کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
ڕۆژى 3 شەمەى ڕابردوو كاتژمێر 8،20 دەقیقەى بەیانى ئەو ڕۆژە ، لە كاتێكدا كاكە زەردەشت عوسمانى ڕۆژنامەنووس و خوێندكار لە كۆلێژى ئاداب بەشى ئینگلیزى لە زانكۆى سەڵاحەدین، بۆ دەوام كردن و درێژەدان بە خوێندن بەرەو بەردەرگایى كۆلێژى ئاداب هەنگاوى ناوە، ئالەو كاتانەدا، بە پێى سەرچاوەیەكى نزیك و ژمارەیەكى زۆر...