نەورۆز جەژنی فرعەونەكان بووە!!

Wednesday, 21/03/2012, 12:00

2004 بینراوە








لەم ڕۆژگارەدا ھیچ كلیپێكی كۆمیدی، كوردی وەك ئەوەی وتارە ئاینیە كوردیەكان نەبوونەتە جێگای پێكەنین! بەتایبەت ئەوانەی لەسەر تۆرە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو دەكرێنەوە.
ھەرچەندە، ئەم كلیپانە بە مەبەستی گاڵتە پێ كردن، بە ھەڵۆێست و وتاری ھەندێ لە كۆلكە مەلاكانمان ئەو دەست و ئەم دەستیان پێ دەكرێ، بەڵام لە ڕووی نەتەوایەتی و سیاسیەوە، بە چاوێكی تیژ ئەبێ تیان بڕوانرێ، بەچاوێكی پڕگوومان! كە درێژە دەری دراما دڵتەزینە خۆێناویەكەی بەدناوی ئەنفالن ! بێگوومان ڕژێمی سەدام، یەكێك بوو لە ئەنجام دەرانی ، بەو ھیوایی تەواو كردنی ئەم پەیامە بوو.
رژێمی پێشوو، لە ھەوڵی كۆكوژی كوردا بوو! جەستەی و مەعنەوی، بەڵام! لە ئێستا دا ، درێژە دەرانی ئەنفال لە ھەوڵی كوشتنی پیرۆزیەكانی كوردان، ئەو پیرۆزیانەی كە چەندین ساڵە كورد لە پرێسكەیەكدا ئەو شاخ وشاخی پێدەكات! و لە وكوون بۆ ئەو كوون شاردویەتیەوە و پاراستویەتی، تا بەئەمانەتەوە ڕۆژی خۆی دێ و بە نەوەی دوای خۆی دەگەیەنێ ، ئەویش نەورۆزەو ڕۆژەكەش ئەمرۆیە.
دووژمنانی كورد، سەرجەم لە گشت لایەك ، ھەردەم! لە ھەوڵی سڕینەوە و دابڕانی ناوی نەورۆز لە كورد و كورد لە نەورۆز دابوون، گشت ڕێگایەكانیان تاقی كردەوە ، لە یاساخ كردنی بیرەوەریەكەی ، رەش كردنەوەی ناوەكەی ھتد.. بە ڵام بێ ھیوا، نەگەیشتن بەئامانج. ئەوەی ئێستا لە لایەن چەند كۆڵكە مەلایەكەوە دەگووزەرەێ، بێ گوومان درێژەدەری رێبازی مەلای خەتێن، ئێمە لە كاتێكدا نەفەرەت لەو مەلایە و فتواكانی دەكەین، كە بوو بە ھۆی زیانێكی گەورە لە میللەتی كورد.
لەگەڵ ئەوەی سەردەمانێك گوزەشتوە بەسەر مەلای خەتێ، وە سەردەم گۆڕا و مێشكەكان كرانەوە ، كەچی لە كوردستان شاگردانی مەلای خەتێ بە ھەوڵی دووژمنانی كورد لە زیاد بووندان. ئەوەی جێی ھەڵوێستەیەكە! دوای ھەوڵدانی بەناو چەند زانایەكی ئاینی، ژەندنەوەی زوڕنای دووژمنانی كورد، بۆ دابڕان و لێكردنەوەی كوردە ڕەسەنە یەزیدیەكان ، لە نەتەوەی كورد، شێواندنی مێژوویان و گەراندنەوەیان بۆسەر معاویەی كوری یەزید! ئێمە وەك كورد لە خۆمان ناپرسین! بۆ خاوەنی ئاینی ئیسلام كە عەرەبە، لەھەوڵی گێڕانەوەی مێژووی ئەو كۆمەڵە كافرە بە ئاینی ئیسلامن؟ بە بیانووی ئەوەی گوایە كە ناوەكانیان عەرەبیەو و عەگالی عەرەبان لەسەر دەنێن، و بە یەزییدی بانگ دەكرێن كە گوایە دەگەڕێنەوە سەر معاوەیەی كوڕی یەزید، و ناوی یەزیدیان وەك پیرۆز راگرتنی ئەم زاتە لە خۆیان ناوە.
لە گەڵ ھەوڵدان بۆ لێكردنوەی یەزیدیەكان لە ناسنامەی كوردی، لە پاڵ ئەمەشەوە لە ھەوڵی لێكردنەوەی نەورۆان لە كوردان، ئەویش دەخەنە پاڵ فرعەونەكان!! كە ئەمە زیاتر لە بابەتێكی كۆمیدی دەچێ ، بێ گوومان سەرچاوەكانیان ھەمان كۆمەڵە مێژوو نوسێكی نەتەوە پەرستی عەرەبیە ، كە مەلا بێ ئاگا كوردەكان لە مەبەست، بە ئاوازی ئەم نوسەرانە ھەڵدەپەڕن ، دیسان ناپرسن، بۆ دەبێ عەرەب ئەم مێژووە بگێرێتەوە بۆ سەردەمی فرعەونەكان و ئەمجا بۆ فارسەكان؟ نازانم كەی و لە كوێ میسریەك دیتراوە ، جەژنی نەورۆز بگێرێ ، یان ھەر نەبێ بزانێ مەبەست لە نەورۆز چیە. نازانم (شم النسیمی) عەرەبی تازە داتاشراو بۆ مێژوو، چی داوە لە ناوی نەورۆزی كوردی . پێویستە ھەڵوێستەیەكی تر بكەین كە بێگوومان كۆتای نیە لە زنجیرەی ئەنفاڵ!! دەبێ بپرسین كەی دەبێ شەروالی كورد بدەنە پاڵ شامی و لوبنانیەكان؟ یان رۆژێك بێ و بڵێن ئەم پۆشاكە كاتی خۆی ئەسحابە كوژەكان لە بەریان كردوە، و ئیتر حەرامە و نابێ چیتر جلی كوردیش بپۆشن ، لە جیاتیان عەگاڵێكی ، جزداشەیەكی خانمانی عەرەبیمان پێ بپۆشن!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە