تاڵەبانی یەکێك لەگەورە خزمەتکارەکانی ئیتلاعات

Thursday, 07/04/2011, 12:00

1206 بینراوە


تاڵەبانی یەکێکە لەوکەسایەتیە خیانەتکارانەی ئامادەی هەمووسازشکردن وخزمەت کردنێکە بەدەزگا موخابەراتیەکانی دوژمنان تەنها بۆ باڵادەست بوونی خۆیی وبنەماڵەکەی بەسەر خەڵکی هەژاری هەرێمەکەمان.یەکێك لەو دەزگا هەواڵگریانەی کەتاڵەبانی خزمەتێکی زۆری پێگەیاندووە ئیتڵاعاتی ئێرانە کە سەرەرای کارەهەواڵگریەکان کاری تریشی پێ سپاردووە،یەکێك لەوکارانەی تاڵەبانی کەهەر لەدوای ڕاپەڕینەوە ئیتڵاعات فەرمانی پێدا بۆ جێبەجێکردنی بەهاوکاری دەزگای زانیاری کەسوودێکی ئێجگار ماددیشی هەبوو بۆ تاڵەبانی بڵاوکردنەوەی دراوی تەزویر بوو لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی لەناوچوی سەددام ،بەڵام دواتر وای لێهات لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتیشبەهۆی سوودەکەی بۆتاڵەبانی بڵاودەکرایەوە،یەکێك لەودراوە تەزویرانەی کەزۆرترین بڕی لێ دەخرایە بازاڕەوە دۆلارو دیناری چاپی عێراقی بوو کەلەهەر بڕێك ڕێژەیەکی بەدیاری دەدرا بەتاڵەبانی،ئەم کارەی تاڵەبانی تاڕووخانی ڕژێمی سەدام بەردەوام بوو کەلەم ڕێگەیەوە سەرمایەیەکی گەورەی پێکەوە نا،یەکێك لەوهۆکارانەی ئەم کارانەی ئێران لەبڵاوکردنەوەی ئەم دراوانە لەعێراق بەتایبەتیش ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەددام بۆ لاوازکردنی دەسەڵاتی سەددام وپشێوی نانەوە بوو لەبواری ئابووریدا چونکە بەهۆی چوونە دەرەوەی دراوی عێراقی وپاشتر چاپ کردنی دیناری عێراقی لەناو خۆی عێراقدا هەلێکی لەبار ڕەخسا تا ئەم دراوە تەزویرانە لەبازاڕەکانی عێراقدا ساغ بکەنەوە وهەڵاوسانێکی ئابوری وایان دروست کرد کەرژێم لەئاستیا دەسەوەستان مابوو٠

بەهۆی چاوچنۆکی وبەدەست هێنانی پارەی زیاتر لەلایەن تاڵەبانی تاڵانکەر هەوڵدرا کەئەو کاری تەزویر کردنەی دراو لەناوخۆی هەرێم ولەلایەن تاڵەبانیەوە ئەنجام بدرێ تا هەمووسوودەکە تەنها بۆخۆی بێ بۆیە هەوڵێکی زۆریدا تا بتوانێت ئامێرێکی پێشکەوتوی چاپ کردنی دراو بهێنێتە کوردستانەوە بەڵام هەوڵەکانی سەرکەوتوونەبوو بۆیە بەناچاری ملی دایەوە بەر ئاغاکانی لەدەزگای ئیتلاعاتی ئێران وبەردەوامی بەکاری گەیاندنی دراوە تەزویرەکانیدا ،ئەوەی جێگەی باسە هەموو ئەو دراوانە بەئۆتۆمبێلی تایبەتی دەزگای ئیتلاعات لەئێرانەوە دەهاتنە کوردستان٠هەمیشەش چەند کەسێکی دەست ڕۆیشووی ئیتلاعات یاوەرییان دەکرد چونکە ئەوکارە زۆر بەنهێنی ئەنجام ئەدرا. بۆیە دەبینین کەتاڵەبانی هەمیشە پشتگیری وهاوکاری ئەو ڕژێمە دکتاتۆرانە دەکات کە کوردستانەکەمانی دابەشکراوە بەسەریاو هەمیشە گوێڕایەڵ وخزمەتکارێکی بەوەفایە بۆیان چونکە تاڵەبانی هەرگیز ناتوانێ لەقسەیان دەربچێ دەنا هەموو ئەوانەی لەژێر بەڕەن ئاشکرای دەکەن وتاڵەبانی وبنەماڵەکەی ڕیسواتر دەکەن،ئەمە کارەکانی بنەماڵەیەکی تاڵانکەرو خائینە کەبوونەتە داردەستی دەزگا موخابەراتیەکان وبەردەوامیش لەسەنگەردان لەبەرامبەر ئامانج وئاواتەکانی نەتەوەکەمان .دەبا بەهەموولایەکمان باسنوورێك بۆ خیانەتەکانی ئەم دووبنەماڵە تاڵانکەرە دابنێین ونەهێڵین چارەنوسی خاك ونەتەوەکەمان بکەوێتە دەست ئەم تەزویرچیانەی دەسەڵات٠

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە