ئاخاوتنە تایبەتیەکان پەردە هەڵماڵین لەسەر نهێنیەکان

Wednesday, 28/09/2011, 12:00

2138 بینراوە





سەرهەڵدانی بزووتنەوەی گۆڕان تاڕۆژگاری ئەمڕۆشمان لەلایەن زۆرینەی خەڵکی وحیزبەکانی کوردستانەوە بەتایبەتیش حیزبەکەی بنەماڵەی بارزانی بەگومانەوە لێی دەڕوانن وبەیەکێك لەپلانە ئاگرینەکانی تاڵەبانی ئەژماردەکەن بۆ لەناوبردن وسڕینەوەی ناوی بنەماڵەی بارزانی بۆ هەتایە لەمێژووی کوردستاندا ئەمەش بەلێکدانەوەی حیزبەکەی بارزانی دەرەنجامی بێ هیوا بوونی تاڵەبانی وحیزبەکەیەتی بەلەناوبردنیان بەپەنابردنە بەر بەکارهێنانی هێز چونکە پێشتر لەلایەن تاڵەبانیەوەوبەهاوکاری دەوڵەتانی دوژمنی کورد تاقی کراوەتەوە وهیچ ئەنجامێکی نەبووە .دیارە زۆرینەی ڕاکان بەوئاراستەیەدایە ،بەڵام بێگومان بەهۆی نەبوونی هیچ بەڵگەیەکەوە ناتوانرێت ئەوڕاستیە بسەلمێنرێت ،بۆیە لێرەوە دەمەوێت هەندێك لەو ئاخاوتن وهەڵسووکەوتانەی ئەوانەی دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕانن وئەوانەشی لەناو سەرکردایەتی تاڵەبانیدا حساب بۆ کراون بۆ خوێنەرانی سایتی کوردستان پۆست بخەمەڕوو بەهیوای ئەوەی چیتر هیچ لایەك بەقسەودروشمەکانی هیچ یەکێك لەم حیزبانەی گۆڕەپانی کوردستان بەوانەی لەدەسەڵاتدان وبەوانەشی ناوی خۆیان ناوە ئۆپۆزسیۆن فریو نەخۆن وهەموان هەوڵ وتەقەلاکانی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ دروستکردنی بزووتنەوەیەکی ڕاستەقینەی جەماوەری کەئەرکی سەرەکی یەکەمی ڕزگارکردنی هەرێمەکەمانە لەدەست ئەم باندوومافیاوچەتانەی بەربوونەتە گیانی میللەت،ئەرکی دڵسۆزانی ڕاستەقینەی گەلە چیتر بێ دەنگ نەبن وسنورێك بۆ خیانەتەکانی هەردوو حیزبی بنەماڵەو چەواشەکاریەکانی حیزبە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکان دابنێن.

ئێمە گەر مام جەلال لەدەست بدەین هەموومان لەدەست ئەچین

ئەمە ووتەی کەسێکی سادەوبێ ئاگا نیە لەکەسایەتی تاڵەبانی بەڵکو ئەمە ووتەی یەکێکە لەگەورەترین ودیارترین هەڵسوڕاوەکانی گۆڕان بەر لەوەی لەناویەکێتی بێتە دەروو بەردەوامی بەکاری بازرگانی بدات بەپارەی مامەودوای دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕانیش بووە یەکێك لەکەسە دیارووداڕێژەرەکانی سیاسەتی بزووتنەوەکە ولەگەڵ ئەوەی ئێستاش خۆیی وکوڕەکەشی مووچەی یەکێتی وەرئەگرن ولەو خانووە جوان وگرانبەهایەدا لەگەڵ خێزانی ژیان دەگوزەرێنێ کەبەپارەی مامە بەدیاری بۆی کڕدرا.ئەم ئاخاوتنە لەئۆتۆمبێلداولەگەڵ برادەرێکی تری ئەندام مەکتەب سیاسی تردا ئەنجامدرا!!!!!دیارە ئەو برادەرەی دیکەش بەهەمان شێوە وازی لەکاری سیاسی هێنا وبۆخۆی خەریکی پارە پەیداکردنە.ڕەنگە لێرەدا لەلایەن خوێنەرەوەپرسیاری بێ ئەهمیەتی ئەو ئاخاوتنە وپەیوەندی نەبوونی بەباسەکەی پێشەکیەکەیمان بۆ نوسی بکرێت.ڕەنگە ناوهێنانی ئەو کەسانە لەم کاتەدا نەتوانم بهێنم بەڵام هەر بەدرۆخستنەوەیەك تەنانەت ناوی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش دەدرکێنم بۆ ڕاستی ئاخاوتنەکە،گریمانەی دروست بوونی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ئامانجێکی گەورەی لەناوبردنی بنەماڵەی بارزانی وکۆتاییهێنان بەدەوروکاریگەرییان لەسەر گۆڕەپانەکە پێویستی بەوە هەیە کە بچوکترین گومان لای بەرامبەر دروست نەکرێت بەڵام لەدوای ڕووداوەکانی ١٧ی شوبات گریمانەکان بەرەو ئەوە دەچن ببنە واقیع.سەرەتا نەدەکرا بەدامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان ئاراستەی هێرشەکان ڕاستەوخۆ بەرەو ئامانجەکە بڕوات بۆیە هەروەکوهەموو کەرت بوونەکانی لەناو هەمووحیزبەکاندا کەڕوودەدات سەرەتا گرژیەکان لەنێوانی جیابوەوەو بەشی ماوە پەرەدەسەنێت هەروەکو سەرەتاکەیمان بینی لەنێوانی یەکێتی وبزووتنەوەی گۆڕاندا،ئەمەش لەلایەك بۆ سەلماندنی ئەو واقیعەی لەئەنجامی جیابوونەوە لەحیزب دروست دەبێت ولەلایەکی تریشەوە دڵنەوایی کردنی نێجیرەکەیە کە کەڵبەکان بۆ لەشە پڕ گۆشتن وچەوریەکەی ئەو تیژ نەکراوەتەوە...........ماویەتی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە