ئەحمەد دادیی و بەرپرسە کوردەکان

Tuesday, 28/11/2017, 20:26

4755 بینراوە


ئەحەی دادی، یەکێک بوو لە پێشمەرگە کۆنەکان، قسەی نەستەق و جوانی زۆرە، دەگێڕنەوە، کە رۆژێک لە ناو کۆڕێکدا یەکێک لێی دەپرسێ: مام ئەحمەد رات چۆنە بەرامبەر بەم بەرپرسانە؟
ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت: بەخوا ئەمانە هیچ متمانەم پێیان نییە، نەک وەکو بەرپرس، تەنانەت ئەگەر بیانکەیت بە پاسەوانی پیساییش، نیوەی دەخۆن!
ئیستا ئەو قسەیەی مام ئەحمەدی دادی هەندێک کەس بە شیوەیەکی دیکە هەڵیان گێڕاوەتەوە و کەس وەکو سەرچاوە ناوی مام ئەحمەد ناهێنێت.