لەبری ئێران پێویستە جەلال ومسعود شەرمەزار و شاربەدەر بکرێن

Saturday, 23/07/2011, 12:00

1355 بینراوە








تاڵەبانی ومسعود هەمیشە ناوی حکومەتی هەرێمیان بەکارهێناوە بۆ گرێدانی پەیوەندی تایبەتی لەگەڵ ووڵاتانی ئیقلمی ودەوڵەتانی تری دنیا بۆ پاراستنی بەرژەوەندی بنەماڵەکانیان وبەدەستهێنانی پشتگیری ئەوووڵاتانە بۆ مانەوەیان لەسەرکورسی دەسەڵات ،دیارەبەکارهێنانی ناوی حکومەتی هەرێم لەلایەن جەلال ومسعودەوە بۆ بچووککردنەوە وبێ ئەهەمیەتکردنی ئەو ئازادی وئەزموونەی گەلی کوردە لەباشوری کوردستان کەهەزاران قوربانی لەپێناویدا بۆ دراوە کەئەمەش جێگەی دڵخۆشی هەردوو ووڵاتی داگیرکەری ئێران وتورکیایەو دڵنیاکردنەوەیانە لەوەی کەهەرکاتێک بیانەوێ بەهۆی ئەم دووپیاوە دڵسۆزەیانەوە بەتەواوی ئەزمونەکە لەباردەبەن،دیارە بەدەستهێنانی پشتگیری بۆ ئەم دوونۆکەرەلەلایەن داگیرکەرانەوە بێ بەرامبەر نیەو هەمیشە دەبێت لەخزمەتی پاراستنی بەرژەوەندی وئاسایشی ئەو ووڵاتانەدابن گەر کارگەیشتۆتە دەستگرتن وچاوساغی کردن بۆ هێنانی سوپاکانیان بۆ ناو خاکی هەرێم وچوونە بەرەی جەنگەوە لەدژی پارتەکانی تری پارچەکانی تری کوردستان کەئەمڕۆ دەیبینین کەئەرتەشی داگیرکاری ئێران بەهاوکاری وچاوساغی یەکێتی وجەلال ولەبەرامبەر سەرکزکردنی مسعودی خائیندا دەستیان داوەتە گەورەترین لەشکرکێشی ودەستدرێژی بۆ سەر خاکی کوردستان..دەست تێکەڵاوکردن لەگەڵ ئەم دوو دوژمنەی سەرسەختی کورد گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار و سەرکردەکانی هەردووحیزب وبەشێکی کۆمەڵگاشی گرتۆتەوە هۆکەشی تەنها دەگەڕێتەوە بۆ هەردوو سەرە زلی خائین بەکورد جەلال ومسعود کەئەم کردەوەو قێزەونەشیان وەك پەتایەك گواستۆتەوە بۆ ناو کۆمەڵگەش ،چونکە بەهۆی واڵاکردنی هەرێمەکەمان بەڕووی دەزگا جاسوسیەکانی ووڵاتانی دونیادا هەرێمەکەمانیان کردۆتە لانکەی پەروەردەکردنی جاسوس وپیاوکوژ .


هێرشی ئەرتەشی ئەمڕۆی ئێران بەهاوکاری تاڵەبانی ومل شۆڕکردن وبێ دەنگی مسعودو بێهەڵوێستی ئەمریکاو ووڵاتانی تری دونیا نیشانەی نەبوونی شتێکە لەنێو دنیای پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکاندا بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەتەنها هۆکاری ئەمەش جەلال ومسعودە بۆیە لەبری ئەوەی ئیدانەی ئێران وتورکیاو لۆمەی بێدەنگی ووڵاتانی دنیا بکەین لەئاست ئەم دەست درێژیە بەردەوامانە هەقە میللەت ئەمە زیاتر بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی بیکەنە هەلی ڕزگاربوونی تەواوی لەدەست دووخائینی مێژوویی کەهەرڕۆژێکی زیاتر مانەوەیان میللەتەکەمان ڕووبەڕوی نەهامەتی وبەڵای زیاتر دەکاتەوە چونکە دواجار هەرلەسەردەستئەم دووتاوانبارە گەورەو خائینە خەبات وماندووبون خوێنی هەزاران ڕۆڵەی ئەم نەتەوەیە بەفیڕۆ دەدەن وئەزموونەکەمان بەرەو لێواری مەرگ دەبەن
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە