لە رۆژی 11-06-2024 تا  20-06-2024 کوردستانپۆست هیچ بابەتێکی نوێ بڵاوناکاتەوە


ژیانی ئاوارەی وکێشەی دەرونی لەژیانی ئاوارەیدا

Sunday, 26/05/2024, 21:47

707 بینراوە


ژیانی ئاوارەی وکێشەی ژیان لە ئاوارەیدا وکۆچی دوای مناڵە جوانە مەرگەکەم، پاڵی پێوەنام کتێبەکەی بەردەستان بنوسم. 
ژیان وهەستی رۆژانەی ناخم بە وردی لەسەر تیشکی زانستی کێشەی دەرونی وزانستی پەروەردە تۆمار بکەم.
کتێبەکە بۆ نوسینی ماوەی دەساڵ لەسەر تیشکی زانستی کێشەی دەرونی وفەلسەفە بەدواچون بۆم کردووە.
لەیەکەم رۆژی ئاوەرەیمەوە، هەستم کرد میللەتی کورد پێویستی بەقووڵ بونەوەیە لەزانستی پەروەردە وەزانستی کێشەی دەرونییەکاندا. ئەم دووخاڵە چونکە بەبێ یەکتری مەحاڵن، هەروەها هەر دووخاڵەکە  
یەکەم بە زانیاری لەسەر زانستی کۆمەڵایەتی ودووهەم لەسەر فەلسەفە ئۆقرەیان گرتووە؛ 
پەروەردە وکێشەی دەرونی بەشێکی گرنگن لەفەلسەفە ولەیەک جودا ناکرێنەوە، لەم بارەیەوە
 کێشەی رۆماتیزمی دەماخی بە ترس لە کن ئاینە ئاسمانییەکان دەهورێژێن ودەبووژێنەوە.
کێشەی رۆماتیزمی دەماخی، بە هۆی کێشەی جینەکانی سەرکرۆمۆسۆمەکانی دەماخەوە وبەیارمەتی کەشو هەوای ژیانی کۆمەڵایەتیی، بەترس قووڵ دەبنەوە وبەدیار دەکەون.
لە کوردستان ئەمکێشەیە بەر بڵاوە بەڵام ناوی کێشەی رۆماتیزمی دەماخی نیە، بگرە کەسەکانی خاوەن کێشەکانن، ناویان؛ شێت، گەڵحۆ وجنۆکە چونەتە دەماخیانەوە، یان لەشەرو ئاژاوەی ماڵ، جیابونەوەی ژن وپیا، خۆکوژی وژنکوژی وزۆربابەتیتردا دەرئەکەون.
کێشەی رۆماتیزمی دەماخی، بەسامپتۆمەکانی کێشەی دەرونی لای کەسە خاوەن کێشەکان دەردەکەون.
کێشەی دەرونی سامپتۆم(نیشانە) یان هەن.
 سامپتۆمەکانی هەر هەمان سامپیۆمی کێشەی شیزوفرینی وبیپۆلێر وئۆتیزمن؛
- کێشەی دەرونی کۆمەڵێ سامپتۆمی هەیە وەک:
- قسەهەر قسەی خۆیەتی  CONTRARIANTES  
- کێشەکان وەبان مللی یەکێکیتر بهاوی  PROJECTION
- پارانۆیاک، بەلاتینی پێی دەوترێ : ( Paranoïaque )،
 - وا هەست دەکەن هەمیشە خەدریان لێ دەکرێ، دڵ ناسکن وبەزەی بەخۆیاندا دێنەوە، بەبێ هۆ دەگرین.
 - بە رۆژ وشە، لەناوخەڵکدا  ورێنە دەکەن.  Délires
- کەم نوستن وشەونخونی
- خەمۆکی  (Dépression)
- سامپتۆمەکان زۆرن،  من لێرەدا چەدانەیەکی گرنگیان نوسیومن.

کێشەی رۆماتیزمی دەماخی جینیتیکە  وهەروەها بەهۆی ژیان وژیانی رۆژانەی تاکەکانەوە دروست و دەردەکەون. وڵاتێکی نادیموکراسی، خواردنی خراپ، کەش وهەوای وڵات پیس وپڕ دووکەڵ بوون کێشەدەرونیەکان زیاتر بەدەر دەکەون.
پەروەردە دەوری گرنگی ئەکەوێتە سەر لە خولقاندی کێشەدەرونییەکاندا، بەتایبەتی پەروەردەی ئاینی، پەروەردە لەکن دەوڵەتە دەسەڵات ئاینە ئاسمانییەکان وشەریعەتە ئاسمانییەکان نەگۆرەکان، لەماوەی چەند سەد ساڵێکدا وەستانی بیر وبیرکردنەوە دەوەستێنن، شانەکانی دەماخ سست دەبن وبێ چالک دەبن، ئەم کارەساتە دەبێتە هۆی جینەکانی سەرکرۆمۆسۆمەکان لەبەر بێ چالاکی بگۆرێن.
جینەکان لەسەر کرۆمۆسۆمەکانی نێو شانەکانی دەماخن، لەماوەی ٣٠٠ و٤٠٠ ساڵێکدا ئەگەری گۆرانکاری گەورەیان دەبن.
پەروەردە بە ترساند، بەجەهەنم، بەشەیتان وجنۆکە، کێشەی دەرونی لەماوەیەکی زۆردا دەخولقێنن  ژیانی بێ خواردنی سروشتی، پیسبوونی ئاو هەوا، جەنگ وپۆردمان وکیمیا باران وداعەش هاوردن، کێشەی دەرونی زۆر ئەکن. دایکێک ببینی کچەکەی یان کورەکەی بەدەستی دوژمن پارچە پارچە بکرێ، پێویستی دەسەڵات سەنتەر وئارامگای چارەسەری کێشەی دەرونی بۆیان بکاتەوە وگرنگی پێیان بدات. 
لە ئاینە ئاسمانێکاندا مرۆڤ خۆی بیرناکاتەوە، مەلاو شەریعەت بیری بۆدەکەنەوە.
کەواتە لەماوەی چەند دوو سەد ساڵێکدا کێشە دەرونییەکان دەبنە ویراسیی وپشتاو پشت کەسەکان لەگەڵ رۆژگاردا کێشە دەرونییەکان قووڵتر دەبنەوە. 
لەناو سامپتۆمەکاندا سامپتۆمی ترس، یان نیشانەی ترس کۆڵەکەی کێشەی دەرونیە.
ترسی دەروونی؛
 یەکێکە لە سامتۆمە کۆڵە کییەکانی کێشەی دەرونییە.
ترسی دەرونی، فرە جۆری هەن؛
------------------------
ترس لە دەربرینی بیرێک بە شێوەیەکی نابەجێ، ترس لە تەریق بوونەوە، ترس لە جەهەنم وبۆ بەهەشت نەچوون.
ترس لەوەی خۆشەویست نەبیت، ترسی دەرنەچون لە تاقیکردنەوەیەکدا.
ترسی دەروونی زۆر جۆری هەن، بەڵام هەر هەمووی یەک سامپتۆمی کێشەی دەرونییە، لە هەستی مرۆڤدا بەزۆر شێوە نمایش دەبن. پەیوەندی بەکێشەی دەرونی ورۆماتیزمی دەماخییەوە هەیە، هەروەها ئەشێ ترسێکی سروشتی، کەسایەتی یان لەناو خێزاندا بەهۆی پەروەدەی ئاینییەوە بۆی مابێتەوە.
حکومەتە دیکتاتۆرەکان، هەمیشە ئەیانەوێ میللەت بترسێنن، چونکە باشترین وئاساترین رێگایە بۆ ئەوەی حوکمیان بەئاسانی بکەن.
کەسێک پێش بەرنگار بوونەوەی روداوێک وبەبێ بەدواچوون وپشکنین وبێ بیرکردنەوە بترسێ. کێشە بۆ خۆی وئەوانەی دەورووپشتی لەخۆرا دروست بکات.
کەسێک نەخۆش نەبێ، بەڵام بێ هۆ لەمردن بترسێ، هەمیشە بەرێی نەخۆشخانەوەبێ
کێشە بۆ خۆی ودەوروپشتەکەی دروست دەکات. گومانی لێدەکرێ كێشەی دەرونی
هەبێت.
کۆمێرسیاڵێک بییەوێ کاڵایەکی بەزمانی بازرگانی ودیلۆماسی بەکەسێک بفرۆشێ، 
کەسێک لەترسی ئەوەی جێگا ومەقامی کۆمەڵایەتی لای کۆمێرسیاڵەکە ون
نەکات ولەترسا بیکرێ، وەهەروەها هەست نەکات لەترسا کاڵاکە دەکرێ. ئەو کەسە ئەشێ کێشەیەکی قورسی دەرونی هەبێ وپێویستە خۆی نیشانی پزشکی دەرونی بدات.
ترس بە گشتی نا بگرە مەبەستم ترسە بەتایبەتی، ترسێکی دەرونی وباری دەروونی کەسێک نمایش بکات. 
ترسی دەرونی باری دەرونی هەندێ خەڵکی دروستکردون. سامتۆمەکانی کێشەی دەرونی لەسەریان لەنگەریان گرتوون. 
ترس خۆی نەخۆشی نیە، بگرە نیشانەی، (سامپتۆمی) کێشەی دەروونین.
کێشەی دەروەونی چ نییە رۆماتیزمی کێشەی هزری ودەماخی نەبێ، واتە ترس سامپتۆمێکی بنەرەتی نیشانەکانی کێشە دەماخییەکانن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە