دەزگایى پاراستنى بنەماڵەى بارزانى لە پشت تاوانى ڕفاندن و تیرۆر كردنى ڕۆژنامەنووس (زەردەشت عوسمان) ى جوانەمەرگەوەن!

Tuesday, 11/05/2010, 12:00

1154 بینراوە



ڕۆژى 3 شەمەى ڕابردوو كاتژمێر 8،20 دەقیقەى بەیانى ئەو ڕۆژە ، لە كاتێكدا كاكە زەردەشت عوسمانى ڕۆژنامەنووس و خوێندكار لە كۆلێژى ئاداب بەشى ئینگلیزى لە زانكۆى سەڵاحەدین، بۆ دەوام كردن و درێژەدان بە خوێندن بەرەو بەردەرگایى كۆلێژى ئاداب هەنگاوى ناوە، ئالەو كاتانەدا، بە پێى سەرچاوەیەكى نزیك و ژمارەیەكى زۆر لە خوێندكاران بەبەر چاوى زیاتر لە 5 زێرەڤانى پاسەوانەكانى ئەو كۆلێژەوە، بە دوورى 3 مەتر سەیارەیەكى هۆنداى ژمارە كاتى دهۆك بە 4 چەكدارو بە هەموو هێز و توانا یان جگە لە ئازاردان و لێدانێكى زۆر هەر چوارپەلى زەردەشتى جوانەمەرگیان بەستوەو لەناو سندوقى سەیارەكەیان ناوەو بۆ شوێنێكى نادیاریان بردووە، بەڵێ لەبەر چاوى ئەو پاسەوانانەى كە بە زێرەڤانى ناسراون و چەكدارى پارتىن، زەردەشتیان ڕفاندووەو بێئەوەى خۆیان بكەنە خاوەنى هەر نەبێت لە دەستیان ئازادیان بكردایە!
ئەمەو ئەمڕۆ 6/5/2010 هەواڵى تیرۆركردن و كوشتنى كاكە زەردەشتى خوێندكارو ڕۆژنامەنووس شارى هەولێرى گرتەوە، كە ئەو تۆڕە تاوانكارە بە زیندوویى بە بەر دەمى و چاوى هەموو بازگەكانى ئاسایش و پۆلیس و زێرەڤانى پارتى و بنەماڵەى بارزانیەوە، بەرەو موسڵیان بردووە لەێ شەهیدیان كردووەو، لەكاتێكدا ئەم هەواڵە ڕۆماڵ دەكەین و دەینووسن تەرمى زەردەشت عوسمانى جوانەمەرگ هێشتا بەخا نەسپێردراوە!!
هەر ئەمڕۆ سەرچاوەیەك لە مەكتەبى ڕاگەیاندنى بنەماڵەى بارزانیەوە، و لە زارى چەند جاشقەڵێمێكى وەك ئازاى حەسیب و شازاد ئەنوەر و بەختیار شاخى و جواد قادرى براى سەرۆ قادرەوە دڵخۆشى خۆیان بوە دەربڕیوە، كە پاراستن كەوتۆتە خۆى و ئیتر ماوە نادات كە هیچ كەسێكى دیكە دژى بنەماڵەى بارزانى و پارتى بنووسن!
ئەمەو هەر ئەو ستاڤە لە زارى ئازاى حەسیب قەرەداغى یەوە ، گوایە پاراستن ئاگادارى كردوون تا بڵێن دەزگاى زانیارى یەكێتى و جەماعەتى كۆسرەت ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە!
بەڵام بە ئاشكرا هەموو خەڵكى هەولێر باسى ئەوە دەكەن كەس لە هەولێر جگە لە دەزگا ئەمنیەكانى پاراستن و ئاسایش و دژە تیرۆر ناتوانن كارو كردەوەى وەها ئەنجام بدەن و، چونكە هەر ئەوان بوون لە كەركوك سۆرانى مامە حەمەو شێخ عەبدولستار ساڵح شەریڤیان تیرۆر كردووە، تەنها لەسەر چەند لێدوان و نووسینى ڕۆژنامەوانى!
بە پێى سەرچاوەیەكى ئەمنى بەڕێوەبەرى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر بێ ئاگاى خۆى لەو تاوانە دەربڕیوەو ، وتوێتى ئەمە ئەركى ئاسایش و دژە تیرۆرەو، هەر ئەو سەرچاوەیە باسى لەوە كردووە، كە دەزگاى پاراستنى مەسرور بارزانى لێژنەیەكیان بۆ دەمكوت كردن و ئازاردان و تیرۆركردنى ڕۆژنامەنووسان پێك هێناوە!
ئەوەى جێگاى باسكردنە زەردەشت عوسمان براى ڕۆژنامەنووس بەشدار عوسمانە كە بە (بەشدار عەلى ناسراوە)
بە وردى چاودێرى ڕەوشەكە دەكەین و هەر زانیاریەكى دیكەمان چنگ كەوت بۆتانى دەنێرین!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە