فوئاد مەعسوم تا ئیستا نازانێت موسڵ بەدەست داعشەوەیە

Monday, 02/01/2017, 11:47

8276 بینراوە


فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق، کە ئیستا بە بێ ئاگا لە کاروباری دەوڵەت ناوبانگی دەرکردووە، ئەم کەسە لە دەرەوە و لە شاخیش هەر وابوو، ئاگای لە هیچ نەبوو، قسەیەکیشیان بۆ بکردایە هەر سەری دەلەقاند، تەنیا پارەت پێبدایە هەرچییەکت بەناوی ئەوەوە بکردایە ئەم رازی بوو.
لە شام و لە ئینگلتەرە  ماوەیەک تا ئەو کاتەی شاناز ئیبرایم ئەحمەد پێگەیشت و پۆستی پارەدزینەکەی وەرگرت، ئەو پۆستە لای فوئاد مەعسوم بوو. لە سوریا پشکی ڤیزەی وڵاتان کە بە (الجبهة الشعبية لتحرير فلسطين) لە هەندێک وڵات وەریگرتبوو، ئەوانیش یەک دوانێکیان بە جەلال تالەبانی و حیزبەکەی دابوو. فوئاد مەعسوم بە پارەیەکی باش دەیفرۆشتەوە بە خەڵکی، هەڵبەت جەلال تالەبانی حەزی لەم جۆرە پیاوانەش بوو، کە لە خۆی نزیک بکاتەوە و دیوەخانی مەکتەبی سیاسییەکەی پێ پڕ بکات.
 پاش ئەوەی تالەبانی لە سەرۆکایەتیی عێراق نامێنێت، لەسەر پێشنیاری هێرۆی برایم ئەحمەد ئەم فوئاد مەعسومە دەبێت بە سەرۆک کۆماری عێراق، ئەم نوکتەیەش لەسەر ئەمە دروست کراوە:
******************
فوئاد مەعسوم دەچێت بۆ لای جەلال تالەبانی، تالەبانیش لەو بێ ئاگاییەی خۆیدا، کە فڕی بەسەر دنیاوە نەماوە لێی دەپرسێت: ها فوئاد ئیستا خەریکی چیت؟ ئەویش ناوێرێت بڵێت ئیستا لە شوێنەکەی تۆ سەرۆک کۆمارم، لە وەڵامدا دەڵێت: مامە گیان وەڵڵا ئیستا کراوم بە قائیممەقامی کۆیە؟ تالەبانیش لێی دەپرسێت: بۆ فوئاد ئەو ئیشەت پێ دەکرێت؟