بەرژەوەندیەكان و هەلوێستى ئەمەریكا لەشۆرشە دژبه‌ دیكتاتۆرو ڕوخێنەرەكانى ووڵاتانى عەرەبى

Monday, 31/01/2011, 12:00

1169 بینراوە



دواى شۆڕشە سپییەكەى هاووڵاتیانى تونس ڕۆحێكى زیندو كرایە بەر هاووڵاتیانى ووڵاتانى عەرەبى چەنكە لاى هیچ كەسێك باوەڕپێكراو نەبوو كە حكومەتە دیكتاتۆرە سەركوت كەرەكەى زەین العابدین بەو شێوە ئاسانەو بەشۆڕشێكى سپى جەماوەرى بڕوخێت بۆیە ئەو شۆڕشە بوەهۆى رەواندنەوەى ئەو ترس و دوو دڵییەى كە هاووڵاتیان هەیان بوو لەو دیكتاتۆرانەوى ووڵاتانى عەرەبى هەردواى ئەو شۆڕشەى تونس جوڵەیەكى جەماوەرى بەهێز لەزۆرێك لەووڵاتانى دیكەى ناوچەكە بینرا دیارترینیان خۆپیشاندانى ووڵاتى مسرو هەندێك جوڵەش كەوتە نێو هاوڵاتیانى یەمەن و ئوردن و پێدەچێت ئەم جوڵەو ناڕەزاییانەى دزى دیكتاتۆرە فەرمان ڕەواییەكانى ووڵاتانى دیكەىى عەرەبى درێژەى هەبێت بەڵام ئەوە جێگەى پرسیارە لەم نێوەندەدا ئەوەیە ئایە ڕۆڵى ئەمەریكا چیە لەم شۆڕشە جەماوەرییە ئایە ئەم شۆرشانە تاچەند مەترسى هەیە لەسەر بەرژەوەندییەكانى ئەمەریكا لە ناوچەكە؟
ئەمەریكا تائیستا هەلوێستى خۆى بەڕوونى پیشان نەداوە بەرامبەر ئەو ڕوداوانەى كە لە ووڵاتانى عەرەبى ڕوو دەدات كاتێك دەڵێین هەڵوێت مەبەستمان پشكیرى كردنە لە دەسەڵات یان لە جەماوەر تەنها ئەوە نەبێت ئاماژە بەوەدەكەن كە هاوڵاتیان خۆیان دەتوانن بڕیار لەسەر پێك هێنانى حكومەت یان ڕوخاندنى بدەن
ئەمەریكا دواى گرتنە دەستى دەسەڵاتى توركیا لەلایەن حیزبى دادو گەشەپێدان كە باگراوەندێكى ئیسلامى هەیە دواى تێپەڕ بوونى چەندین ساڵى فەرمان ڕەواى ئەم حیزبە بۆى دەركەوت زۆر نۆرماڵە كە حكومەت بكەوێتە دەستى حیزبێكى ئیسلامى میانە ڕەو ئەكەر چى ئەم بۆ چەنە لەسەرمى بۆشدا بە شێوەیەكى جیاوازتر دەبینرا هەموو حیزب و پارتە ئیسلامیەكان لە یەك لیست و بەیەك چاو تەماشادەكران تۆمەتى تیرۆر دەخرایە پاڵیان بەشێوەیەك بۆش ناوى حیزبێك یان پارتێكى ئیسلامى نەدەهێنا ئەگەر ووشەى تیرۆرى نەخستایە پاڵى بەڵام دواى بەسەرۆك بوونى ئۆباما ئەم بۆچونەى ئەمەریكا گۆڕا بەرامبەر پارتە ئیسلامیەكان ئەوەش بە پۆلین كردنیان بەسەر دوو جەمسەردا ئەویش جەمسەرى حیزبە و پارتە ئیسلامییە توندڕەوەكان كە ئەمەیان مەترسیدارە بۆسەر بەرژەوەندییەكانى ئەمەریكا لەو پۆلین كردنەدا نمونەى زیندوى ئەم جەمسەرە وەكو قاعیدەو پارتە بجوكە توندڕەوەكانى دیكەى ووڵاتانى جیهان جەمسەرى دووەمیش حیزب و پارتە میانە ڕەوەكان ئەمەیان مەترسیەكى ئەو تۆى نیە بۆسەر بەرژەوەندییەكانى ئەمەریكاو دەتوانرێت مامەڵەى لەكەڵدا بكرێت نمونەى زیدنوى ئەم جەمسەرەش حیزبى دادو كەشەپێدانى توركیە بۆیە ڕاشید غه‌نوشی سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی ئیسلامی تونسى لە دواى شۆرشەكەى ووڵاتى تونس باسى لەوە كرد كە حیزبى دادوگەشەپێدان نمونەیەكى سەركەوتووە و دەتوانرێت سود لە ئەزمونەكانى وەر بگرێت
بۆیە ئەمەریكا لە جێگەى ئەو سەرۆكە دیكتاتۆریانەى ووڵاتانى عەرەبى زۆرر ئاساییە بەلایەوە كە پارتێكى ئیسلامى میانە ڕەو دەسەڵات ببگرێتە دەست ئەمە دیوێى ڕوداوەكەیە و دیوى دوەمیشى ئەوەیە كەتازە ئەم شۆرشە جەماوەرییانە واقعێكەو سەرى هەڵداوەوهەڵدەدان پێویستە ئەمەریكا بە لێزانانەوە مامەڵەى لەگەل بكات و هەوڵى ئەوە بدات بتوانێت پەیوەندیەكانى خۆى درێژە پێبدات لەكەڵ ئەو دەسەڵاتە نوێیەى كە گەل هەڵى دەبژێرێت
لە نوێترین ژمارەى ڕۆژنامەى واشنتۆن بۆستیشدا ئاماژەبەوەكراوە كە پێوستە كۆشكى سپى پەیوەندیەكان خۆى لەگەَ حوسنى موبارەك بچرێنێت ئەمە جگە لەوەى كە ئەو ڕۆژنامەیە باس لەوەدەكات كە ئەمەریكا سەرسورمانى خۆى نیشانداوە بەرامبەر ئەو تورەیى و ناڕەزاییانەى خەڵكى بۆیە ئەمەریكا پێویستە لەمە بەدواوە بەجیاوازترو بە فیكرێكى فراوانتر و كراوەتر بڕوانێتە ووڵاتانى عەرەبى چونكە ئەوەى كەهاوڵاتیانى میێرو تونس كردیان بوە جێگەى سەرسوڕمانى هەموو جیهان وە ترس و دو دڵى خستە نێو دڵى هەموو فەرمانڕەواییە دیكتاتۆرییەكانى جیهان نەك تەنها ووڵاتانى عەرەبى.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە