"چیرۆكێك بۆ تێگەیشتن لە عقلى دەسەڵاتی كورد "تەنز

Monday, 27/04/2009, 12:00

2114 بینراوە


لە دونیاى ئەمڕۆى سەردەمى جیهانگیرى كە وەك گوندێكى لێهاتووە لە ژێر سێبەرى سایە و هەژموونگەرى سەرمایەدارى و كۆمپانیا مەزنەكان میدیا ناتوانین پرسە ئاڵۆزەكان هەزم بكەین و بەئاسانى لێ ى تێ بگەین بەتایبەتى لە ڕۆژهەڵات و بە تایبەتى تریش وڵاتى لە مەڕ خۆمان چونكە هەتا ئێستاشى لە گەل دابێت هەل و كایە كان قۆرغ كراون بۆ خزمەت دەسەڵات و دەركردنى لە ئەركى خزمەت كردنى بە میللەت دە سەڵات وسەرمایەچەكى دەستى كەسانیكن بۆخۆبەهێزكردن وخۆ دەوڵمەندكردن دوركەوتنەوە لە هەست وسۆزى خەڵكى و گەڕان وخەم خواردن لە دەسكەوتى زیاتربۆقوڵكردنەوەوزیاترتێگەیشتن ئەم چیرۆكەى دادێت وانەیەكى باشە بۆتێگەیشتن تاچیتر كات بۆ بیر كردنەوە لەم باسە بە فیڕَۆ نەدەین.
(چێرۆكى گروپى 99)پادشایەك هەبو فەرمان ڕواى وڵاتێكى مەزنى دەكرد هێشتا لە ژیانى خۆى ڕازى نەبو بەڵام خۆیشى هۆكارى ئەم نا ڕازیبونەى نەدەزانى ,ڕۆژێك پادشا لە كۆشكى ئیمپڕاتۆرى دا پیاسەى دەكرد كاتێك بە چێشتخانەكەدا تێپەڕى گوێ بیستى دەنگى گۆرانیەك بوو بەدواى دەنگەدا ڕۆشت پاشا چێشت لێنەریكى بینى كە لە روخسارى شەوق و زەوق و شادى دەبارى و بەدەم كاركردنەوە گۆرانى دەگوت .
پاشا زۆر سەرى سوڕما لە چێشت لێنەرەكەى پرسی :.بۆچى ئەوەندە دڵ خۆشی ؟
چێشت لێنەرەكە لەوەڵامدا گوتى :. قوربان من تەنها چێشت لێنەرێكم هەول ئە دەم كە دڵى ژن و منداڵە كەم خۆش بكەم . ئێمە ماڵێكمان هەیە لە حەسیر دروست كراوە بە ئە ندازەى پێویست خۆراك و پۆشاكمان هەیە هەر لەبەر ئەوەشەمن ڕازى و خۆش حاڵم ....
پاشا لە پاش بیستنى قسەى چێشت لێنەرەكە لە گەل سەرۆك وەزیران لە بارەى ئەم با بەتەوە قسەى كردلەهۆكارى دڵخوشى یەكەى پرسى؟
سەرۆك وەزیران وتى:قوربان ئەم چێشت لێنەرە تا ئێستا ئەندامى گروپى 99نیەو ئەگەر ئەم پیاوە نە بێتە ئەندام ئەوا پیاوێكى خۆش بەختە ,
پاشا بە سەر سوڕمانەوە پرسى گروپى 99 چیە؟؟
سەرۆك وەزیران لە وەڵامداوتى :.ئە گەر دەتەوێ بزانى گروپى 99 چیە پێویستە ئەم كارە ئەنجام بدەیت :. یەك كیسە بە 99سكەى ئاڵتونەوە لە بەردەم ماڵى چێشت لێنەرەكە دابنێ لە زوترین كاتدا دەزانى گروپى 99 چیە!!!!!!!!!!
پاشا لە سەر قسەى سەرۆك وەزیران فەرمانى كرد كیسەیەك بە 99 سكەى ئاڵتونەوە لە بەردەم ماڵى چێشت لێنەرەكە دابنێن :.
چێشت لێنەر لە دواى ئەنجامدانى كارى چێشت خانە گەڕایەوە ماڵەوە لە بە رامبەرى كیسە یەكى بینی بە سەر سوڕمانەوە بردیەوە ماڵەوە كردیەوە لە سەرە تا بەبینینی سكە ئاڵتونیەكان سەرى سوڕما پاشان لەخۆشیدا پەشۆكا چێشت لێنەرەكە سكە ئاڵتونیەكانی خستە سەر مێزێك و دەستی كرد بە ژماردنیان بە تەواوى 99 سكە بوو سەرى سورما بۆچى 99 سكە یە 100 سكە نیە؟؟؟
بیر یكردوە دەستى كرد بە گە ڕان بە دواى دا بست بە بستی ژورە كە هەتا بگرە حەوشەكە شى سەرو ژێر كرد هیچى دەست نەكەوت ماندوو شەكەتو هیلاك بوو ناچار بە نائومێدى وازى لە گەڕان هێنا.
چێشت لێنەر زۆر خەمبارو دڵ شكاوە مات ومەلول بوو بڕیاریدا لە بە یانیەوە هەوڵبدات تا یەك سكەى ئاڵتونى تر بە دەست بهێنێت و سامان و سەروەتى خۆی هەرچى زوترە بكاتە 100 سكەى ئاڵتونى هەتا درەنگ وەخت كارى دەكرد هەر لە بەر ئەوەش بەیانى دواتر درەنگ لەخەو هەستا دەستى كرد بە بۆڵە بۆڵ بە سەر ژن و منداڵەكانیا و ڕەخنەى لێ گرتن بۆچى ؟درەنگ لەخوتان هەڵستاندوم ".چێشت لێنەر ئیتر وەك جاران خۆش حاڵ نە دەبوو و گۆرانیشى نە دەوت ئە و تەنها چەندى دەتوانى كارى دەكرد ..
پاشا نەى دەزانى چۆن ئەم كیسە یە ئەم بە ڵایەى بەسەر ئەم چێشت لێنەرەدا هێنا
هۆكارەكەشی نە دەزانى لە سەرۆك وە زیرانى پرسى ئەویش لە وەڵامدا ووتى:.
قوربان ئێستا ئەم چێشت لێنەرە بوو بە ئە ندامى گروپى 99!!!
ئەندامانى گروپى 99 جۆرە كەسانێكن كە زۆریان هەیە بەڵام راِزى نین و هێشتا هەر چاویان لە دواى زیاترە ................
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە