ئامارێكی تۆقێنەر لەسەر عێراق, ناوی دەنێم عێراقی ئەپۆكالیپسی*

Friday, 27/05/2011, 12:00

1630 بینراوە







ئەوەی سەرنجی ئەم ڕاپۆرت و ئامارە بدات ڕادەی مەزنی عێراقی بۆ دەردەكەوێت,عێراقی شارستانیەت و مێژوو,عێراقی مەزن و پێشڕەو لە شارستانیەتی مرۆڤایەتیدا,عێراقی زانست و ڕۆشنبیری و دەوڵەت و شكۆمەندی,عێراقی فرەنەتەوە و دینەكان,عێراقی هێز و پاڵەوانەتیەكان,عێراقی ئەفسانە و دێرۆكە مەزنەكان,عێراقی هیوای نیشتمانێكی مەزن,ئایا ئەزانن نهێنی ئەم شكۆمەندیەی عێراق لە چیدایە؟ئەم بابەتە بخوێنەوە و نهێنیەكانت بۆ ئاشكرا دەبێت.
لەعێراقی تازەی دیموكراسیدا:چەند ئامارێكی ڕەسمی و باوەڕپێكراو كە مرۆڤ دەتۆقێنێت:
***************
1.000.000یەك ملیۆن بێوەژن هەیە(بەپێ‌ ی ئامارێكی تایبەت و ڕەسمی وەزارەتی ژنانی عێراقی لەساڵی 2008دا)
***************
4,000,000چوار ملیۆن مناڵی هەتیو هەیە(بەپێ‌ ی ئامارێكی رەسمی وەزارەتی تەختیت و پلاندانان)
***************
2,500,000دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار شەهید هەیە(بەپێ‌ ئامارێَكی فەرمی وەزارەتی تەندروستی و توب عەدلی عێراقی لەساڵی 2008 دا).
***************
8,00,000هەشت سەد هەزار وونبوو(بێسەروشوێن) كراو هەیە(بەپێ‌ ی ئەو سكاڵانامەیەنەی كە تۆماركراون لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقی تا مانگی كانونی یەكەمی 2008).)
***************
340,000سێ‌ سەد و چل هەزار بەندكراو هەیە كە بەشێكی لە بەندیخانەكانی هەرێمی كوردستانن(بەپێ‌ ی ئامارێكی فەرمی مافی مرۆڤ لە عێراق,ئەمە جگە لەوەی كە هێزەكانی ئەمریكا دانی نا بە بوونی 120,000سەد و بیست هەزار بەندكراو لەلای ئەمریكیەكان)
***************
4,500,000چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار كۆچبەر و ئاوارەی عێراقی هەیە لەدەرەوەی عێراق(بەپێ‌ ی ئامارێكی فەرمی فەرمانگەی پێدانی جەوازسەفەری عێراقی,بەتایبەتی ئەوانەی كە پاسپۆرتی جۆری (ج) یان دەركردوە و سەفەریان پێكردوە تا كۆتایی مانگی كانونی یەكەمی 2008)
***************
2,500,000دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار كۆچبەر و ئاوارەی عێراقی هەیە لە ناوخۆی عێراقدا(بەپێ‌ ی ئاماری فەرمی وەزارەتی كۆچ و سەفەری عێراقی)
***************
76,000حەفتاو شەش هەزار حاڵەتی ئایدز تۆماركراوە(بەپێ‌ ی ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی عێراقی,ئەمە لە كاتێكدا لە پێش هاتنی هێزەكانی ئەمەریكا تەنها 114 سەد و چواردە حاڵەت تۆمار كرابوو)
***************
بڵاوبونەوەی تلیاك و موخەدیرات خواردنەوە كحولیەكان بەشێوەیەكی زۆرترسناك و بێشومار لە نێو گەنجاندا(بەپێ‌ ی ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی عێراقی و سەنتەری موكافەحەكردنی تلیاك و ئالودەبوەكانی كحول لە هەمان وەزارەت)
***************
لەهەر 4 چوار هاوسەرگرییەك 3 سیانیان بە تەڵاق واتە جیابونەوە كۆتایی دێت بەتایبەت لەدوای ساڵی 2003 تا 2011(بەپێ‌ ی ئاماری فەرمی وەزارەتی دادی عێراقی)
***************
%40 لەسەدا چلی هەموو گەلی عێراق لە خوار هێڵی هەژاریەوەن.(بەپێ‌ ی ئاماری فەرمی وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراقی لە 2010 دا)
***************
وێرانكردن و هەرەسپێهێنانی ژێرخانی دەوڵەت لەڕێ‌ ی داگیركاری ئەمەریكا و حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی دوای ێەدام)(بەپێ‌ ی ئاماری فەرمی وەزارەتی پیلاندانانی عێراقی)
***************
هەرەسپێهێنانی كەرتی خوێندن لە زانكۆوە هەتاكو قۆناغی بنەڕەتی(بەپێ‌ ی ڕێكخراوی یۆنسكۆ اعتراف نەكردن بە بڕوانامەكانی عێراق) بۆزانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بڕوانە لینكی بەناوبانگی http://www.globalresearch.ca/index.php?context=va&aid=23702
***************
550 پێنج سەد و پەنجا كیانی سیاسی بوونی هەیە لە عێراقدا(بەپێ‌ ی ئاماری فەرمی كۆمیتەی هەڵبژاردنەكانی عێراق)
***************
11,400 یازدە هەزار و چوار سەد ڕێكخراوی كۆمەڵگای مەدەنی هەیە(بەپێ‌ ی ئاماری وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی كارو كاروبارە كۆمەڵایەتیەكانی عێراقی)
***************
126سەد و بیست و شەش كۆمپانیای ئەمنی هەیە كەراستەوخۆ لەلایەن دەزگا موخابەراتیەكانی دەرەوە بەڕێوە دەبرێن.(بەپێ‌ ی ئاماری تۆماركراو لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقی)
***************
43 چل و سێ‌ میلیشیای چەكدار هەیە كە سەر بەحیزبەكانن(بە پێ‌ ی ئاماری تۆماركراوی وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی ناوخۆی عێراقی- لیژنەی دەمجكردنی میلیشیاكان)
***************
220 220 دووسەد و بیست ڕۆژنامە و گۆڤار كەلەلایەن دەزگا موخابەریاتەكانی دەرەوە كۆمەكی ماددی دەكرێن(بەپێ‌ ی نەقابەی ڕۆژنامەگەری عێراقی)
***************
45 چل و پێنج كەناڵی تەلەفیزۆنی كە دیسانەوە كۆمەكی ماددی دەرەوە بەڕێوەیان دەبات(بەپێ‌ ی دەستەی بەڕێوەبردنی مانگی دەستكردی نایل سات و عەرەب سات)
***************
67 67 شەست و حەوت ئێزگەی ڕادیۆ كە ڕاستەوخۆ كۆمەكی ماددیان لەدەرەوەی عێراق پێدەگات (كۆمیتەی ڕاگەیاندن و تردداتی عێراقی)
***************
4 چوار تۆڕی پەیوەندیەكانی كۆمیونیكەشنى مۆبایل بە نرخی 12 ملیار دۆلار كە موڵكی حیزبەكان یان سەرۆك حیزبەكانن:
یەكەم - كۆمپانیای كۆڕەك كە پارتی خاوەنیەتی
دووەم - كۆمپانیای ئاسیا سێڵ كە یەكێتی خاوەنیەتی
سێ یەم - كۆمپانیای زین كە كۆمپانیایەكی كوەیتیە و %50 ی حیزبی دەعوە و احمد جلبی خاوەنیەتی
چوارەم - كۆمپانیای ئەسیر كە عبدالعزیز حەكیم خاوەنیەتی.(بەپێ‌ ی كۆمیتەی ڕاگەیاندن و تردداتی عێراقی)
***************
دەیان هەزار بڕوانامەی ساختە و تەزویر تا ئێستا دەركراون بۆ مەسولەكان و زابت و بەڕێوەبەرە گشتیەكان و كادری حیزبەكان كە پۆستی قیادیان هەیە لە دەوڵەتی عێراقدا.(بەپێ‌ ی ئامارەكانی هیئەی نەزاهەی عێراقی) ***************
گەندەڵی سەراپا و گشتگیر لە هەیكەلی بەڕێوەبردن و مالیەی دەوڵەت وە لە هەموو جومگەكانی دەوڵەتی عێراقدا(بەپێ‌ ی ئاماری ڕێكخراوی شەفافیەی عالەمی)
***************
بوونی رق و جیاكاری تایفی و ڕەگەزی و جیاوازی چینایەتیەكی لەڕادەبەدەر لە نێوان پێكهاتەكانی گەلی عێراقدا.(بەپێ‌ ی ڕێكخراوی مونەزەمە موئتەمەر ئیسلامی)
***************
زیاد لە 11,400 یازدە هەزار و چوارسەد مەقەر و بارەگای حیزبە دەسەڵاتدارەكان هەیە كە هەندێكان فەرمی و هەندێك نافەرمین.هەندێك لەم بارەگایانە شەریكاتی مقاولی وەهمین یان كۆمەڵەی خەیرین كە كاری بازرگانی حیزبەكان بەڕێوەدەبەن و زۆربەی جار ئەم بارەگایانە لە بینای حكومی و ناحكومیدا نیشتەجێن یان ماڵ و موڵی خەڵكە و داگیریان كردوە یان هی ئەو كەسانەن كە عێراقیان جێهێشتوە یان بە كرێ‌ تیایدان وە كرێ‌ ی ئەو بیناو شوێنانە هەمووی بە پارەی میزانیەی دەوڵەت دەدرێت.
***************
زاڵبوونی نەخوێنەواری و بڵاوبونەوەی جەهالەت و بەرەودواوە گەرانەوەی كۆمەڵگای عێراقی,چونكە لەساڵی 1977 دا عێراق یەكەم وڵات بوو لە جیهاندا كە زاڵبوو بوو بەسەر نەخوێندەواریدا و لەلایەن یۆنسكۆوە دانی پیانراو ئیعتراف بە خوێندەواربوونی كۆمەڵگای عێراقی كرا.
***************
فرۆشتن و بەتاڵانبردنی داهاتی نەوتی عێراقی و سەرچاوەكانی تری ماددە و كەرەسەی خاو و داگیركردنی زەوی و دەستبەسەراگرتنی كارگەكان لەڕێ‌ ی قانونی وەبەرهێنانی عێراقی كە وای كردوە حیزبە سیاسیەكان سەرجەم كایە گرنگەكانی كۆمەڵگا بۆ خۆیان قۆرغ بكەن وئەمەش لەڕێ‌ ی ئەو گرێبەستە بازرگانیانەی كە ماوەكەیان بۆ چەندین ساڵە و بۆ فرۆشتن و بازرگانیكردنی سەروەت و سامانی عێراق كە هی خەڵكی عێراقیە بەڵام حیزبەكان بۆ خۆیانی لوش ئەیەن و لە خزمەت خۆیان و لایەنگیرانیان دا عێراقیان وێران كردوە بەم سیاسەتە چەوتەی تاڵانچێتی و كاولكاریان.
***************
ئەپۆكالیپسی:واتە كۆتایی جیهان و بەرەووێرانچوونی مرۆڤایەتی یان دەركەوتنی راستیەكان لە زەمەنێكدا كە مرۆڤایەتی لە خەوی قوڵی نەزانیندایە.بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە
 http://www.youtube.com/watch?v=rrOQ3YKSEFQ
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە