جەعفەر مستەفا زیڕە بەکێ دەکا..ئەی خۆی زیڕەی لەکێ کردووە؟

Sunday, 24/04/2011, 12:00

1589 بینراوە


ئاخاوتنەبازاڕیەکەی جەعفەر مستەفای بەناو وەزیری پێشمەرگە واقعی بیرکردنەوەو ئاخاوتنی هەمووئەو وەزیروولێپرسراوانەی هەردووحیزبی دەسەڵاتە کەپەروەردەی قوتابخانەبازاڕیەکەی تاڵەبانی وبارزانی خائینن وئەمڕۆش بۆ نەگبەتی میللەتی کورد یەکێکی وەکو جەعفەر مستەفا وەزیری حکومەتەکەیەتی ئەو بەناو وەزیرەی جوانترین ڕستەی دەرچوو لەدەمیەوە ڕشانەوەیە.ئەودیمانەیەی کەڕۆژنامەی هاووڵاتی کردوویەتی دڵنیام هەر بەمەبەست کردوویانە تا خەڵکی بزانن ئەمڕۆ چارەنوسی هەرێمەکەمان بەدەست دوونمونەی جوانی وەکو جەعفەر مستەفاوەیە کەشایانی ئەوەیە لەتەویلەدا ژیان بگوزەرێنێ. شانازیکردنی کاڵفامێکی وەکو جەعفەر بەبەکارهێنانی هێزوو دەرخستنی بازووی حیزبەکەی بەڕۆڵەکانی میللەت وهەڕەشەکردن لەخەڵکی ولایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن ڕاستی شەڕانگێزی حیزبەکەیی ودکتاتۆری سکرتێرەکەی دەردەخات کە ئامادەی قبوڵکردنی دەنگی ناڕازی نین و دەیانەوێ سستمی حوکمڕانی بەعسیەکان زیندووبکەنەوە کەبۆتە بەشێك لەمێژووی هەردووحیزبی تاڵانچی.جەعفەر مستەفا بەهەموو عەقلێکی موتەخەلیفیەوە وادەزانێ کۆکردنەوەی هێزوو هەڕەشەو گەمارۆدانی بارەگاکان میللەت ولایەنەکان چاوترسێن دەکات وکۆتایی بەهەمووشتێك دێنن ،خۆگەوجکردنی جەعفەرو ئاغاکانی لەوەدایە کە نەك ‌هێزەکانی جەعفەرو بارزانی خەڵک ناترسێنن بەڵکو ڕۆژێك زووتر لەتەمەنی گڵاویان نزیکتر دەکاتەوە وهەرگیز میللەت بەقسە بازاڕیەکانی نەجەعفەر نەتاڵەبانی نەمسعودی ئاغای هەردووکیان زیڕە ناکات بەڵکو لەسەر ڕاماڵینی دزەکانی دەسەڵات سوورتردەکات٠

خۆ گیڤ کردنەوەی جەعفەر مستەفا بەدەبابەو هەزاران چەکدارو چەکی قورسی دیکەوە لەبەرامبەر خەڵکی بێ چەك مایەی شەرمەزاریەکی گەورەیە بۆیان گەر جەعفەرو ئاغاکانی بەڕاست بەتەنگ ئاسایشی میللەت ونەتەوەی کوردەوەن بالوولەی تفەنگەکان وئاراستەی دەبابەکانیان بکەنە ئەو ووڵاتانەی کەبەر بەردەوامی خەڵکی بێ دیفاعی گوندەکان تۆپ باران وبۆردومان دەکەن وقەتڵ وعامیان دەکەن وئاوارەی دەشت ودەریان دەکەن،باجەعفەروهاوشێوەکانی بچن بەگژ ئەو مستەشارانەی میللەتەکەیان ئەنفال کردو ئێستاش لەجەعفەر زیاتر ڕێزیان لێ دەگیرێ لەلایەن تاڵەبانی ومسعودی خائینەوە ،جەعفەر مستەفا گەر بەڕاستی خەمخۆری میللەت وپارێزەری گەلە بابچێت خۆی لەتاڵەبانی گیڤ بکاتەوە و لێێ بپرسێ بەچ یاسایەك تاوانبارانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە ئازاد ئەکەی،یان هەروەك خۆی ووتەنی چۆن خەڵکی بێ چەك زیڕەی لەدەبابەکۆنەکانی بەعس کردووە کەئێستا جەعفەر بۆتە شۆفێری ئاوهاش خۆی زیڕەی لەتاڵەبانی وئەودوژمنانەکردووە کەناوێرێ لەبەرامبەر دەستدرێژیەکانیاندا ئەلف هەڵ بێنێ٠


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە