بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


چیتر نازانم لەپێناو چیدا دەجەنگم

Sunday, 26/05/2024, 20:36


کە چاوت گێرا و هیچت نەبینی 
تەنها دەبێت چاوی زیاتر بگێڕی
 نەریتەکان جیاوازن 
لەم ووڵاتەدا 
......
دڵتەنگم لەو هەمووپرسیارەی 
لەهزردایەو  ناتوانم 
وەڵامت بدەمەوە 
 دەتەوێ چی بزانی لەسەر، من ؟
کەمن خۆم هیچ شتێک نازانم  
بەکچ و کوڕەکەم بڵێ 
بالەخاکی پاکدا بەدوامدا بگەڕێن 
دەمدۆزنەوە 
بەبێ دوێنێ ... بەبێ بەیانی 
تەنها ئەمڕۆ 
 بەدوامدا بگەڕێن ، لەڕۆخی دەریایەک 
لە لوتکەیەکی تەماویدا 
لەمەملەکەتی جەنگ ... هەوار هەڵئەدام
دەمدۆزنەوە 
دەنگی باران دەبیستم کەبەر گەڵاکان دەکەوێت 
لەوە ناسکتر 
دڵۆپە فرمێسکەکانی سەر ڕوخسارتە
پیاوی تەنها  
ئارام ئارام دێتە خوارێ 
 بەچەشنی ڕووبار ...ڕێدەکەن  
.......
بڕیاری کۆتایی لەدەستی تۆدایە 
زۆرگۆڕاوی 
تۆ دەزانی  ترس دوژمنی وەهم دروست دەکات
ئەمڕۆ
 بەهۆی سەرکەوتنە بچوکەکانەوە دەخۆینەوە
 هەروەک ییک  ئازار دەچێژین 
 وەک ئەوەی گەواهیدەری ساتێکی مێژووبین 
 ئیرەیی 
 مرۆڤەکانی تەنها کرد
گەورەترین شکست لەگێڕانەوەی چیرۆکەکانیاندا بوو 
  بەهۆی ترسە زۆرەکانیانەوە 
لەکەناڵی خائینەکانەوە  دەرکەوتن و بەدوایی بەخشندەیدا دەگەڕێن 
  دەزانی پسمام 
ئەم برینە قوڵانە 
لەڕێگەی دادگا لەرزۆکەکانەوە ساڕێژ نابن 
 چیتر نازانم لەپێناو چیدا دەجەنگم ؟
 لەم سەرزەمینە لەنوێژ چووەدا
 لەناو ئەم هەموو گۆمە پیسەدا 
نازانم چی دەکەم ؟
بەیانی دێمەوە سەر دوولاشەو  
دووزامداری جەنگ 
 دوو پیاوی بەر بارانی
خوێن لەبەر ڕۆشتوو
دوو تارمایی ڕوون و
دووانی سڕاوە لەسەر نەخشەکە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە