جەباریاوەر هانی جاش وسوپای پاسدارانی ئێران دەدات بەردەوام بن لەسەر تۆپ باران ولەشکرکێشیەکانیان

Monday, 25/07/2011, 12:00

1404 بینراوە


ئەمیندارە نائەمینەکەی بەناو وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند کەبەهۆی دیاری نەکردنەوەی سنوری هەرێم وئێڕان لەپاش کۆتایی هاتنی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق-ئێڕان ناتوانرێت پەنجەی تاوان ئاراستەی سوپای ئێران بکرێت بەوەی کەسنوری هەرێمی کوردستانیان بەزاندووە بەواتایەکی تر گەر لەشکری ئێڕان بێنە قوڵایی خاکی هەرێمیشەوە بەمەرجێك ماڵەخەزورانی نەگرێتەوە لەئاوکورتێ ئەوا ناتوانرێت بەهۆی دیاری نەکردنی سنوورەوە بڵێین ئێران سنوری بەزاندووە.ئەرك وپلەی جەباری نائەمین و وابەستەبونی بەخزمەتکردنی جەلالی سکرتێری وادەخوازێت بەوشێوەیە بەرگری لەسوپای ئاخوندەکانی قوم و تاران بکات چونکە جەلالی سکرتێری شوێنکەوتویەکی دڵسۆزی ئاخوندەکانە وجەبار بۆ خۆشی پیاوی یەکەمی ڕاپۆرت نوسەکەی جەلالە ،لەبەرئەوەی بەر لەوەی لەلایەن عومەرفتاحی گەورە دزەکەی جەلالەوە ڕەوانەبکرێ‌ بۆ ئەم شوێنەی ئەندامی دەزگای زانیاری ولێپرسراوی بەش بوو کاریشی ڕاپۆرت وڕاپۆرتکاری بوو لەسەر ئەمو وئەو بۆ جەلال کە عومەر فتاحیش بەرڕەحمەتی ڕاپۆرتەکانی نائەمینەکەی وەزارەتی پێشمەرگە کەوت٠

جەباری نائەمین بەهۆی ئەندامێتی لەدەزگا پەیوەندیەکی باشی هەبوو لەگەڵ کاربەدەستانی دەزگای ئیتلاعاتی ئێران چ لەناو هەرێم چ لەووڵاتی ئێران بۆیە بەدووری نازانم ئەویش هەمان پەتاکەی جەلالی سکرتێری گرتبێ وئەویش بوبێتە خزمەتکارێکی دڵسۆزی ئیتلاعات بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆکە ئەم دزووجەردانە لێپرسینەوە لەسەرچاوەی سەروەت وسامانیان ناکرێت بۆیە دەرگایان بۆ واڵا کراوە بۆ بەدەستهێنانی پارە هەمووڕێگەیەك بگرنە بەر وجەباریش کەبەئەمیندار ناودەبرێت نەبێت بەچاوەوە لەهیچی کەم نیە .کڵۆڵی وداماوی میللەتەکەمان لەوەدایە ئەم بەناوپیاوانە بوونەتە بەناوپارێزەرو ووتەبێژی هێزەکانی بەناوبەرگری لەهەرێمی کوردستان کەناتوانن وزاتی ئەوەیان نیە دەستدرێژیەکانی سوپایەکی خوێن ڕێژی وەك ئێران ئیدانەش بکەن ،دڵنیاشم بەهۆی ئەوەی جەباریاوەر ماوەیەکی زۆر لێپرسراوی بەشی کۆکردنەوەی زانیاری بوو لەدەزگا زانیاریەکی باشی هەیە لەسەر شوێنی بووونی بنکەو بارەگاکانی پەژاك گەر ڕاپۆرتەکانی دەزگای ئیتلاعات بەردەست بکەون بێ گومان چەندین ڕاپۆرتی ئەم زاتە بەر چاو دەکەون لەگەڵ پاداشتی دەزگاکە کەبۆی ڕەوانەکراوە چونکە ئەوەندەی ئەم بەرگری لەجاش وسوپای پاسداران دەکات ئاخوندەکانیش نایکەن٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە