پارتی دەیانکوژێت، ئینجا سەیریان دەکات

Friday, 25/11/2016, 5:51

4704 بینراوە


سێ جامانە سووری پارتی دەچن بۆ راو، بڕیار دەدەن تەنیا راوی ئەو ئاژەلە نێرانە بکەن، کە سێ گونیان هەیە.
کاتێک خۆیان دەکەن بەناو  دارستاندا، هەر ئاژەڵە و بە لایەکدا رادەکات. مام رێوی لە پێش هەموویانەوە، شێر لێی دەپرسێ، ها مام رێوی ئەوە چییە تۆ خۆت ئەوەندە فێڵبازی ناتوانی فێڵ لەو پارتییانە بکەیت!؟ خۆ تۆ سێ گونیشت نییە!
مام رێویش لە وەڵامدا دەڵێت: دەزانم بەڵام  تۆ ئەم پارتییانە ناناسیت!  لە پێشدا دەتکوژن، دوایی  دێن سەیر دەکەن بزانن سێ گونت هەیە، یان نا!؟
ئەم نوکتەیە پەیوەندیی بەو تیرۆرکردنانەوە هەیە، کە دەسەلاتی کوردی لە باشوور دەیکات، بەتایبەتی پارتیی و بنەمالەی بارزانی، دوای ئەوە  دەڵێن وا لیژنەمان بۆ دروست کرد، ئیتر نە لیژنە دیار دەبێت و نە  باسی لیژنەکەش دەکەنەوە.