نزای چاك بوونەوە بۆ مام جەلال لە دڵسۆزی نیە بۆی ، بەڵكو لەبەر باروو دوخە ھەستیارەكەیە!!

Wednesday, 19/12/2012, 12:00

1438 بینراوە






بەسەر پێیەكەوە ، بەرامبەر رەخنەی ھەندێ رەخنەگر بۆ خەڵكە رەخنەگرەكان و بێ لایەنەكانی خۆم ئاسا دەنووسم .
بۆ چی نزای چاك بوونەوە بۆ مام جەلال لە لایەن كەسە بێ لایەن و رەخنەگرەكان ؟
رەخنە گرتن ، بەمانای ھەوڵ دان بۆ كوشتن نایەت، و رەخنەگر و یاخیبوونی سەردەمیانەش، مانای پیاو كوژی نیە. رەخنەگریش كە ئامانجی چاك سازیە، پێویستە چاك سازی لە دەربرینەكانی خود دا بكات پێش ئەوەی ھەوڵی چاك كردنی كەس ، یان ھەل و مەرجێك یان سیستەمێك بدا، كە لە رەخنە گر وایە لە رێرەوی بەرژەوەندی گشتی لای داوە ! كەسی بەرھەڵستكار بە سیاسەتی حزبێك ، ئاینێك ، رێكخراوێك ئەبێ نمونەی جوانی ئاكار و بەخشندەی و داھێنان بێ، رەخنەگری راستی دەبێ لە رەخنە گشتیەكان بۆ بەرژەوەندیە گشتیەكان خۆی ببینێتەوە. دوور لە ھەموو ناكۆكیە عەقائیدیەكان ، كە میللەتی ئێمە خوی پێوە گرتوە!
بۆیە رەخنەگر پێویستە ھیوای تەندروستی بۆ كەسە دژەكانیشی بخوازێ ، تا ئەو كاتەی ھەڵوێست و بۆ چوونەكانی پێ دەگۆڕێ ، ئەگەر نا ناچاری دەست بەردانی لە ئەرك و پێگەكەی دەكات، جگە لەوە ھیوا خواستن بەمردنی ھەركەسێ ئەچێتە خانەی جادووگەری و شەرانگیزیەوە ، كە ئەم ھەڵۆێستەش نابێ لە كەسی چاك خواز دا ھەبێ. رەخنەگرو چاك خواز پێیویستە دووربین تر بڕوانن و دوور لە ھەموو دەمارگیریەكان شرۆفەی زانستیانە بۆ دوارۆژی كوردستان بكەن.
ئەوەی لێرە مەبەست و ئامانجە ،ھیوا خواستنی چاك بوونەوەی یەكێك لە سەركردە كوردەكانە كە مام جەلالە! (بەھۆی ئەو نەخۆش بوونەی دوایەوە)، لەوانەیە بەبیركردنەوەی 10 یان 15 ساڵ پێش ئێستام ، ھەردەم ھیوای مردنیم خواستبێ،جا چ بەھۆی كاریگەری گەورە بوونم لە نیێو جەوێكی پارتیانە، كەبەھەڵە پێی گۆش كرابووین ، یان بەھۆی نەبوون و ھەست پێ نەكردنی ھەندێ گرفتی نەتەوەی لەبەشی باشوری كوردستان، كە بەمردنی مام جەلال ھاوكێشەكان لێك نەدەترازان وتووشی قەیرانی سیاسی نە دەبوونەوە.

ئەو پاشا گەردانیەی ئێستا لە نیێو دام و دەزگا بەنیو حوكمەت لەكوردستان ھەیە، رەنگدانەوەی پاشا گەردانی سەرانی كوردە لەناو پارتەكانیاندا ، مل نەدان ، و نامە نەخۆێندنەوەی ئەم ئەندام بۆ ئەم ئەندام ، بەتایبەت لەرێزەكانی ناو ینك ، كە بەمردنی مام جەلال وەك سەركردەیەكی رووحی ئەم حزبە ، زیاتر تەشەنە دكات و دەبێتە ھۆی لێك ترازانی جوومگەسەركیەكانی یەكیەتی نیشتمانی كوردستان، ینك. گوومانی نابێ ینك ، ئەگەر پارچە پارچە نەبێ ، ھەركەس لەجێەوە پارتێكی جیابووە رانەگەێنێ ، ئەویش(بەو ھەموو ئیمكانیەتە مادیەی كە لەبەردەستی ئەندامانی سەركردایەتیان دایە، كە ئاسانترین كار جودابوونەوەیانە لە یەكیەتی) ، ئەوە یەكێیەتیەكی لاواز و بێتوانا دەمێنێتەوە ، لە بڕیارەكانی بەرامبەر بە گرووپ و حیزبەكانی تری كوردستان.
ئەم بێ توانایەی یەكیەتی ، بۆشایەك دروست دەكات ، كە رێژە زۆركەی بۆ پڕكردنەوەی بەر پارتی دیموكرات و ئەمجا رێكخراوە ئیسلامیەكان دەكەوێت. بێگوومان بزووتنەوەی گۆرانیش بەشی خۆی دەبات ، بەڵام بەھۆی ھەندێ فاكتەری ترەوە ناتوانێ ھاوشانی بزوتنەوە ئیسلامیەكان بڕوات ، كە ھۆكارەكانی دیارن پێویست ناكات لێرە ئاماژەیان پێبدەیەن جگە لە وەی كە وڵاتانی دەوروپشت پشتگیری ھەر رێكخرواێكی بەناو ئسیلامی بۆ ھەر مەرامێك بێ دەكەن ، لەم قەڵەم بازیەدا ، كە دەكرێ بزوتنەوەی گۆڕان لە ھاوكاریە دارایەی وڵاتانی درواسێ و پشتگیریكردنیان بۆی بێبەش بێ. ئەنجامی ئەم ھاوكێشەیە كە خۆێندنەوەی سەخت نیە ، تا ئەو كاتەی یەكیەتی خۆی رێك دەخاتەوە ، دوای لەدەست دانی سەكردەكەی ، كە تا ئێستا پارێزەری لێك نەترازانی ریزەكانیەتی ، گۆران بەم ھێزەی ئێستایەوە ، ئیسلامیەكان بەم پاشقولانەوە، پارتێك سوودمەندی سەرەكی دەبێ ،بەتەواوەتی دەبێتە پارتی تاك رەو و بێ منافس ، ئەویش پارتی دیموكراتی كوردستانە. ئەنجامەكە لەوانەیە بەلای زۆركەسەوە پەسند بێ بەڵام بۆ بەرژەوندی گشتی كورد ، ھەنگاو نان بەرەو تاك رەوی و فەرمان رەوای كوردستان لەم سەردەمەو ئەم ئان و ساتەدا ترسناكتر دەبێ لەوەی كە ئێستاش لەكوردستان دەگوزەرێ. بۆیە لە دیدی ھەندێ رەخنەگری سەربەخۆ ، شەڕی گەندەڵەكان بەگەندەڵچیەكان دەكرێ ، تا ئەو كاتەی سنوری رۆژ ھەڵاتی ناوەراست دادەرێژرێتەوە ، یەكیەتی و پارتی پێكەوە لە گۆرەپان بەھەمان ھاوسەنگی بمێنەوە ، لەپاڵیشەوە خەلكانێكی رەخنەگر و بزووتنەوەی گۆران لەھەوڵی گەشە سەندن دابن ، بۆ ئەوەی لە دوا رۆدا رووناك بیران لە تێك چوونی ھاوكێشەكان و ترسی دروست بوونی پارتیێكی تاك رەو بەمردنی كەسێك و سەركردەیەك دڵیان نەھەژێنێ. لەم روانگەوە زۆرێك لە خەڵكان ھیوا خوازی چاك بوونەوە بۆ مام جەلا دەخوازن، نەك لەروانگەی دلسۆزی بۆ ئەم كەسە ، كە دروست بوونی دەوڵەتی كوردی بە خەونی شاعیرانە دەزانێ ، مێژووی ژیانی وەك سەركردەیەك مایەی بێزاری رۆڵەكانی دوارۆژ دەبێ .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە