سانسۆڕ بریتیە لە وشەی فەڕانسی (censure)، کە بە مانای کۆنتڕۆلکردنی قسە و جۆرەکانی دیکەی دەربڕین و ...هتد مانا دەکرێتەوە.
لە زۆربەی جورەکان دا سانسۆڕ بە کردەوەی دەوڵەتەکان دادەندرێت و بە کارهێنانی سانسۆڕ بە مەبەستی پێکهێنانی ئارامی و سەقامگیری لە ناو کۆمەڵگەکان یان چاکترکردنی بارودۆخەکە لە قازانج و بەرژەوەندی دەوڵەتدایە.
بە گشتی وشەی سانسۆڕ سەبارەت بە فەزا و شوێنی گشتی و جەماوەری کەڵکی لێوەر دەگیرێت و فەرمی ترین شێوازی سانسۆڕ کپ کردنی دەنگی ئازاد و بیرکردنەوەی جیاوازە کە بە هەڕەشەی یاسایی و تۆمەتبار کردنی تاک دەست پێ دەکات. هەروەها سانسۆڕ کۆنتڕۆڵکردنی هەست و ویستی دەرونی و پێشگرتن بە دەست ڕانەگەیشتنی هزر و باوەڕی تاک بە ڕاگەیاندنی گشتی دەگرێتەوە.