ئۆجه‌لان چی وت!؟

Monday, 25/03/2013, 12:00

1857 بینراوە





گیڤارا دەڵێت: (هه‌رچییه‌كم له‌ ده‌ست ده‌ڕوات با بڕوات، هه‌ر شتێك ئاڵوده‌ی تكا و پاڕانه‌وه‌ بێت من نامه‌وێت... ته‌نانه‌ت ژیانیش).
بیرمە دوای ڕاپەڕین کاتیک سەرکردەکانی کورد چونە بەغدا بۆ لای سەدام باوکم ئەوکات لە ژیان مابوو وتی پێم سەیرە مەسعود وجەلال چونەتە لای کەسێک کە هیچ نەماوە بەرامبەر کوردی نەکات کەچی ئەوان داوای مافی لێ دەکەن ئاخر سەدام کەی دەستی هاوکاری بۆ کورد دریژ کردووە هەتا ئێستا بیکات،دوای ماوەیەک سەدام کەوتە جرت و جەقەنە لێدان لەسەر سەرکردەکانی کورد و باوکی منیش بە سەرکردەکان پێدەکەنی،قەدەری مێژووی کورد وایە شەڕی براکوژی ولیداتیەتی،زەمەن هات وچوو باوکی منیش لە شەڕی ناوخۆ بووە بە قوربانی، ئێستا ڕیک قسەکەی ئەو بە فۆرمێکی تر هاتەوە مێشکم ماوەی چەند ڕۆژێکە پرسی کشانەوەی ئاشتی لە کوردستانی باکور و نامەکەی عەبدوڵا ئۆج ئالان بووە بە باسیکی گرنگی ناو میدیا جیهانی و ناوخۆییەکان و ڕۆژانە باس دەکرێ،باسکردنێک زۆربەی پێی وایە کە ئەم نامەیە ڕوویەکی ئەرێنی هەیەو داهاتوویەکی باشی دەبێت بۆ کورد بەتایبەت کە ئەم نامەیە لە ڕۆژی نەورۆزدا خوێندرایەوە، بەس تەنها شتێک ئەوەیە کە من سەری لێدەرناکەم کە کورد دەڵێت با هەنگاو بنێنین بەرەو ئاشتی لە کاتێکدا دوژمنی کورد دەبابەو تانک دەنێرێتە سەر کورد،کەوایە عەبدوڵا ئۆج ئالان و پارتی کرێکارانی کوردستانیش بە درێژایی سی وپێنج ساڵ خەبات لەوە گەیشتوون کە لە تورکیا و دەستوری تورکیا شتێک نیە بەناوی کورد و زمانی کوردی و کلتوری کوردی هیچ شتیکی کوردی،ئەی ئێستا چۆن ئۆج ئالان داوا ئەکا شەڕ ڕابگیرێت لە کاتێکدا تورکیا ئەمڕۆ دوای چەند ڕۆژ لە نامەکەی تەیارە بەسەر قەندیلدا سوڕاندۆتەوەو دوێنێ لە باتمان خەڵک گیراوەوهەر دوێنێش لە بینگۆل خەڵک ئەشکەنجەدراوە، کەوابێت ئەگەری تورکیا بۆ فێڵێکی تری سیاسی زۆر بەهێزەو ئەبیت پارتی کرێکاران زۆر بە وردی ئەم پرسە تاوتوێ بکا،ناکرێت هەرچیەک ئۆج ئالان وتی جێ بەجی بکرێت وخەباتی میللەتێک بکرێتە قوربانی کەسێکی زیندانی،بۆیە من لەگەڵ ئەوەدا نیم کە پەکەکە چەک دابنێت وبگەڕێتەوە تورکیا و قەندیل چۆل بکا،چۆل کردنی قەندیل یانی فەشەلێکی تری سیاسی و کودەتایەکی تری سیاسی بەسەر کورددا،ساڵی ١٩٩٧ ئەوکاتەی کودەتای سیاسی بەسەر تورکیادا هات و پارتی ڕەفا لە کار خرا هەمان پرسی کورد هاتە ئاراوە بەڵام هەر زوو بێدەنگی لێکرا و دواتر ئەوکاتەی ئەردۆغان کەوتە پڕوپاندەی حزبەکەی ساڵی ٢٠٠١ و چەندین بەڵینی دا بە کورد و شارە کوردیەکان کە پرسی کورد و پەکەکە بە ڕێگایەکی ئاشتی چارەسەر دەکا بەڵام ڕێک پێچەوانەکەی کرد کاتێک ئەردۆغان هاتە سەر دەسەڵات خوێناویترین جەنگی دژی پارتی کرێکاران و کورد دەست پێکرد و ئەوەی کە نەکرابوو کردی



سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن وڵاتێک ئەمانە بەڕیوەی بەرن و وڵاتێک کردەوەی ئاوا بەرامبەر کورد بکەن
ئەمڕۆ چۆن دان ئەنێت بە کورد چۆن ئەکرێت پەکەکەو ئۆج ئالان بێنە سەر ئەو ڕایەی کە بەڵی نیەتێک هەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد؟؟ ئەگەر ئەم نامەیە بەوە ببینین کە بەڵی دەستپێشخەریەکە بۆ تورکیا و تۆپەکە بخرێتە گۆڕەپانی تورکیاوە ئەوا تورکیا زۆر بە ئاسانی ئەتوانیت گوڵ بکا لە کورد،بۆیە ناکرێت قەدەری میللەتیکی چەندان ملیۆنی بە نامەیەکەوە ببەسترێتەوە لەکاتێکدا دوژمنەکەت تورکیا بێت و دەستی سور بیت بە کوشتنی هەزاران کورد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە