ئیخوان موسلمین و ئەمەریكا یەك بەرژەوەندى هاوبەش - بەشى یەكەم

Monday, 30/07/2012, 12:00

1772 بینراوە









دوابەدواى جەنگى ساردى نیوان ئەمەریكاو روسیا ئەمەریكا بەدواى ڕیگە چارەیەكى دیكەدا دەگەرا بۆ درێژە پێدان بەو جەنگە بەڵام بەشیوازێكى دیكە چونكە پێى وابوو ڕووبە ڕوو بونەوە لەگەڵ مۆسكۆ كارێكى ئەستەمە ئەگەر ئەگەرى سەركەوتنى مسۆگەریش بێت بەڵام زیانەكانى پاش جەنگ زۆرتر دەبێت لە دەستكەوتەكانى بۆیە سیاسەت و ستراتیجیەكانى ئەمەریكا بەرامبەر بە مۆسكۆ گۆڕانى زۆرى بەسەدا هات ئەمەریكا خۆى خستە نێو جەنگێكى نوێوە لە گەڵ روسیا بەڵام دوور لە ڕوو بەڕوو بوونەوە و بەكار هێنانى چەك ئەویش بە پلانى پشت بەستن و پاڵپشتى كردنى نەیارانى مۆسكۆ لە هەموو جیهان بەتایبەتى تر لە جیهانى ئیسلامى چونكە فیكرى كۆمۆنیست ڕۆژ لەدواى ڕۆژ لە تەشەنە كردندا بوو ئەمەش مەترسى گەورەى لەسەر ئاینى ئیسلام و ئیسلامى سیاسى دروست كردبوو ئیخوان وەكو هێزێكى ئیسلامى سیاسى زوو دركى بەم مەترسیە كرد بەدواى ئەلتەرناتیڤیكدا دەگەرا تاوەكو بەرامبەر فیكرى كۆمۆنیست بەكارى بهێنێت لەبەرامبەردا ئەمەریكاش بەهەمان شێوەى ئیخوان بەدواى بەدیلێكى دیكەدا دەگەرا ئەگەر نەتوانێت مۆسكۆى بۆ لەناو بەرێت بەلاى كەمەوە بتوانێت كار بۆ لاواز كردنى بكات
ئەوكات جیهانى ئیسلامى دابەش بوو بوو بەسەر دوو جەمسەردا كە جەمسەرى ئەمەریكا و روسیا بوو هەریەك لە میسر و عێراق و سوریا و لیبا لەبەرەى روسیا خۆیان دەبینیەوە لەبەرامبەریشدا سعودربا و یەمەن و ئوردن لەبەرەى ئەمەریكا دەبینرا سعودیا بەبەردەوامى لە هەوڵى دروست كردنى هاوپەیمانى زیاتر بوو لە دژى روسیا و هاوپەیمانەكانى ململانێى نێوان نێوان ئەم دوو هێزە زۆر تەشەنەى كرد تاكار گەیشتە ئەوەى كە میسر هەڕەشە لە یەمەن بكات و هێرش بكاتە سەرى
بەریتانیاش بەدوور نەبوو لەم جەنگە سیاسییە ئەویش بەهەمان شێوەى ئەمەریكا پاڵپشتى لە سعودیا و هاوپەیمانەكانى دەكرد ئەمەریكا بەتەنها 100 ملیۆن دۆلاى وەكو یارمەتى خستە بەردەستى سعودیا بۆ پر چەك كردنى چونكە ئەمەریكا بەردەوام وەك باوكى ئیسلامى سیاسى تەماشاى عەرەبستانى سعودیى كردوە
لەساڵى 1965مەلیك فەیسەڵ جێگەى مەلیك سعودى گرتەوە لەسەرەتایى دەست بەكاربونیدا فەیسەڵ دەستى دایە سەفەرێكى درێژ خایەن بۆ چەندین ووڵاتى ئیسلامى و عەرەبى وەكو توركیاو مەغریب و مالى و سودان بەمەبەستى كۆكردنەوەى هاوپەیمانى زیاتر بیانۆى ئەم هاوپەیمانێتیە ئەوە بوو كە عەبدالناسر خوانەناس و ماركسیزمە بەردەوام قسەى لەسەر یەك بابەت دەرد ئەویش ئەوە بوو كە فیكرى ماركسیزم مەترسى زۆرى هەیە بۆ ئیسلام بەتایبەتى و ووڵاتانى عەرەبى بەگشتى
روسیا لەكۆتایى دەیەى شەستەكانى سەدەى ڕابردوو تاوەكو ناوەڕاستى دەیەى حەفتاكان هەستا بە پالُپشتى كردنى چەندین شۆرش كە لەووڵاتانى عەرەبى سەرى هەڵدابوو ئەو شۆرشانەش پشت ئەستور بوون بە فیكرى ناسیۆنالیزمى عەرەبى و فیكرى چەپ . هەندێك لەو شۆڕشانەش بە كودەتا دەستى پێكرد لە لیبیا موعەمەر قەزافى هێنایە سەر تەخت بە كودەتایى سەربازى بەهەمان شێوە لەعێراق سەدام حوسێنى هێنا لە سودانیش جەعفەر نمرى لە سوریاش حافز ئەسەدى گەیاند بە دەسەڵات زۆرى نەمابوو مەلیك حوسێنى ئوردنیش كورسى دەسەڵات لەدەست بدات لە ئوردن , رووسیا توانى باڵانسى خۆى زیاد بكات و جێ پیێى خۆى توند تر بكات لەووڵاتانى عەرەبى بەم هەنگاوە
ئەگەر تەماشاى بەهارى عەرەبى بكەى كە لەساڵى 2011 دەستى پێكرد و تا ئێستاش بڵێسەكەى لە سوریا دەگەشێتەوە دەكرێت بڵێین ئەوە قەرزەێكى كۆنە ئێستا رووسیا باجەكەى دەدات و یاخود دەتوانین بڵێین تۆڵەى ئەو شۆرشانەیە كە روسیا لەكۆتایى دەیەى پەنجاكان دەستى پێ كرد و كورزى كوشندەى لە ئەمەریكاو هاوپەیمانەكانى وەشاند لەو كاتەدا
ئەو پلانەى بەهارى عەرەبى دروست كرد
ئەمەریكا بۆ پارایستنى بەرژەوەندیەكانى خۆى و جێگیر كردنى ئەو هەنگاوى كە هاویشتبووى بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست پشتى بە ئیسلامى سیاسى بەست بە هەردوو باڵەكەیەوە (باڵى ئیسلامى سیاسى میانەرەو - باڵى ئیسلامى سیاسى چەكدار) سەرەتایى ئەم نەخشەیە لەمیسرەوە دەستى پێ كرد ئەمەریكا پاڵپشتى عەرەبستانى سعودى بەدەست هینابوو بەڵام میسر جێگەى زۆربەى ئەو بڕیارانە بوو كە لەووڵاتانى عەرەبیەوە دەردەكرا بۆیە ئەمەریكاو سعودیا بەردەوام لە هەوڵى كۆنترۆڵ كردنى میسر بوون و دەیانویست لە ژێر چنگى هاوپەیمانیێتى رووسیا دەرى بێنن ئەم هەنگاوە تا كاتى جمال عبدالناسر كارێكى زۆر ئەستەم بوو بەڵام دواى گرتنە دەستى دەسەڵاتى میسر لەلایەن ئەنوەر ساداتەوە سعودیا زۆر خۆى لێ نزیك دەكردەوە تاوەكو بتوانیت میسر لە سەنگەرى روسیاوە بگوازیتەوە بۆ سەنگەرى ئەمەریكا سعودیا ئەم كارەى بە كەمال ئەدهەم بەرپرسى دەزگاى زانیارى سعودیا سپارد ئەدهەم توانى لە كارەكانیدا سەركەوتو بیت و توانى بەماوەیەكى كەم ئەو بۆچون و دوژمنایەتیەى ناسر هەیبو لەكاتى دەسەڵاتى خۆیدا بەرامبەر بە ئەمەریكا بەتەواوى گۆڕانى بەسەردا بهێنێت نەك تەنها ئەوەندە بەڵكو سعودیا توانى میسر كۆبكاتەوە لە چوار چێوەى ئەو هاوپەیمانێتەى كە دژى ڕووسیا پێك هێنرا بوو دواى كردنەوەى باڵوێزى سعودیا لە میسر ئەدهەم بوو بە باڵوێزى سعودیا لە میسر چونكە ئەدهەم گاریگەرى ڕاستەو خۆى هەبوو لە سەر ئەنوەر سادات و بەبەرداوامى ئەنوەر سادات كوێى بۆ ڕێنماییەكانى ئەدهەم دەگرت كمال ئەدهەم پێشنیارى ئەوەى بۆ سادات كرد كە ئیخوان موسلمسن وەكو هێزێكى سیاسى مامەلەى لەگەڵدا بكرێت واز لەو سیاسەتانە بهێنێت كە پێشوتر جمال عبدالناسر بەرامبەر بە ئیخوان موسلمین پیادەى دەكرد سادات دواى سەردانى كردنى ئەمەریكا و چەند ووڵاتێكى دیكەى جیهان لەماوەكى كورتدا هەستا بەسڕینەوەى پاشماوەى ئەو سیاسەتانەى كە ناسر پیادەى دەكرد چ لە ڕووى پەیوەندى میسر لە گەڵ ووڵاتانى دەرەوە چ لە ڕووى كارو بارى ناوخۆى میسرەوە لەم نێوەندەدا ئیخوان موسلمین وەكو هێزێكى سیاسى ڕۆحێكى بەبەردا كرا و توانى ڕیزەكانى خۆى ڕێك بخاتەوە و چالاكییەكانى ئیخوان بەراورد نەدەكرا لەگەل ئەوكاتەى كە ناسر دەسەڵاتى میسرى لەدەست بوو ئیخوان لە زۆربەى زانكۆكانى میسردا بەئازادى چالاكیەكانیان ئەنجام دەدا توانیان لەماوەیەكى كورتدا چۆك بە فیكرى كۆمۆنیست دا بدەن بەشێوەیەك كۆمۆنیستەكان توانانى ئەوەیان نەما كۆڕو كۆبونەوەى جەماوەرى لەشێوەى كۆرو كۆبونەوەكانى سەردەمى ناسر ئەنجام بدەن تا كار گەیشتە ئەوەى فیكرى كۆمۆنیست زۆر بەبێ ڕێزو ئابرومەند تەماشا دەكرا ئەمەش ئەو پلانەبوو كە ئەمەریكا و سعودیا ئامانیان بوو سەركردەكانى ئیخوان دركیان بەم بابەتە كردبوو زۆر باش دەیان زانى كە لەلایەن ئەمەریكا و ئەنوەر سادات و سعودیاوە گڵۆپى سەوزیان بۆ هەڵكراوە بەوەشیان دەزانى كە ئەمەریكا دەیەوێت بەكاریان بهێنێت بۆ لاوازكردنى رووسیا و هاوپەیمانەكانى بەڵام ناچار بوون لە نێوان دوو دوژمنى سەرسەخت باشى خرابترینیان هەڵبژێرن بەلاى ئیخوانەوەى ئەمەریكا باشى خراپترین بوو چونكە ئەمەریكا هەلگرى فیكرى عەلمانیەتە لەبەرامبەریشدا ڕووسیا هەڵگرى فیكرى كۆمۆنیستە عەلمانیەت ئەو ناكۆكییەى كە هەیەتى لە گەڵ هەموو ئاینەكاندا بە ئاینى ئیسلامیشەوە ئەوەیە كە نایەوێت ئاین تێكەڵ بەكارو بارى ووڵات بكرێت بەردەوامیش هەوڵى چوارچێوە داركردنى دەكات لە نێو مزگەوت و كەنیسە و پەرستگاكاندا بەڵام لە بەرامبەردا فیكرى كۆمۆنیس بەردەوام لە هەوڵى ڕیشە كێش كردنى ئاینەكانە و باوەڕى بە هیچ ئاینێك نیە بۆیە لەم ڕوانگەیەوە بوو كە ئیخوان موسلمین بەرەى ئەمەریكا هەڵبژاردن تائێستاش لەگەڵ هەمان بەرە كاردەكات
  
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە