• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هۆکاری تەقەکردن و بریندارکردنی شاسوار عەبدولواحیدی خاوەنی کۆمپانیای نالیا

Sunday, 27/10/2013, 12:00

1940 بینراوە


پەیامنێری کوردستانپۆست/ سلێمانی
کوردستانپۆست ناوی ئەو کەسانەی بەدەست گەیشتووە، کە دوێنێ ٢٦/ ١١ / ٢٠١٣ تەقەیان لە شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی کۆمپانیای نالیا کردبوو.
سەرچاوەیەکی نزیک لە نێو دەزگای دژە تیرۆر دوێنێ چارەکێک پاش بریندارکردنی شاسوار عەبدولواحید لە پەیوەندییەکی بە پەلەدا یەکسەر هەواڵەکەی پێڕاگەیاندین هۆکاری تەقەکردن و ئەو کەسانەی کە تەقەکەیان لێکردووە بۆ ئاشکراکردین:
کوردستانپۆست ناوی ئەوانەی، کە لەناو سەیارەکەدا بوون ئاشکرا و بڵاوناکاتەوە، سەرچاوەکە وتی تەقەکەرەکان مەفرەزەیەکی سەر بە دەزگای دژەتیرۆر بوون کە لاهوری شێخ جەنگی برازای تاڵەبانی سەرپەرستی دەکات. ئامر مەفرەزەکە ناوی (x) .... ..... ئەو گوللانەی بە سەیارەکەی شاسوارەوە نراوە، یەکێک لەوانە بەر رانی کەوتووە و دەقیوەتەوە، وێرانی کردووە، ئەو جۆرە گوللەیە تەنها دەزگای دژە تیرۆر بەکاری دەهێنێت، ئەگەر ئەو گوللەیە نەبوایە، ئەوا دەتوانرا بگوترێ مەبەست تەنها بۆ ترساندنی شاسوار بووە، بەڵام ئەو جۆرە گوللانە بۆ لەناو بردن و کوشتنە، هۆکاری تەقەکردنەکەش دەگەڕێتەوە بۆ  ئەم دوو خاڵەی خوارەوە:
1- ململانێی توندی بەرچاوی ئێستای کوتلەکانی ناو یەکێتی بەتایبەت ململانێی سەختی نێوان کوتلەکەی بەرهەم ساڵح و هێرۆی براهیم ئەحمەد
2-  لە هەفتەی پێشوودا بەرهەم ساڵح و شاسوار لە یەکێک لە هوتێلەکانی سەرچناردا بە نهێنی و بێ پرسی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی کۆبوونەوەتەوە، باسیان لە کاری هاوبەشی کۆمپانیا بازرگانییەکان کردۆتەوە، بەدەر لە بەشداریکردنی کۆمپانیای نۆکان کە ماڵی تاڵەبانی سەرپەرشتی دەکەن.
سەرچاوەکە وتی: بە بڕوای من بانگهێشتکردنی بەرهەم ساڵح لەلایەن جەمهوری ئیسلامی ئێران، پاشانیش هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی بەرهەم لە لایەن هێرۆوە هۆکارێکی تری هەوڵی کوشتنی شاسوار عەبدولواحید بووە، چونکە هێرۆ و بنەماڵەکەی وا هەست دەکەن بە ڕێکەوتنی بەرهەم لەگەڵ شاسواری بەرپرسی کۆمپانای نالیا هەموو پڕۆژەکانیان لە دەست دەچێت.
ئەمڕۆش سەرچاوەیەکی دیکە، نزیک لە عادل موراد، چەند زانیارییەکی خستە سەر ئەو هەواڵەی بەدەستمان گەیشتووە، کە شاسوار عەبدولواحید بۆتە مەترسی بۆ ئەو باڵانەی ناو یەکێتی کە دژی پارتین، چونکە ماوەیەکە هەست پیدەکرێت، بنەماڵەی بارزانی لە هەوڵی خۆنزیککردنەوەدایە لە  کەناڵی راگەیاندنی ئێن ئاڕ تی، تەنانەت لە کاتی دەنگدانەکاندا پەیوەندییان بە خاوەنی ئەو کەناڵە کردووە، کە تەنها ریکلامی هەڵبژاردن بۆ پارتی بکات، بەڵام کاتێک زانیویانە، ئەوان ئەرکی بڵاوکردنەوەی ریکلامەکانیان فرۆشتووە بە کۆمپانیای (بابیلۆن)، ئیتر وازیان هێناوە، بەڵام توانیویانە ریکلامەکانی پارتی بخەنە ئەو کاتانەوە، کە زۆربەی بینەر تەماشای تەلەفیزیۆن دەکات، بە پێچەوانەوە هی حیزبەکانی تر لەو کاتانەدا بووە، کە کەمترین تەماشا دەکرێت و خەڵک ماندوو و خەواڵو دەبێت، بەمە پارتی توانیوێتی کەلەبەرێک بخاتە نێو ئەو بۆشاییە، بەبێ ئەوەی کەس هەستی پێ بکات، لەو ماوەیەدا ئێن ئاڕ تی ریکلامێکی باشی بۆ پارتی کردووە، سەرچاوەکەی نزیک بە عادل مورد ئەوەشی وت، کە ئێران زۆر لەو کەناڵە و کۆمپانیایە دەڕوانێت، بۆیە کاتێک هێرۆ داوای لێکردوون سەردانەکەی د. بەرهەمیش هەڵبوشێنرێتەوە، کاریگەری ئەمەشی بەسەرەوە بووە، چونکە وا لێکدراوەتەوە،  کۆمپانیای نالیا زیاتر لە د. بەرهەمەوە نزیکە.
ئەو سەرچاوەیە وتی: وەک دەبینرێت ئیستا مەسعود بارزانیی سەرۆکی هەرێم، نێچیرەڤان بارزانیی سەرۆکی حکومەت پێناخۆشی خۆیان بۆ برینداربوونی شاسوار عەبدولواحید دەربڕیوە، ئەمەش بۆتە جێگای گومان، کە چۆن ئەم دوو کەسەی بنەماڵە بۆ زۆربەی رووداوە دڵتەزێنەکان، بێدەنگن، کەچی بۆ برینداربوونی خاوەن کۆمپانیایەک بە زوویی هاتونەتە دەنگ، جگە لەوەیش  لە کاتی کردنەوەی چاتی لانددا، شاسوار عەبدولواحید بۆ یەکەم رۆژی کردنەوەی ئەو شوێنە، لە هەولێرەوە نێچیرەڤانی بانگکردبوو، لە کاتێکدا کەسانی تر هەبوون لە ناو یەکێتییدا، ئەوانەی فەرامۆش و بانگ نەکردبوو.
ئەوەی جێگای سەرنجە لە دوێنێەوە بازاڕی عەمیدە خانەنشینکراوەکانی میدیای ئازادیش بۆ جارێکی تر گەرم بۆتەوە، بەبۆنەی بریندابوونی شاسوار عەبدولواحیدەوە، بەناوی پێشێلکردنی ئازادیی و روشاندنی کەرامەتی ئازادیی و دیموکراتیی هەرێمەکەیان کەوتوونەتەوە قسەی زل، ئیستا عەمیدە خانەنشینکراوەکان لە نمونەی رێبین هەردی، شوان محەمەد، هەروەها بازرگانەکانی میدیای ئەهلی لە نمونەی کەمال رەئوف و ئەحمەد میرە بازاڕیان گەرم کردووە و لە کەناڵی تەلەفیزیۆنەکاندا کردوویانە بە هەرا و لە رۆژنامە و سایتەکاندا بابەت لەسەر دیموکراتی و ئازادیی رادەربڕین دەنووسن، بۆ ئەو مەبەستەش کامپینیان بەڕێخستووە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)