• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


باری تەندروستی کۆسرەت ڕەسوڵ ناجێگیرە

Sunday, 22/09/2013, 12:00

1644 بینراوە


پەیامنێری کوردستانپۆست/ هەولێر
سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر ڕای گەیاند پاش دەرەنجامە بەرایەکانی ئەمڕۆی هەڵبژاردن کۆسرەت ڕەسوڵ توشی جۆرێک لە بێ ئاگایی و لەخۆچوون بووە پاش ئەوەی گوێ بیستی هەواڵی دۆڕاندنی یەکێتی نیشمانی کوردستان بووە بەگشتی و دەنگ نەهێنانی کاندیدەکانی سەر بەکوتلەکەی خۆی بەتایبەتی لە هەڵبژاردنەکاندا ، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا کە سەرەتا کۆسرەت ڕەسووڵ داوای ئاوی کردوە بەهۆی ووشک بوونی قوڕگی و پاشان بووراوەتەوە، گەرچی دکتۆرەکانی ناومەکتەبی سیاسی وویستویانە کۆنترۆڵی باری تەندروستی بکەن، بەڵام لە هەمان کاتدا داوایان کردوە بگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی تایبەتی تا لە ڕێگەی ئامێری تایبەتەوە بەووردی چاودێری پزیشکی بۆ بکرێت ، بەڵام سەعدی پیرە و ئەرسەلان بایز پاش پەیوەندیان بەهێرۆی براهیم ئەحمەد ڕێگەیان بەتیمە پزیشکیەکە نەداوە ببرێتە دەرەوەی بینای مەکتەبی سیاسی بەو هۆکارەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کێشەی تێکچوونی باری تەندروستی کۆسرەت ڕەسووڵ نەزانێت .
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بێ ئامادەبوونی کۆسرەت ڕەسوڵ لە هەلوومەرجێکی تایبەت و لەناکاودا پاش شکستیان لە هەڵبژاردنەکاندا لە ڕۆژی شەممەی ٢١-٩ دا ئێوارەیەکی درەنگ لە مەکتەبی سیاسی کۆبونەوەیەکی داخراویان گرتووە گەرچی لەو کۆبوونەوەیەدا عەدنان موفتی و عادل موارد ئاگاداری کات و شوێنی پێشوەختی کۆبوونەوەکە نەکراونەتەوە و بەشداریش نەبوون، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەهۆی ناکۆکی نێوان باڵەناکۆکەکانی ناومەکتەبی سیاسی کۆبونەوەکە هیچ ئەنجامێکی نەبووە .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)