سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشە لە تورکیا دەکات

Tuesday, 15/01/2019, 10:19

14370 بینراوە


لە میدیا جیهانییەکان هاتووە کە
سەڕۆکی ئەمریکا ترامپ، بە توندی هەڕەشە لە تورکیا دەکات سەبارەت بە بار و دۆخی کوردانی ڕۆژئاوا دوای کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا. میدیا جیهانییەکان پەنجە بۆ ئەوە درێژ دەکەن، کە ترامپ بە ڕاشکاوانە لە تویتەرەکەی خۆی ڕایگەیاند، کە ئەمریکا ئامادەیە سزا و جەنگی ئابووریی دژ بە تورکیا ڕابگەیەنێت، ئەگەر تورکیا هێڕش بکاتە سەر کوردانی سوریا، کە بەدرێژای جەنگی دژ بە داعش هاوپەیمانییەتێکی جێگە متمانەی ئەمریکا بوون. ئەم هەڕەشەیەی ئەمریکا بۆتە مایەی نیگەرانی دەسەڵاتدارانی تورکیا و لەو بارەیەوە دژە لێدوان دەدەن سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەمریکا، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە، تورکیا بە شێوەیەکی نەرم و پاڕانەوە لە ئەمریکا دەگەیەنێت کە ئەوان دژ بەو جۆرە هەڵوێست و  لێدوانانەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە