواز. ئێسکە سەرەکە وەکو ئەوەی یەکەم وابوو، تەنها جیاوازی لە قەبارەیاندا هەبوو. کەیسەکە بە بێدەنگی هێڵدرایەوە و هیچێک لە میدیاکان لەڕاستیدا قسەیان نەکرد دەربارەی.
14. کۆدێکس گیگاس
     کۆدێکس گیگاس، لاتینیە بۆ "کتێبی زەبەلاح"، هەروەها ناسراویشە بە تەوراتی شەیتان. ئەمە گەورەترین دەستنووسی سەردەمی ناوەڕاستە لە جیهاندا. ئەم بەرهەمە دەستگردە پڕیەتی لە داستان و پاڵەوانیەتی، هەندێک دەڵێن کە لەلایەن قەشەیەکەوە نووسراوە لە سەدەی 13 بە فرمانی شەیتان خۆی. پاڵەوانیەتیەکان دەڵێن کە قەشەکە تەنها بە یەک شەو نووسیویەتی و شەیتان وێنەی دەموچاوی خۆی کێشاوە لەسەر پەڕەکان. کێشی دەستنووسەکە 165 پاوەندە و پێستی 160 ئاژەڵی تێدا بەکارهاتووە بۆ دروستکردنی. بەپێی هەژمارە زانستیەکان، دەستنووسەکە ناتوانرێت لە شەوێکدا بنووسرێت، بەڵکو بۆ نزیکی 30 ساڵ. هەرچەندە، پشکنینەکان پیشانی دەدەن کە دەستوخەتەکە هی هەمان کەسە و دەستنووسەکە بەکاتێکی زۆر کەم نووسراوە. 11 پەڕ هەیە لە تەوراتی شەیتان کە وونبوون، بڕوا وایە کە نهێنییە هەرە گەورەکانی دەستنووسەکە لەم 11 پەڕەدابن.
15. دراوەکانی بوونەوەری دەرەکی
     ئەم دۆزینەوەیە دەتوانرێت بە بەڵگەی نکۆڵی لێنەکراو دابنرێت لە هاتنی بوونەوەری دەرەکی بۆ سەر زەوی. گروپێک لە خەڵک کە ئیشیان دەکرد لە چاکردنەوەی خانوویەک لە باشووری میسر ژمارەیەک دراوی زۆر دەگمەنیان دۆزیەوە. ئەمانە جیاوازن لەجۆرەکەیەندا بەوەی هیچ وێنەیەکی مرۆڤیان لەسەر نییە، بەڵکو لەڕاستیدا ڕیک پیچەوانەیە، ڕووی پێشەوەی دراوەکە پێدەچێت دەم و چاوی بوونەوەرێکی دەرەکی بێت جۆری ڕەساسی دەچێت. پشتەوەی دراوەکە، وێنەی کەشتیەکی بوونەوەرە دەرەکییەکان هەیە کە دەنیشێتەوە لەسەر زەوی. هەروەها تێکستێکی لاتینیش هەیە، وەرگێڕانەکەی بریتییە لە "لێرەیە بەپێی کات." لە دراوێکی تردا دەتوانیت ساڵێک ببینیت، 1656. لەوانەیە ڕەگەزەکانی بوونەوەرە دەرەکییەکان جۆرێک لە ڕیکخستنی ژمارەیان بەکارهێنابێت لە تۆمارکردنی کات. بەڵام دراوێکی لاتینی چی دەکات لە خاکی میسردا؟ لەوانەیە زمانەکە خۆشی لە شارستانیەتێکی بوونەرە دەرەکیەکانەوە هاتێت هەر وەکو هەموو ئەو زانستەی وەرمان گرتووە بە درێژایی مێژوو.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە