بەعس و گەڕان بە دواى شەرعیەت دا

Tuesday, 10/08/2010, 12:00

1505 بینراوە


 
بەعس لە عێراق كوشتار و لە ناوبردنى دەنگە جیاوازەكانى بەئامرازێك دەزانى بۆ گەیشتن بە ئامانج و مەرامەكانى , ئەم فەلەسەفەیە لە یەكەم كۆدتاى بەعسى فاشیزم لە عێراق لە شوباتى 1963 ڕەنگى دایەوە ئەو كاتەى كەوتە لەناوبردنى دەیان كەسایەتى دیارى عێراقى و ئیغتال كردنى شیوعیەكان . لەمیانەشدا سەدام وەك سەكردەى ئەم پارتەو سەرۆك كۆمارى عێراق هەمیشە نموونەى ستەمكارى و كاولكارى بووەلە كۆى ئەوتاوانەش كە دەرحەق بە عیراقیەكانى بەئەنجام گەیاندووە هیچ ویژدانێكى دەرەكى لەبەرامبەردا رنەجوڵاوەو بگرە هاوكارى ماددیى و مەعنەوییان كردووە .
لە كۆتایى ساڵەكانى 1987 لەگەڵ پاشەكشەى تواناى سەدام لە شەڕكردن لە گەل َ ئێران , بەبڕیارێكى قەراقووشى دەستى دایە شاڵاوێكى بەرفراوان بە ناوى (ئەنفال) بۆ ئەم شاڵاوەش عەلى حەسەن مەجید كوڕى مامى وەك سەركردەى ئەو شاڵاوە دیارى دەكات هەڵبەت بە هاوكارى و چاوساغى ژمارەیەك زۆر لە جاش كورد ئەوانەى ویژدانى خۆیان فۆشت و بوون بە كۆیلەى رژێم .
ناونانى شاڵاوى قڕكردنى كورد بە ئەنفال بۆ ؟
مەریوان وریا قانع ل وتارێكدا دەنووسێت ((بەعس لەسەرەتاى هەشتاكانەوە دەكەوێتە شەڕێكى توندەوە لەگەڵ ئێران , ئێرانیش هەڵگرى شوناسێكى دیینە , سەدامیش هەوڵدەدات ئەو شەڕە وەكو شەڕى نیوان عیلمانیەت و دین نەكەوێتەوەبۆ بەبێ دین كردنى كورد و كردنى بە كافر كەدین نییە بە رێگایەكى باش دەزانێ تا لە رێگایەوە بتوانێ شەرعیەت بەدەست بێنێت بە وناوە(ئەنفال) بە وتەى مەریوان ناونانى ئەنفال بە وناوە دیینیە پەیوەندى راستەوخۆى بە كێشەى شەرعیەتەوە هەیە .
لەو وتارەى مەریوان وریا قانعدا ئەوە دەخوێنینەوە كەسەدام دەیەوێ بە پرۆسەى ئەنفال كە زاراوەیەكى دیینە و بە ماناى غنیمە دێت قەناعەت بەو بۆچوونە دەركیى و ناخۆیانە بكات كە شەڕى ئێران ئێراق شەڕى عیلمانیەت و دین نەبووە .بەبۆچوونى من سەدام لەم شاَلاوەدا لە ئامانجێك زیاترى هەبووە لە گرنگترینى خفەكردنى بەرهەڵستكارى كوردەكان و لە ناوبردنى رەگەزى كورد و نەهێشتى پشتیوانى بۆ شۆرش .
(22) ساڵ بەسەر شاڵاوى ئەنفالدا گوزەردەكات سەدام كۆتایى هات گەورەتاونبارى ئەوكەیس عەلى كیمیاوى بە سزاى خۆى گەیشت بەڵام مەخابن جاش و موستەشارەكان ئەوانەی كە ویژدانوو منداڵاوكچ وئیختیارو شۆرشو نیشتیمان یان فرۆشت ئەوانەى بوونە كەواسورى بەر لەشكرگەرچی لەلایەن دادگای تاوانەكان لەعێراق داواكراون بەتاوانی ئەنفال كردنی كورد. تائێستا داڵدەدروان وبەبرچاوی هەموانەوەدێنودەچن كەچی لە بەئاسودەى ژیان دەگوزەرێنن, ئەمەش هەرگیز رێگە بەسارێژبوونى برینى ئەنفال بە جەستەى مرۆڤى كوردەوە نادات .
 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە