کۆنە بەعسییەک مردووەکان دەکات بە شایەتی خۆی

Thursday, 06/08/2015, 21:32

6642 بینراوە


 برادەرێکی کۆنە بەعسی فشەی دەکرد، لە یادی ٤٠ساڵەی یەکێتیدا لە ناو کۆمەڵێک برادەردا دانیشتبووین، ئەو هەڵی دایە و وتی: کێ دەتوانێت مێژووی یەکێتی و کۆمەڵە بگێڕێتەوە؟
منیش لێم پرسی چۆن!؟ بۆ تۆ ئاگاداری ئەو مێژووەیەت؟
 ووتی: ئەی چۆن، من پەیوەندیم بە کاک ئارامەوە هەبوو، لە شانەیەکی کۆمەڵدا بووم، تەنانەت یەکێک لەو برادەرانە کە پێکەوە کارمان دەکرد، رۆحی بە بەهەشت شاد بێت، گرتیان و حکومەت پارچەپارچەیان کرد، برادەرێکی تریشمان هەبوو ئەویش لە موسڵ فەرمانی منی لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو، برادەرێکی دێکەی شانەکەمان تەقەی لە ئەمنێک کرد، ئەویشیان کوشتەوە. ئێستاش دوای ئەو هەموو ساڵە من هەر چی بڵێم کەس باوەڕ ناکات ، بۆیە قسە ناکەم .