ئۆبامە خۆی لە جۆرج بۆش تورە كرد ! ڕاپەڕینی لە جیاتی ھیزی سەربازی بەكار نەھێناوە

Friday, 18/02/2011, 12:00

1257 بینراوە




ڕاپەڕینی كوردستان و سەر لێشوان
ئێمە تا ئێستا نازانین ئەم ڕاپەڕینە بەرەو كۆێ دەروات و كێ سەرپەرشتی دەكات، ئەمە خۆی لەخۆیدا سەرلێشواندنی خەڵكیە،دەكرێت بە گێژاوی سیاسی لەكوردستان ناوی ببەین لەھەمان كاتدا گلەیەكان دووبارەو چەند بارە لە دەسەڵات بكەینەوە، كوردستانی باشور تووشی قەیرانی نایەكسانی لەدەسەڵات بەرامبەر بە چینەكان بۆتەوە، ئێمە كێشەكەمان لە نەبوونی ڕۆشنبیری نەتەوەییە، ئەم سەرھەڵدانانە ھەر لە ڕێنسانسی ئەورۆپای كۆن دەكات، ئەوكاتەش شۆرشی چینەكان بوو بەرامبەر بە كۆمەڵێكی مشەخۆر و خۆ سەپێن كە بێ سەرپەرشتان و خۆنەویستانە شۆرشەكە ھاتە كایە، تەنانەت ئەو كات نەدەكرا لە لایەن چینە ئورستكراتیەكانەوە گۆێ بە زانا بەرزەكان بدرێ و یان ڕێگایان پێ بدەن تەنانەت بیرۆكەكانیان دربڕن، ھەرھەمان زاناو فەیلەسوفانەن لەم سەردەمەی ئێمەدا دوای چەند سەد ساڵ پەیكەریان بۆ دەكری و بە پیرۆز و ڕابەری مرۆڤایەتی ناو دەبرێن. بەراستی مێژوو خۆی دووبارە دەكاتەوە و بەڵام ئەم دووبارە بوونەوە لەئەستۆی چەند گەندە خۆر نابەرپرسیار بەرامبەر بە مێژوی ڕابردو و داھاتووی گەلەكەیان ، ئەوە نەبوو بە چەند شێوە داوامان كرد، لەژێر چەند ناوی خوازراوە بانگمان كردن كوڕینە ئاگادار بن و ڕووتان لە خەڵكی بێت، ئەم دەسەڵاتە با دەسەڵاتی خەڵكی بێت و لە گەڵ خەون و ئارەزووەكانی چەندسالەمان ئاوێتە بێت، بەڵام ھەی ھۆ بۆ كێمان گووت ، ئێمە دەكرێ لەزۆر بەرپرسی نابەرپرسیار بەرامبەر بە دەستكەوتی گەلەكەمان دڵسۆز تر و خەم خۆر تر بین. زۆرمان گووت و كەم بیسترا، ھەر ڕەخنەیەك دەدرایە پاڵ تیرورستان و ئەم و ئەو.
ئەمجارە و لەم كاتە بانگەوازم بۆ ڕۆڵەی گەلەكەمە!
ئێمەی كورد ناكرێت ھاو شێوەی میسر و وڵاتانی جیھان بیر بكەینەوە، ھەربۆیەش ناكرێت ھیچ جۆرە بیرۆكەو جوڵانەوەیەك كۆپی بكرێت، وناشكرێت خۆمان بدەینە دەست پارتەكانەوە،(ئۆبامە لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ جۆرج بۆش زۆر سەرزەنشتی كرد بەوەی سەربازی ئەمریكی بۆگۆڕانی سەرانی یاخی لەسیاسەتی ئەمریكا بەكارھێناوەو بۆتە ھۆی داكشانی ناوی ئەمریكا لە جیھان و بەكوشت دانی ڕۆڵەكانی بە بی ھۆ) (تامەقاش لەوێبێ بۆ دەستم بسووتێنم).......بۆیە ئەم جارە جەنگی ئەمریكا بۆ لادانی دیكتاتۆرەكان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بێ سەربازی ئەمریكی ئەنجام درا، لە پاڵ ئەم خۆپێشاندانانەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست مەرامەكانی خۆی بھێنێتە دی و جێگەو پێگەی خۆی توند بكات بەرامبەر بەم ستراتیژیەتە دوورەی بۆ بەرەناگاربوونەوەی سەرمایەی وڵاتی چین دایڕشتوە، ھەربۆیە وریا بن نەكەونە بەر ھەڵەی پارتە كوردیەكان و شەڕی برا كوژی ئەم جارە بە خەڵكی سەرشەقامەكان و سفیل بكەن، ھەمان دووبارە بوونەوەی ھەوڵی ئەمریكا لە ڕۆژھەڵات لەچوار چێوەیەكی گچكە تر لە كوردستاندا، ئەویش (با خەڵكی خۆی شەڕبكات و ئێمەش بینەر دەبین) و ڕق و كینی كە لە شەڕی برا كوژی 1993 دانەمركاوەو بەناو و داخوازی جیاوازەوە ئەمڕۆ بۆمان فەراھم بھێنن ، دەكرێت ناوی برا كوژی مۆدێرنی لێبنێن.
ئەی ئەو دەسەڵاتەو ئاڵایەی باپیرم و باوكم و خۆم و ڕۆڵەكەم خەونی پێوە دەدیتی!
دەتۆش مەبە بەو كابوسەی سەر سینگی خەڵك بگریت و ھاو شێوەی ڕژێمە داگیركەرەكان منداڵە وركە بەردبارانت بكات، تۆش لە جیاتی گۆێ گرتنت لەو ھەموو بەرپرسە نابەرپرسانە، كەمێك گۆێ لە لاوێك بگرە، خۆ ئەم لاوانەی ئێستا لاوانی سەردەمی پێشوو نین ئەم لاوانە بە بەرابەركردن بە نەوەی پێشو دەكرێت تەمەن 10 ساڵان بە 50 ساڵێیك بەرامبەربكەین، ئەویش وەنەبێت من خەڵكی پێش خۆمان بە نەفام ناوزەنگ بكەم، بەڵام سەردەم گۆڕاوە گەر بیرۆكەكانما نەگۆڕین بە زۆری زۆرداری دەمان گۆڕن ، تەنانەت نەوەی ئەم سەردەمە ئارەزووی وێنە ڕەش و سپیەكانیش ناكەن ، جانە خوازەللە بیرۆكە بەسەر چووەكان.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە