ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو بەرەیەکی یەکگرتوو بۆ هێرش کردنە سەر ئێران

Sunday, 01/08/2010, 12:00

1657 بینراوە



دوای ئەوەی دیمیتری میدڤیدیڤ سەرۆکی روسییە لە هەواڵێکی دەستپێشخەرانەدا زۆر بەجدی رایگەیاند ئێران هەنگاوێک لە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نیزیک بۆتەوە، نیگەرانی زۆرتری لای ئیسرائێل و وڵاتانی عەرەبی درووست کرد.
دوابە دوای ئەو هەواڵە سەرۆکی دەزگای سیخۆری موسادی ئیسرائێل سەردانی عەرەبەستانی سەعۆدی کرد بە مەبەستی تاوتوی کردنی ئەگەری هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئێران، هەرچەند دەقی وتوێژی نێوان رەئیسی موساد و بەرپرسانی عەرەبەستان ئاشکرا نەکراوە، پێدەچێت دوو لایەن لە سەر بەریەکی یکگرتوو بەرامبەر بە مەترسی ئێران تەوافۆقیان کردبێ.
لە لایەکی دیکە عەلی ئەکبەری سالەحی رەئیسی ئاژانسی ئەتۆمی ئێران رایگەیاندوە کە ئێران توانیویەتی ٢٠ کیلوگرامی یۆرانیۆمی پیتیندراوی بە رێژەی ٢٠% بەرهەم بهێنی، کە دەتوانی وەک سوتەمەنی بۆ کورە ئەتۆمیەکانی، یاخود بۆ درووستکردنی بۆمێکی ئەتۆمەی بکار بە هێنری.
عەلی سالەحی بەرپرسی وزەی ناوەکی ئێران لە ئیدامەی قسەکانی بەئاشکرا رایگەیاندوە کە لە کۆتای ئەیلولی ساڵی ٢٠١١ ئێران دەتوانی سوتەمەنی پێویست بۆ کورە ئەمۆمیەکان دابین بکا و ئەوەش بەو مانایەیە کە ئێران لە ساڵی ٢٠١١ دەتوانیەی چەکی ناوەکی بەرهەم بەهێنی.
لە وتارەکانی سەرۆک کۆماری رووسییە و عەلی ئەکبەری سالەحی ئەوە دێتە دی کە ئێران لە بەرهەم هێنانی چەکی ناوەکی هەنگاوێکی دیکە نیزکتر بۆتەوە و مەترسی ئێرانێکی بە چەکی ئەتۆمی لە مەڕ ناوچەی کەنداو و بە تایبەت ئیسرائێل بەبەراووری پێشوو زیاتر کردووە.

لێرەدا چەند پرسیار دینە ئاراوە بەریتین لە :
یەکەم چۆنە سەرۆکوماری رووسییە دیمیتری میدڤیدیڤ یەکێک لە دۆستەکانی نیزیکی ئێران، لە نەکاو و کوتۆپڕ ئاماژە بە خەتەری گەیشتنی ئێران بە چـەکی ئەتۆمی دەکا، لای خۆی پرسیارێکی گرینگە، پرسیار ئەوە، ئایا براستی ئێران توانایی و زانستی بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمی بەدەستەوە، یاخود مەبەستێکی دیکە لەو راگەیاندنی شەورەوی دا شاراوەیە؟.
پرسیاری دووهەم، ئایا عەلی سالەحی واقەعییەت دەڵێ و لەڕاسیدا ئێران گەیشتوتە قۆناغی بەرهەم هێنانی سوتەمەنی بۆ کورە ئەتۆمیەکانی و بەرهەم هێنانی بۆمێکی ناوەکی؟
سێهەم پرسیار ئەویە، ئایا ئێران بە بۆمێکی ئەتۆمی وەکوو خەتری جدی لە لایەن شەورەوی دەبینری کە دیمیتری میدڤیدیڤ دەپێشخەری راگەیاندنی هەواڵیکی کوتوپڕ و بە پلەی ئەاوا لەسەر ئێران دەکا، یا خود تەلەیەک بۆ ڕاکێشانی ئەمەریکا و غەرب بۆ شەڕێکی دیکە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست؟
هەموو ئەو پرسیارانە یەک شت راڤەدەکەن، ئێران لە ناوچەی هەستیار و حەساسی کەنداو، بە چەکی ئەتۆمیەو یان بێ چەکی ئەتۆمی بووتە مەترسییەکی جدی لەسەر ئاسایش و ئەمنییەتی ئاشتی ناوچەی کەنداو و رۆژهەهاڵاتی ناوەڕاست و گیتی.
ئەگەر واوەتنەکەی عەلی سالەحی و دیمیتری میدڤیدیڤ ڕاست بێت و بەڕاستی ئێران لە کۆتایی ئەیلولی ساڵی ٢٠١١ ببێتە خاوەنی بۆمێکی ئەتۆمی جگە لە مەترسی ئەو کێشەیە لە سەر وڵاتانی کەنداو و ئیسرائێل، پرسیارێکی دیکە ئەوەیە ئایا ئەمەریکا و هاوپەیمانانی و بە تایبەت ئیسرائیل ئەو مەووداو و ماوەیە بە ئێران دەدەن کە لە ساڵی ٢٠١١ دەستی بگاتە هێزی ئەتۆمی؟

ڕاست و نا ڕاست بوونی واوەتنەکانی عەلی سالەحی و دیمیتری میدڤیدیڤ لە لایەک، بەڵام لە لایەکی دیکەوە مەترسییەکی ئەو ئەگەرانە یەک شت راڤە دەکا و دەسەلمێننن، "جەنگیکی ئەتۆمی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە سەر لێواری هەڵگیرسانە".

فەرزی ئەو گەرانە کە گوایە ئێران لە ئەیلولی ساڵی ٢٠١١ دەبێتە خاوەنی بۆمێکی ئەتۆمەی چ ئاکامێک وخەتەرێکی بۆ وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداو و ئیسرائێل دەبێت، ئەویە کە ئەومەسەلەیە مەترسییەکی جدی بۆ وڵاتانی کەنداو و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست درووست دەکا؟
هۆی ئەو مەترسییە ئەویە، لە لایەک ئێران خۆی بە هەڵگری شۆعاری لە بەین بردنی دامەزراوی ئیسرائێل خستوتە مەیدانی شەڕی ئیسلام لە بەرمبەر ئیسرائێل و پێوایە کە دەبێ ئێسرائیل لەسەر نەخشەی گیتی پاک بێتەوە، و لە لایەکی دیکە تاکە دامەزراوی شیعەی ئیسلامی ئێران لە سی و یەک ساڵی رابردوودا روو و ئاشکرا دژایەتی خۆی بەرامبەر بەوڵاتانی سوونە مەزهەبی کەندوا نیشان داوە، و لە هیج هەوڵێک بۆ لاوازکردنی وڵاتانی عەربی بە تایبەت عەرەبەستانی سەعۆدی دەریغی نکردوە.

ئێران سەرکردەکانی عەرەبەستانی سەعۆدی بە فرقەی وەهابی ناوزەد کردون و پێوایە کە ئەوان ماکەی خراپی ئیسلامن، هەچەند شەڕی نێوان دوو گەرای مەزهەبی سوونە و شیعە دەگەرێتەوە بۆ ساڵەکانی خلافەتی پاش حەزرەتی مەحەمەد و کێشەی کەبلا، و لەو کێشەدا شیعە خۆی بە زوڵم لێکراوی ئەو کارەستاتە دەزانی، بێگومان ئێرانی شیعە مەزهەبی هەنوکە لە هەموو دەرفەتێک بۆ تۆلە ساندوە کەڵک وەردەگرێت.
ئێستا کە خەڵکانی شیعە لە ناوچەیەکی دەوڵەمەند بە سەچاوەیەکی سرووشتی زۆر و گرینگی ستراتیژیکی تایەبت بە خۆی بۆنەتە خاوەنی دەسەڵاتی بەهێزی سەر بەخویی شیعە، بێگومان هەموو هەوڵی بۆ نانەوەی ئاژاوە و پەرەدانی مەزهەبەکەی لەو ناوچە هەستیارە دەدا.

کەوا بوو ئێرانیکی بە هێز و خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێگومان لە پلەی یەکەم دا مەترسییەکی جدی لەسەر ولاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداو وعەرەبەستانی و دامەزراوی جوولەکە بەتایبەتە.
من پیموایە پێداگرتنی هەنوکەی ئێران جا بەڕاست یان بەدرۆ کە گۆیا ئەو ڵاتە هێز و توانایی زانستی بەرهەمهێنانی بۆمێکی یاخود زانستی درووستکردنی چەکی ناوەکی بەدەستەوە، ئەو زەرورەتەی لە ناو ڕێبەرانی وڵاتانی کەنداو، عەرەبەستانی سەعۆدی و ئیسرائێل درووست کردوە، بۆ بەربەرەکانی ئێران، واتە پێشگرتنی ئێران لە نەگەیشتی بە بۆمیکی ئەتۆمی هاوکاری و هاریکای یەکتر بکن و بەریەکەی یەکگرتوو پێک بهێننن.
فکر ناکەم ئیسرائێل چیتر چاوەڕوانی بکا ئێران ئەو مەودایە لە لایەن وڵاتانی ١+٥ ی پیبدرێت تاکوو دەستی بگاتە بۆمێکی ئەتۆمەی، پێدەچێت ئیسرائێل لە هەڵوێستی وڵاتانی ١+٥ ناهۆمید بووە کە پەنای بۆ وڵاتانی عەرەبی بردوە و زانیاری تەواوی لە سەر پیشرەفتی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە ئیختیاری وڵاتانی عەرەبی و بەتایبەت عەرەبەستانی سەعۆدی ناوە بۆ رازی کردنی هاوکار و هاریکای هێرشێکی هاوبەشی بۆ سەر ئێران.
روونە لە هێرشێکی ئاوادا جگە لە بەخورداربوونی پشتیوانی وڵاتانی غەربی و ئەمەریکا، بێگومان شەورەوی لە شەڕێکی وەها دا بەتەواوی پستیوانی لە ئیسرائێل و وڵاتانی عەرەبی دەکا. بە چەند دەلیلی ئیشارەپێکراوی خوارەوە:
هۆکاری یەکەم، شەورەوی سنووریکی دووروودرێژی لەگەل ئێران هەن و بە هیج چەشنێک رازی نابی ئەمەریکا و غەرب لە سنوورەکانی شەورەوی دابەمەزرێن، چ لە کاتی هێرشەکەدا و چ دوای شەڕەکە.
دەلیلی دووهەم، خەڵکێکی زۆری موسوڵمان لە چەچن و ئەو ناوچانە دەژین، بۆ پێشگرتنی درووست بوونی کێشەی ناوخۆیی و یارمەی ئەوان خەڵکانە بە ئێران و نانی ئاژاوەی ئێران لەو ناوچەیە شەورەوی ناچار دەبێ لەو شەڕەدا بەشدار بێت.

پرسی سێهەم، ئێران وڵاتێکی نەک هەر دەوڵەمەند بە سەرچاویەکی سرووشتی زۆر وەک نەوتە و گازی سرووشتیە، لە ناوچەیەکی ستراتیژی زۆر گرینەداواقەع بووە کە جێگەیەکی تایبەتی وەخۆی گرتوە. ئەگەر قەرار وابێ ئالۆگۆرێک لە ئێران بکرێت بێشک شەورەوی، نەک وەک دراوێیەک بەڵکوو بۆ پێشگرتن بە پێدانی دەسەڵاتی ئەمەریکا دەێهەوێت بەشداری بکا.
هۆی چوارم و زۆر گرینگ، ئێران وڵاتێکی فرەنەتەوەییە، جگە لە فارس و ئازەری، کە دوو نەتەوەی سەرەکی لەباری ژمارەی دانیشتوانن، نەتەوەکانی کورد، عەرەب، بلوج، تورکەمەن کە بەردەوام لە گەل حکومەتی ناوەندی شیعەئیسلامی ئێران لە کێشەدان دەورێکی سەرەکیان لەو وەزعەدا دەبێت. ئەو مەسەلەیە یەکێکە لە گیروگەرەفتەکانی سەرەکەی ئێران لە کاتی هێرشی هێزەکانی دەرەکی بۆ سەر ئەو ناوچەیە.
لێرادا دەبی ئاماژە بەوەش بکرێ دوو نەتەوەی کورد و ئازەری کە هەر یەک لەوان خاوەنی ناوەندیەکی داموو دەزگایی لە دەروەی ئێرانن، کورد لە باشووری کوردستان خاوەنی هەرێمێکی فێدراڵە و ئازارە لە شەورەوی سابق حکومەتێکی سەر بەخۆیی خۆی هەیە، پێدەچێت دوای هێرشی هێزەکانی دەرەکی زۆتر لە کەم نەتەوەکانی تری ئێران سەربەخۆیی خۆیان رابگەینن.

هەڵبەت ڕاگەیاندنی حکومەتێکی سەربەخۆ یاخود فێدەڕاڵێکی دووهەمی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان پاڵپشتێک دەبێ بۆ زیاتر سەقاگیربوونی هەرێمی کوردستان لە باشوور و زۆتر بەئاکام گەیاندنی پرسی سەربەخۆیی حکومەتێکی کورد لە باشوور.
دەبێ بەو مەسەلەیەش ئیشارە بکرێ لە ئەگەرئ هێرشێکی ئیسرائێل و وڵاتانی عەرەبی بە پشتیوانی غەرب، ئەمەریکا و شەورەوی، گۆرزێکی سەرباریەکی تەواو حەیار دەوەشێنری و زەرەرێکی یەکجار زۆر لە ئێران دەکەوێت، دوور نیە مێژووی یوگوسلاوی سابەق لە ئیران دووبات بێتەوە، واتە دەبەشە بوونی ئێران بە چەحکومتی سەر بەخۆی جیاواز.

لە حالەتی دابەش بوونی ئێران، شەرایەت لە بەرژەوەندی دوو نەتەوەی کورد و ئازەری دا دەبێ، بە مەرجێک ئازەریەکان و کوردەکان لە سنوورەکانی هاوبەشیان تیکهەڵچوونی بۆ یەکتر درووست نەکەن.
بێگومان ئەو هۆکاری و دەلیلەکانی ئاماژەپێیکراوی سەرەوە گرینگیی بەشداری و موداخەلەی دەسەڵاتداری شەورەوی، ئەمەریکا و غەرب لە ئەگەر هێرش بەرەی ئیسرائێل و وڵاتانی عەرەبی بۆ سەر ئێران دەگەێنی وهەر دووپات بوونەوەی مێژووی کاتەکانی شەڕی دووهەم، واتە دابەشی کردنی ئێران بە سێ کەرت.
شوێنەکانی ئەگەری بەرکەوتنی ئەو هێرشە دەتوانن، هەموو بنکەکانی سەربازی ئەرتەش، سپای پاسداران، بەسیج، هێزی ئاسمانی، فرۆکەخانەکانی سەربازی و مەدەنی، بنکەکانی دەریایی، سەکۆکانی موشەکی و هتد بن.
هەروەها ناوەندییەکانی لێکۆلێنەوەی زانستی وزەی ناوەکی، زانکۆکان، و هەموو ئەو و یستگەی کە پێشتر وەک بنکەی بەرهەمهێنای چەکی ناوەکی و وسونەتەی شۆناسایی کراون، دەکەونە بەر هێرش بەرین و بڵاوی هێزکانی دەرەکی و تەلەفاتێکی زۆی ئینسانیشی لێ دەکەیتەوە.

توێژەران، هێمن
 



 





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە