لە نەخۆشخانەى فریاكەوتنى هەولێر(دوبەى مه‌سعود) ژەهر دەرخواردنى نەخۆش دەدرێت

Friday, 31/12/2010, 12:00

2182 بینراوە


هاورێ یەكم ووتى :رەحمەت لە(سەردەشت عوسمانى)ى رۆژنامەنووسە چاو نەترس و بوێر و راستبێژەكە كاتێك دەیووت ئەگەر خزمى بەرپرسێكى باڵا بوومایە (دایكیشم لەبەر ئەوەى شەكرەو دڵ و زەختى هەیە و پارەى نەشتەرگەرى دەرەوەى ووڵاتى نیە ،دوو دكتۆرى ئیتاڵى لە ماڵەوە بۆ تەعین دەكەم) .منیش ئەگەر باوكم بەرپرس بووایە دەرمانى ئێكسپایەریان پێنەدەداین.
منیش دەڵێم خەڵكى دیكەش كەوتوونەتە ژێر ئەم نادادپەروەریە كۆمەڵایەتیە و هەر تۆ بەتەنها نەبوویت كاكە (سەردەشت)ى نەمر و سەربەرز و لەبیر نەكراو. سیستەمەكە بۆ زۆربەمان بەم نادادپەروەریە دەروات بەڕێوە .
بە چاوپۆشین لەو وەزیرە و بەرپرسەى سەربە هەر حزبێكەو و دووچارى نەخۆشى گەندەڵى بووە ،هەروەها بەچاوپۆشین لەو وەزارەت و دەزگایەى حكومەت كە لە ژێر سەرپەرشتى چ حزبێكدایە(یەكێتى یان پارتى) ،بەڵام نابێت چاوپۆشى لە جۆرى ئەو گەندەڵى و دزى و ژەهراوى كردنە بكرێت كە لەبەرامبەر تاكى هەژارى كوردانى باشور ى كوردستان لەلایەن بەرپرسانەوە ئەنجام دەدرێت .
سیستەمى تەندروستى ئەم هەرێمە وەكو سیستەمى خوێندن و دابەشكردنى موچە و سامانى سروشتى ئەم خاكە ...هتد بێ بەش نیە لە گەندەڵى و گاڵتەكردن بە گیانى پاكى هاوڵاتى و تاكى نەخۆش لە رووى تەندروستى كە سەردانى نەخۆشخانە دەكات .(ئەگەر یەكێك شێت بوو دەیبەنە هۆمەرمەندان ،ئەى ئەگەر هۆمەرمەندان شێت بوو چى بۆ بكەین)ئەمە رێك بەسەر سیستەمى تەندروستى و بارودۆخى نەخۆشخانەكانى كوردستانى باشور جێبەجێ دەبێت .
بەخشین و پێدانى دەرمانى ئێكسپایەر (ماوە بەسەرچوو) بەنەخۆش كارەساتێكە جێگاى چاوپۆشى كردن نیە .چونكە دەرمان ئەگەر ماوەشى بەسەر نەچووبێت و بە شێوەیەكى زیادە بە دەر لە رێنمایى پزیشك بە نەخۆش بدرێت دەبێت بە ژەهر ،ئەى ئەگەر ماوەكەى بەسەرچووبێت؟!!!!!!!.
چەند رۆژێك لەمەوبەر لە نەخۆشخانەى فریاكەوتنى ناوەندى لە شارى هەولێر هاوڕێیەكم بەهۆى نەخۆش كەوتنى باوكى روو لەم نەخۆشخانەیە دەكات ،لەكاتى وەرگرتنى چارەسەرى دەبینێت دەرمانەكە دوو مێژووى ماوەبەسەرچوون (ئێكسپایەر) بوونى لەسەرە ..منیش دواتر وەك بەدواداچونێكى ئاسایى و پرسیاركردن و گفتوگۆكردن لەگەڵ چەند كەسێكى ناسراو لە نەخۆشخانەكە توانیم چەندین زانیارى لەسەر گەندەڵى و دزى و دەوام نەكردنى چەند فەرمانبەرێك كە(بن دیوار)یان پێدەلێن كۆبكەمەوە .ئەوەیان با دوایى بۆ كاتێكى تربێت ،بەڵام سەبارەت بوونى دەرمانى ئێكسپایەر و ماوە بەسەر چوو بەڵێ بوونى هەبوو .
دەرمانە ئیكسپایەرەكە دوو ماوەى بەسەرچونى لەسەرە ،یەكێكیان ماوەكەى درێژكراوەتەوە بە لێدانى مێژوێكى نوێ !!! كەچى لەو كاتەى كە نەخۆشێكى بەتەمەن روو لە نەخۆشخانە دەكات پزیشكەكان دووپاتى دەكەنەوە كە ئەم دەرمان بەسەرچووەى پێنەدەن چونكە كاریگەریەكەى زۆرە لەسەر كەسانى بەتەمەن ،بەڵام بۆ كەسانى گەنج ،زۆر گرنگى بە بەدەرمانە ماوە بەسەرچوەكە نادەن .

ئەمە نمونەیەكى دیكەیە كاتێك كاغەزى نوێى پێیەوە لكێندراوە
هەروەك دەرمانێكى دیكە ماوەكەى بەسەر چووە ،بەڵام بە لكاندنى كاغەزێكى نوێ كە ماوەى بەسەرچوونێكى دیكەیان بۆ داناوە و نوێ كراوەتەوە كەچى كە كاغەزەكە دەكڕتێنیت بۆت دەردەكەوێت مێژووى ماوە بەسەرچوونەكەى تەنانەت كوژێندراوەتەوە (رەشی) كراوەتەوە یاخو سڕاوەتەوە .
جگە لەمەش هەندێ دەرمانى دیكە كاتێك ماوەى بەسەرچوونەكەى نزیك دەبێتەوە ،لە نۆرینگەى دەرەكى نەخۆشخانەى ناوەندى شارى هەولێر ،بڕێكى زیاتر و چەند دەستە حەبێك بەنەخۆش دەدرێت تاكو دەرمانەكە لەكۆل َخۆیان بكەنەوە ،كەچى هەمان دەرمان تاكو ماوەى بەسەرچوونەكەى نزیك نەبووبووەوە لە نەخۆشخانەكە چنگ نەدەكەوت .ئەو دەرمانانەش كە بەرچاوم كەوتن بریتى بوون لە (ئەمۆكسیسیلین) و (ڤۆلتارین) كە لەسەر شێوەى دەرزى تۆز و دووەمیشیان لەسەر شێوەى دەرزى ئاوە هەیە.

لەسەر شووشەى دەرزیەكە ماوەبەسەرچوونەكە سڕێندراوەتە و لەسەر كاغەزیش مێژوێكى نوێى بۆ داندراوە

هەروەها كۆمەلێك زانیارى دیكەشم كۆكردووەتەوە لەسەر گەندەڵى ئیدارى و مەحسوبیەت و مەنسوبیەتى نێو ئەم دامەزراوە هەستیارە و جۆرى خۆراك و گەندەڵى هەندێك نەك هەموو ، لەو پزیشكە نەشتەركارانەى (جراح) كە چۆن مامەڵیەكى نامرۆڤانە ئەنجام دەدەن .خوا یاربێت لە دەرفەتێكى دیكەش پەردە لەسەر ئەوانەش لادەدەم .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە