مسعودبارزانی بەرلە(١٩)ساڵ لەمەوبەر بەمحمودسەنگاوی جەعفەرمستەفای ووت دزو چەتەوڕێگر

Monday, 02/05/2011, 12:00

1345 بینراوە


گەر ئەرشیفی ئەم چەند ساڵەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی هەردوو حیزبی دەسەڵات بخەینەوە پێش چاوی خۆمان،هەروەها گەر گوێ بگرین لەولێدوانانەی بەرپرسەکانیان کەدەرهەق بەیەکتریان کردووە ئەوە ڕاستی ودروستی هەمووئەو تۆمەت وکارەقێزەون ودزیانەیان دەسەلمێنێ کەدەیان دایە پاڵ یەکتری ،ئەوکات بەهۆی ئەوەی زۆرینەی خەڵکی کوردستان زیاتر ئاشنا بوون بەخەبات وکارووچالاکیەکانی یەکێتیەوەلەشاخ تاڕادەیەك ئەستەم بوو قەناعەتی ئەوە لای گوێگروخوێنەر دروست بکەی کەسەرەڕای تەواوی ئەوتۆمەتانەی کەئاراستەی بنەمالەی بارزانی ولێپرسراوو چەکدارەکانی دەکران جگە لەڕاستی درۆی تیانیە ئەوا بەهەمان شێوەش تۆمەتەکانی بەرامبەر واتەپارتیش بۆ یەکێتی هەمووی ڕاستیە،تادواجار ئەو خەڵکە کەمەش کەبڕوای بەوئیدعایانەی پارتی نەبوو لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکان بوونە حەقیقەت وڕووی ڕاستەقینەیان بۆ هەموولایەك ئاشکرابوو کەئەمانەی یەکێتیش هەروەکو پارتەکەی مسعودی مەلا جگە لەکۆمەڵە دزووجەردەیەك هیچی ترنین،جگە لەدەسەڵاتێکی بەزۆر خۆسەپێن بەهۆی هێزوو پارەی دزراوی میللەت هیچی ترنین٠

تۆمەت بەخشینەوە ئاستی راگەیاندن و زاری لێپرسراوەکانی هەردووحیزبی بەزاندو گەیشتە ئەوڕادەیەی تاڵەبانی ومسعودیش هاتنە گۆڕەپانەکەوە وکەوتنە سەرووگوێلاکی یەکتری وهەڵدانەوەی لاپەڕەکانی پێشوو بەشێوەیەك ئەو دووسەرەزلە ئەوەندەیان یەکتری تۆمەتبارکرد بەخیانەتی نەتەوەیی ودەست تێکەڵکردن لەگەڵ دوژمنانی میللەتەکەمان بەشی کەسیان نەهێشتەوە ،ئێستەش کەدەیان بینم بەیەکتریەوە لەسەرووسیمای هەردووکیاندا هەربەردەوامن لەوتۆمەت بەخشینەوەیە بەڵام بەرژەوەندی ئابووری هەردووبنەماڵە وائەخوازێ کەئەمڕۆ دەست لەملانی یەکتر بن هەروەك چۆن کاتی خۆی مسعود ووتی ئێمە ئامادەین لەگەڵ شەیتانیش هاوپەیمانی ببەستین لەپێناو مانەوەماندا،بۆیە دەبینین ئەمڕۆ مسعود لەگەڵ شەیتانی هاوڕێێ پەیمانیان بەستووە٠

ئێستاش دەبینین هەمان ڕاگەیاندنی هەردووحیزبی دەسەڵاتدار هەمان ئەوتۆمەتانەی کاتی خۆی ئارستەی یەکتریان دەکردوو هەمووشی ڕاستی بوون بەڵام ئەمجارەیان بەدرۆهەڵبەستن دەیانەوێ میللەت ولایەنەکانی نەیاریان تۆمەتبار بکەن ،هەمان راگەیاندن،هەمان لێدوان و ووتاری بەرپرسەکانیان.ئەوەی جێگەی سەرنجە زیاد لەهەمووبەرپرسەکانی تاڵەبانی ومسعود دەبینین محمود سەنگاوی جەعفەر مستەفا کەمەکتەب سیاسیەکەی یەکێتیان کردۆتە مەکتەبی سەرسەری وشەلاتیەکانی تاڵەبانی تۆمەت وقسەی نابەجێ وهەڵبەستراو دەبەخشنەوە ومیللەت ولایەنەکان تۆمەتباردەکەن بەشێوەیەکی بازاڕیانەی واکەهەرلەشان وشەوکەتی ئەوان دەوەشێتەوە سەیرەکەش لەوەدایە کەهەرئەم دوانەش زیاد لەهەموان بەشان وباڵی پارتی وبنەماڵەو خودی مسعود بارزانیدا هەڵدەدەن لەکاتێکدا هەر ئەومسعود بارزانیە بوو کەبەر لەنۆزدە ساڵ لەمەوبەر لەجوانترین وەسفەکانیدا بۆ ئەم دوو زاتە فەرمانیدا بەهێزەکانی کەڕێگە بگرن لەم دوودزووچەتەو ڕێگرە کەبەڕاستی وەسفێکەپڕ بەپێستی خۆیانە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە