رونكردنەوە له‌ كەمپینى داكۆكیكردن لەمافى مامۆستایان / هەولێر

Wednesday, 15/06/2011, 12:00

1298 بینراوە


كەمپین بەرێزان /

سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران

سەرۆكایەتى پەرلەمانى كوردستان

لیژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵاى پەرلەمان

وەزارەتى پەروەردەى حكومەتى هەرێمى كوردستان

یەكێتى مامۆستایانى كوردستان

دەزگاكانى راگەیاندن

سەرجەم مامۆستایانى بەرێز



رونكردنەوە

وەكو لاى هەمووان ئاشكرایە لەساڵى رابردووەوە ئەم كەمپینەمان پێكهێناوە بەمەبەستى داكۆكیكردن لەمافى مامۆستایان و بەردەوامیش هەوڵەكانمان چركردۆتەوە بەمەبەستى باشتركردنى بژێوى مامۆستایانى بەرێز ، ئەمساڵیش هەڵساین بەواژوو كۆكردنەوە بەمەبەستى دابینكردنى دەرماڵەى پیشەیى بۆمامۆستایانى بەرێز ، دواى ئەوەى لەپەرلەمان پێشنیارى دابینكردنى دەرماڵەى پیشەیى بۆمامۆستایانى بەرێز نەخرایە دەنگدانەوە ئێمە بەیاننامەیەكمان ئاراستەى هەموولایەك كردوو تیایدا مۆڵەتى (15) رۆژمان دایە حكومەتى هەرێم بۆدابینكردنى دەرماڵەى پیشەیى ، بەڵام وەزیرى پەروەردە داوى لێكردووین لەرێگەى یەكێتى مامۆستایانەوە ئەم داواكارییەمان بگەیەنین و لەپەیوەندى بەردەوامیشداین لەگەڵ بەرێزان سەرۆكى لیژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵا و ئەندامە بەرێزەكانى ئەم لیژنە و بەخۆشحاڵیەوە پشتگیرى لەو داوایەمان دەكەن ، ئێستاش لیژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵا داواى داتایەكى گشتگیرى ژمارەى سەرجەم مامۆستایانین لێكردووین بۆئەوەى كارى لەسەربكەن ، بۆیە ئێمە لەلیژنەى بەرێوەبردنى كەمپینى داكۆكیكردن لەمافى مامۆستایان بریارماندا بەدرێژكردنەوەى (15) رۆژەكە و لەئێستادا خەریكى ئامادەكردنى داتاى ژمارەى مامۆستایانین و لەگەڵ ئەو نادادپەروەریە حاشاهەڵنەگرەى كەلەدەرماڵەى جوگرافى مامۆستایاندا هەیە وەكو پرۆژەیەكى چڕوپڕ بەهاوكارى وەزارەتى پەروەردە و یەكێتى مامۆستایان پێشكەشى پەرلەمانى دەكەین و هەوڵەكانیشمان چڕدەكەینەوە بۆدیدارى سەرۆكى حكومەت و سەرۆكى پەرلەمان و وەزیرى پەروەردە و یەكێتى مامۆستایان و بەردەوامیش دەبین لەسەرئەم هەنگاوانەمان لەگەڵ لیژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵا لەپەرلەمان ، ئێمە وەكو كەمپین هەموو رێگایە مەدەنى و یاساییەكان دەگرینەبەر و لەداهاتوویەكى نزیكیشدا ئەنجامەكەى بۆسەرجەم مامۆستایانى بەرێز دەخەینەروو ، بۆهەموولایەكیشى روون دەكەینەوە كەباشتركردنى بژێوى مامۆستایان پەیوەستە بەبەرزكردنەوەى ئاستى زانستى ناوەندەكانى خوێندن. .

لەگەڵ رێزدا

كەمپینى داكۆكیكردن لەمافى مامۆستایان / هەولێر

15/6/2011




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە