تاڵه‌بانیی به‌نیاز بوو نه‌وشیروان ده‌رمان خوارد بکات؟ به‌لام بۆ سه‌ری نه‌گرت؟!..
Wednesday, 06/01/2010, 12:00
1315 بینراوە
له ناشیرین‌ترین خه‌سڵه‌ته‌کانی سه‌رانی کورد ته‌نانه‌ت له پێش مهلامستهفاشهوه، ئه‌وه‌یه که ئاماده‌ی هه‌مو زهلیلییهکن له به‌رانبه‌ر دوژمنان به‌ڵام له ناو میلله‌ت یان حزبه‌کانی خۆیاندا که‌سێکیان پێ قبوڵ ناکرێت که هاوشانیان بوه‌ستێته‌وه ، بۆئه‌وه‌ش گه‌ر که‌سێك ته‌نانه‌ت یه‌ك هه‌نگاویش پێشیان بکه‌وێت به‌ئاسانیی ملی لێده‌که‌نه‌وه. مێژووی کۆن و تازه‌ی ماڵی بارزانیی زیندووترین به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕاستییه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه مامجه‌لالی سۆشیال دێمۆکرات و ڕه‌نجده‌رانی بیر‌و بازوو ئهوڕێچکهیه بگرێت.
هه‌موو که‌س ئه‌وه ده‌زانێت مامجه‌لال هه‌تا نه‌مرێت واز له ده‌سه‌ڵات یان لانی که‌م سکرتێریی یه‌کێتیی هه‌ڵناگرێت ئیتر خوای ده‌کرد یه‌کێتیی نه‌ك ئهوکهمایهتییهی ئێستا به‌ڵکو دوو کورسی پاڕلهمانیشیی نه‌ده‌ما. جه‌بار فه‌رمان ئه‌وکاته خواگرتی که ئه‌مریکییه‌کان له کۆتایی نه‌وه‌ده‌کاندا داوه‌تیان کرد بۆ واشنتن و به‌ئاشکراو ڕاسته‌وخۆ بایه‌خی مادیی و مه‌عنه‌وییان پێدا. هه‌موومان بیرمانه دوای ئهوسهفهرهی جه‌بار فه‌رمان، مامجه‌لال چۆن به‌ئاماده‌بونی سه‌دان که‌س و له‌به‌رده‌م کامێرای ته‌له‌فزیۆندا ڕه‌تی کرده‌وه ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا بکاتن. جه‌بارفه‌رمان له‌گه‌ڵ ههمووئازایهتیی و سهرهڕۆییهکییهوه خودا هه‌ڵناگرێت هه‌رگیز به تهمانهبووه شوێن به مامجه‌لال لهقکات ، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاڵه‌بانیی نامه‌ردانه‌و حیزفرسه‌تانه ژه‌هرخواردی کرد و سه‌ره‌نجامیش دوای ڕه‌زیلی یه‌کی زۆر به بێ هه‌راو له‌سه‌رخۆ سه‌رینایه‌وه. جه‌بار فه‌رمان ژه‌هره‌که‌ی تاڵه‌بانی به جۆرێك زه‌لیلی کردبو که که پێش مردنی، که‌س و کاره‌که‌ی خۆشی لێی بێزار بووبوون.
کۆسره‌تیش ده‌ناڵێنێت! نه‌ك خه‌ڵکی ساده‌و دۆسته‌کانی، به‌ڵکو کۆسره‌ت خودیی خۆشیی هێشتا هه‌ر واده‌زانێ نه‌خۆشیه‌که‌ی په‌یوه‌ندی به برینداربوونه‌که‌ی کاتی زووه‌وه هه‌یه، به‌ڵام له‌ڕاستیداو بێ هیچ دوودڵیه‌ك ئه‌وه کاریگه‌ریی ئه‌و ژه‌هره‌یه کهتاڵهبانیی دووسێ ساڵ پێش ئێستا داوێتێ. کۆسره‌تیش و جه‌بار فهرمانێش ناحه‌قیان نی یه که بڵێن ئه‌مه په‌یوه‌ندی بهژههرهوه نیه چونکه ئه‌نجامی فه‌حس و شیکردنه‌وه کیمیاییه‌کان ئاسان نیه بتوانێت هۆکاری ئه‌م نه‌خۆشیه دیاریبکات، چونکه ئه‌م جۆره ژهههره هێنده هه‌ستیاره‌که هه‌مو خانه‌کانی له‌شی مرۆڤ توشی جۆره لێکترازان و شڵه‌ژانێك ده‌کات که‌زۆر زه‌حمه‌ته پشکنێنهکان هۆکاره‌کانی ده‌سنیشان که‌ن، به‌تایبه‌تیش ئه‌م جۆره ژه‌هره ناوازه‌و فرهتێکهڵانهی که له‌کوردستان دروست ده‌کرێن که دره‌نگ کاریگه‌رییه‌کانی له سه‌ر له‌شی توشبوو ده‌رده‌که‌وێت.
نه‌وشیروان فریای که‌وتن ئه‌گه‌ر نا ئێستا له‌سه‌رجێگا بوو! دواجار که تاڵه‌بانیی و نه‌وشێروان یه‌کتریان بینیی، نه‌وشیروان به‌جۆرێك ڕووبه‌ڕووی تاڵه‌بانیی ببۆوه که تاڵه‌بانیی نا‌ئومێد کردبوو. قسه‌کانی نه‌وشێروان نه‌ك هه‌ر نێرانه‌و ڕاشکاوانه بوو ، به‌ڵکو بۆنی مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئایندهی سیاسی تاڵه‌بانیی لێده‌کرا. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نه‌وشێروان به‌ئاشکرا پێی گۆتبوو ده‌زانم ئێش بۆئه‌وه ده‌که‌یت که‌رکوك بکه‌یت به هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ به‌ڵام حه‌زده‌که‌م باش بزانیت که که‌رکووك خه‌تی سۆره گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ت به‌رده‌وام بیت ئه‌وا سه‌رکردایه‌تی حه‌مله‌یه‌ك ده‌که‌م که سلێمانێت لێده‌که‌م به‌هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ و ناهێڵم تێیدا دانیشیت(هه‌ر بۆیه تاڵه‌بانیی ئه‌وه‌ی کردوه به وێردی سه‌رزمانی که گوایه نه‌وشیروان ناوچه گهرێتیی ئه‌کات). ئه م دانیشتنه دوادیداری نێوان ئه‌و دووانه بوو چونکه ئه‌و دیداره‌ی دوای ئه‌مه که له به‌هاری ڕابردوودا له نێوانیاندا دیاری کرابوو، نه‌وشیروان ئاماده‌ی نه‌بوو.
بۆ نه‌وشێروان نه چوو بۆ دیداره ڕێکخراوه‌که؟ ته‌نها سێ چاره‌ك پێش دانێشتنه‌که یه‌کێك له سکرتێره‌کانی تاڵه‌بانی به‌حوکمی نزیکیی له نه‌وشێروانه‌وه وه‌زعه‌که‌ی پێ قبوڵ ناکرێت و ئاماده‌نییه له کوشتنیی نه‌وشیرواندا به‌شداریی بکات هه‌ر بۆیه یه‌کسه‌ر به دزییه‌وه ته‌لیفۆن بۆ نه‌وشێروان ده‌کات و پێی ده‌ڵێت که‌هاتیت بۆلای مامه نه‌چا و نه قاوه‌و نه هیچ شتێك نه‌خۆیته‌وه، ئه‌وه‌بوو دوای ئه‌و ته‌له‌فۆنه نه‌وشیروان ناچێت بۆلای تاڵه‌بانی و به‌وه‌ش کۆتایی به هه‌موو جۆرهپهیوهندییهکی نێوان ئه‌و دووکۆنه هاوڕێیه هات، ئه‌وکه‌سه‌شی به ته‌له‌فۆن نه‌وشێروانی له نه‌خواردنی ژه‌هره‌که ئاگادار کرده‌وه، ئێستا به‌رده‌وام لهگردهکهیهو له‌ماڵی تاڵه‌بانیی قاچاغه و به‌م دوایه‌ش هه‌وڵی کوشتنی درا که تییدا سه‌ری بریندار بوو.
بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی ڕاسته‌وخۆ و بێ گویدانه هیچ یاسا‌و به‌هایه‌ك به‌ئاشکرا منافس و ڕکه‌به‌ره‌کانیان ده‌کوژن و هیچ حسابێك بۆ سه‌رئه‌نجام و کاردانهوهسیاسیی و شه عبیهکان ناکه‌ن، به‌ڵام تاڵه‌بانی هه‌رگیز نه‌یاره‌کانی ڕاسته‌وخۆو به فیشه‌ك ته‌سفیه ناکات، چونکه ده‌زانێت هه‌م کاردانه‌وه‌ی قورسی جه‌ماوه‌ریی گه‌وره‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه هه‌م ئه‌وکه‌سه‌ش به وجۆره کوشتنه ده‌بێته قاره‌مان و پاڵه‌وانی میلله‌ت به‌ڵام کوشتن به ژه‌هر یان ژه‌هرخواردوو کردنی نه‌یاره‌کانی تاڵه‌بانیی وا له‌و نه‌یاره ده‌کات که ڕه‌زیل ببێت و میلله‌ت و کهسو کاری خۆشی پێش مردنه‌که‌ی لێی بێزاربن.
لێدوانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی تاڵه‌بانیی بۆ (الشرق اڵاوست)یش ئه‌وڕاستیه دووپات ئه‌کاته‌وه که هه‌رچۆنێك بێت و به‌هه‌ر نرخێك بێت تاڵه‌بانیی ئه‌یه‌وێت نه‌وشیروان له‌ناوببات، چونکه له‌و لێدوانه‌دا تاڵه‌بانیی نه‌وشیروان و گۆڕان به دوژمنی یه‌کێتی و پارتیی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له قه‌ڵه‌م ئه‌دات، به‌وه‌ش شه‌رعیه‌ت ئه‌دات به به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازیی له دژی گۆڕان و، له‌هه‌مان کاتدا ڕشتنی خوێنی نه‌وشیروان و تهسفیهکردنیی جه‌سه‌دیی هه‌موو هه‌ڵسوڕاوان و لایه‌نگرانی گۆڕان حه‌ڵاڵ ئه‌کات. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای گۆڕانێکی نه‌وعیی یه له هه‌ڵوێستی تاڵه‌بانیی له چۆنیه‌تی ته‌سفیه کردنی کۆنه هاوڕێکانی، که نیشانه‌ی ئه‌وپه‌ڕی بێهیوایێتی له ئایندهی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆیی و چاره‌نوسی بنه‌ماڵه‌که‌ی له سایه‌ی هه‌ڵکشانی کێرڤی جه‌ماوه‌ریی گۆڕان دا. به تایبه‌تی له کاتێکدا که به پێی هه‌مو ئامار و لێکدانه‌وه‌کانی یه‌کێتی و پارتیش، پێشبینی ئه‌کرێت گۆڕان زۆرینه‌ی ڕه‌های کورسییه‌کانی سلێمانی و که‌رکوك و گه‌رمیان به‌رێته‌وه و له‌هه‌ولێریش پێشکه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنێت. هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئارامیان له‌به‌ر تاڵه‌بانیی هه‌ڵگرتووه که هیچی دیکه ناتوانێت ته‌حه‌مولی ژیان و سه‌رکه‌وتنی نه‌وشیروان بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست