بۆ دڵت بە دنیا زۆر خۆشە

Sunday, 31/01/2016, 14:15

3269 بینراوە


پێشمەرگەیەک دەڵێت چەند مانگە مووچەم وەرنەگرتووە و پارەم لە گیرفاندا نییە،کوڕەکەم ، هات و وتی باوکە بەیانی یادی لە دایکبوونمەوە دەمەوێت کێک و شەربەتم  بۆ بکڕیت، منیش توڕەبووم و پێم وت: سەرت دای لەبەرد، بۆ تۆ دڵت بە دنیا زۆر خۆشە! کە ئەوەم وت هەموو دەوروبەرم دایانە قاقای پیکەنین، تەنیا کوڕەکەم نەبێت بە بێدەنگی چووە دەرێ
دوایی دەڵێت پەشیمانیش بوومەوە، نازانم ئەمە نوکتەبوو، لە دەمم دەرچو، یان کارەسات بوو بۆ کوڕەکەمم قەومان! ئەم دەسەڵات وای لێهاتووە کارەساتەکانیش دەبێت بە پێکەنین و هەموو دەبێت بە عاڵی خۆمان پێبکەنین!
کوردستانپۆست: ئەمە هەرچەندە  ناچێتە خانەی نوکتەوە، بەڵام بۆ مێژوو بە پێویستمان زانی لێرەدا بڵاوی بکەینەوە.