ڕۆژنامەنووسان پشتگوێ خستنى دادگاكان و زیندوكردنەوەى مەكتەب سیاسیەكان

Thursday, 23/02/2012, 12:00

1438 بینراوە







پێش چەند رَِۆژێك لەمەوبەر لەچەندسایتَك هەواڵى گردبوونەوەى ڕۆژنامەنووسان لەپێش مەكتەبى سیاسى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بڵاوكرایەوە سەرەتا پێم وابوو ئەمە هەوڵێكە لەلایەن چەند ڕۆژنامە نووسێكى دەسەڵاتەوە دەدرێت بۆ پەردەپۆش كردنى ئەو بەسەربازگە كردنەى كە یەكێتى ئەنجامیدا لە چەندین ناوچەى ژێردەسەڵاتى خۆى بەڵام ئەوەى چاوەڕوان نەكراوو بوو بەشداریكردنى چەندین ڕۆژنامەنووسى بەناو سەربەخۆ و ڕۆژنامە ئەهلییەكان بوو ڕەنگە ئەو كەسانەى كە بەشداریى ئەم گردبوونەوەیان كردوە موبەڕیرى ئەوە بێننەوە كە ئەوان داكۆكى لەمافى ڕۆژنامە نووسان دەكەن و هەڵ دەدەن بەر بەو هێرشانە بگرن كە بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان ئەنجام دەردێت بەڵام بیریان لەوە نەكردەوە كە ئەم كارە چ هەڵەیەكى گەرورەیە لەبرى ئەوەى ڕووى پێنووسەكان لەدادگاكان بكرایە بەڵام ئەمجارەیان ڕووى پێنووسەكان كرایە مەكتەب سیاسیەكان لەكاتێكدا ڕۆژانە چەندین ڕاپۆرت و بابەتى ڕەخنەى بڵاو دەكرێتەوە دەربارەى دەستێوەردانى حیزبى و ڕەخنەگرتن لە مەكتەب سیاسى حیزبەكان و سەركردایەتى حیزبەكان بەڵام بە پێچەوانەى هەموو ئەو بابەت و ڕاپۆرتانەوە ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووسان خۆیان دادگاكانیان پشت گوێ خست و سوكایەتیان بەدادگاكان كرد و بە پێچەوانەشەوە ڕێز و حورمەت و كەرامەتیان بۆ مەكتەب سیاسیەكان گەڕاندەوە سوودمەندى سەرەكى لەم كردبوونەوەیە تەنها یەكێتى نیشتیمانى كوردستانە ئەوەى قسەكانى مەلا بەختیارى بینیبێت دەزانێت چونكە یەكێتى وەكو هێزێكى دیموكرات خوازو خۆى پیشاندا وەك ئەوە بڵیت هێزە كوتەك بەدەستەكانى سەراى ئازادى و ناوچەكانى دیكەى هەرێم جەندرمەو پازدارى ئێرانى بن نەك هێزى ئەوان
مەلا بەختیار لە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامە نووسیدا سوكایەتى بە هەموو ڕۆژنامە نووسان كرد لەكاتێكدا هەموو ڕۆژنامە نووسان كۆكین لەسەر ئەوە كە حكومەت حیز ب لەیەك جەستەدا كاردەن هەردولا پێكەوە پشكى گەورەیان بەردەكەوێت لە گەندەڵى و بەدەمەوە نەهاتنى داوا ڕەواكانى خەڵكى كوردستان بەڵام مەلا بەختیان تەحەداى ڕۆژنامە نووسێك دەكات كاتێك ئەو رۆژنامە نووسە پرسیارى ئەوەى لێدەكات كە بۆچى تا ئێستا داواكانى خەڵك جێبەجێ نەكراون مەلا بەختیار بەتەحەداوە دەڵێت كە حكومەت كارى باشى كردووە و زۆربەى داواكانى خەڵكى جێبەجێ كراوە و پێى ڕادەگەیەنێت كە دواتر سەردانى بكات تاوەكوەو بەداتا بۆى ڕون بكاتەوە
من نازانم ئایە ئەمە سوكایەتى كردن نەبوو بەخودى ڕۆژنامە نووسان و پیشەى ڕۆژنامەنووسان ئەگەر مەلا بەختیار داتایەكى لەو شێوەیەى لەبەردەستابوو بۆچى لەو كرنگرەیە باسى لێوە نەكرد تەنانەت ئەو ڕۆژنامە نووسە بە مەلا بەختیار دەڵێت تەنها یەك شتێكم پێبلێ لەو داوایانەى خەڵك كە جێبەجێ كرابن بەڵام چونكە نیە مەلا بەختیار دەڵێت سەردانى خۆم بكە بەداتا پێت دەدەم بەڕاستى وڵاتێكى سەیرە !!!!!!!!!
لەهەموو ئەمانە سەمەرەتر ئەوەیە كە هەواڵى كۆبوونەوەى مەلا بەختیار گرنگییەكى ئوتۆى پێدراوە كە سایتە ئەهلیەكان و سایتەكانى ئۆپۆزسیۆنیش چەندین هەواڵیان بڵاو كردۆتەوە مەلا بەختیاریان كردوە بە فسفس پاڵەوان تەنانەت هەندێك سایت نوسیویەتى لەكۆبونەوەى نوێنەرى ڕۆژنامەنووسان لەگەڵ لێپرسراوى كارگێڕى مەكتەبى (ى.ن.ك) بڕیاریدا لیدان و ئازاردانى ڕۆژنامەنووسان لێكۆڵینەوە لەسەر بكرێت لێرەدا دەپرسین ئایە ئەم بڕیارەى مەلا بەختیار بەمادەى چەنى یاسا ئەم بڕیارە دەدات ئایە ئەمە چەواشەكارى نیە
مەلا بەختیار ڕۆژنامەنووسانى فریودا بەڵگە لەسەر ئەم قسەیە .
دەڵێت ئێمە وەكو دەسەڵاتى سیاسى زۆرتر تەحلیل دەكەین خۆ ئێمە دەسەڵاتى تەنفیزیى نین تا بڵێم چەندى جێبەجێ ئەكەین ئەو كێشانەى ئێوە هێناوتانە دەیبەمە مەكتەیى سیاسى دواتر لەوێوە بڕیارى لەسەر دەدەین دەیگەیەنین بە حكومەت هەرلە قسەكانیدا دەڵێت هەرچیەكم وتبێت خیلافم نەكردوە نە لەمەكتەبى سیاسى نە لە جێبەجێ كردندا
ئەو هەڵخەڵەتاندنە بە ڕوونى دیارە لەلایەكەوە ئەم قسانە دەكات دەڵێت ئێمە دەسەڵاتى تەنفیزى نین بەڵام هەر لە كۆبوونەوەكەى ئەمڕۆدا بە ڕۆژنامە نووسانى ڕاگەیاندبوو ئەو كەسانەى ئازارى ڕۆژنامەنووسانى دابوو ڕۆژى 17ى شوبات دەبێت لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكرێت ئایە ئەمە هەڵخەڵەتاندن و فریودان نیە یان ئەم قسانەى مەلا بەخیاریش ناو دەنێن سیاسە ت
بەڤیدۆ ....فریودانى ڕۆژنامەنووسان ببینە لەلایەن مەلا بەختیارەوە

http://youtu.be/hNwCQqUVy-w

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە