دەزگای تەندروستی پێشمەرگە و نایەكسانی و نایاسایی لە دابەشكردنی زەوی دا

Thursday, 03/09/2009, 12:00

2222 بینراوە

بۆ : دەزگای تەندروستی پێشمەرگە
كاك دلێری سەید مەجید
د.ڕێكەوت حمەڕشید /سەرۆكی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە
دیوانی چاودێری دارایی
وەزارەتی شارەوانی

ئەوەی ئاشكرایە كەماوەیەكە زیاد لە 100 پارچە زەوی دابەش كراوە بەسەرچەند كارمەندێكی نەخۆشخانەكانی سەربەدەزگای تەندروستی پێشمەرگە دا.
ئەوەی ئێمە لێرەدا دەمانەوێت كە رای گشتی و ئێوەی لێ ئاگاداربكەینەوە، ئەو زوڵم و ناهەقی ونایەكسانیە كە رووی داوە لەكاتی دابەش كردنی ئەم پارچەزەویانەدا بەرادەیەك كە كاری نایاسایی تیادا كراوە و بەداخەوە زۆرێك لەكارگێری و اداریەكانی ئەم دەزگایە (بۆ چەند مەبەستێكی شاراوە) چاویان لێ پۆشیوە .
وەك روون و ئاشكرایە بۆ هەموولایەك كە بەپێی یاسا بۆ هیچ كەسێك نیە كە زەوی لە حكومەت وەربگرێت لەكاتێكدا پێش خۆی هاوسەرەكەی موستەفید بووبێت (واتە پێشتر زەوی لە حكومەت وەرگرتبێت).
بەڵام ئەوەی وەك رۆژی رووناك ئاشكرایە و بە ئاشكرا چاوپۆشی لێ ئەكرێت ئەوەیە كە لەم لیستەی ئەم دواییەی دەزگادا ناوی چەندەها كەسی تێدایە كە پێش خۆیان هاوسەرەكانیان زەوییان وەرگرتووە و موستەفیدبوون .
هەربۆیە داواكارین لە بەرێزتان و رای گشتی كە بەربگرن لە ئەم كارە نایاساییی و چاوچنۆكانەیە بۆ ئەوەی ئێمەی كارمەند و هاووڵاتی لەوە زیاتر نائومێد و هیوابراو نەبین لە راستگۆیی و دادپەروەرێتی دام و دەزگاكانی حیزب و حكومەت .

بۆ ئاگاداری بەڕێزتان ناوی هەموو ئەو كارمەندانە و ژمارەی پارچە زەویەكانی خۆشیان و هاوسەرەكانیشیانمان وەك بەڵگەلەلایەكە ئەوە دەسەلمێنێت كە ئەم كەسانە پێشتر موستەفید بوون و هاوسەرەكانیان زەوییان وەرگرتووە.وە ئەگەر ئەم زوڵم و نایەكسانیە بەردەوام بێت و رێگەی لێ نەگیرێت ئەوە ناچار دەبین كە بڵاوی بكەینەوە .
زۆر سوپاس بۆ هاوكاریتان لە چەسپاندنی دادپەروەری و یەكسانی دا.

چەند كارمەندێك

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە ونایەكسانی و نایاسایی لە دابەشكردنی زەوی دا
بۆ :
دەزگای تەندروستی پێشمەرگە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر

کۆمێنت بنووسە