وەڵامیك بۆ ئەو كادرە بەهەڵوێستەى مەڵبەندى كفرى.

Thursday, 18/06/2009, 12:00

2089 بینراوە


زۆر بەداخەوە نووسین ئەوەندە بێ نرخ و بێ بەها بووە هەر كۆڵكە خوێندەوارێك و دڵڕەشێك هەڵدەستێ لەسەر خەڵك ئەنووسێ و زانیارى نادروست ئەدات بەهەر پێوەرێك بیپێوى نەنووسینەكانیان بەپێزەو سەرنجى خوێنەر ڕائەكێشێ وەنەزانیارى یەكانیان ئەبنە جێگاى بڕواو متمانەى خەڵك.
زۆرم پێ سەیرە ئەم چاو شاركێیەى ئەم كادرە نووسەرانە لەسایتەكانەوە لەگەڵ خەڵك و خۆیاندا ئەیكەن.
من ئەوەندە ئەڵێم خەڵك و كادرو نووسەر یا هەموو وەك سەباح عەلى قارەمان بوێرو قارەمان بێت كەبە ناونیشان و وێنەى خۆیەوە شتەكانى بڵاودەكاتەوە.
ئەو كادرەى وا هێندەى دڵسۆزى كاك عوسمانە لەباڵى ریفۆرمە بۆ جەنابى لەم قەیرانەوە هەڵویستى وەر نەگرێت ئەگەر خەڵك خۆى بەپارەو سەیارە و پلە و پایەیەكەى فرۆشتووە ئەى جەنابى لەبەرامبەر چى خۆى فرۆشتووە بێ هەڵوێست بوو بۆ لە قەیرانەكەدا وەك هەڤاڵانى تر هەڵوێستى وەرنەگرت من و سەرجەم ئەو هەواڵانەى كە ئەو كادر بوێرەى مەڵبەند لەسەرمانى نووسیوە چاك ئەزانین كێیەو چى پیاوێكى مەعقولە ئەو بەتەنها نەینوسیوە لەگەڵ كەسێكى هاوڕێى خۆى و كەسێكى تر كەهێڵى ئینتەرنێتى هەیە نووسیانە لەبەر ئەم هۆیانە:
1-لەبەر ئەوەى نەلە كۆمیتەو نەلە مەڵبەند لەبەر ئەوەى حەزیان لەهێنان و بردنى قسەو قسەڵۆك هەیە رویان پێ نادرێ دەم و چاویان ناشرینە و نامەرغوبن.
2-بەراستى ئۆجاغى باوكى خۆى كوێر نەكردووە نەوە كوڕى باوكى خۆیەتى چونكە پێشەى نووسین و فیتنەیەكەى وون نەكردووە هەقە هەمیشە شت لەسەر خەڵك بنوسێ.
من لێرەوە دەست خۆشى لێ دەكەم یەكەم كەسە لەژیانمدا بیبینم كە كوت ومت وەك باوكى خۆى دەرچووە.
لەكۆتایدا بەو كادرە قارەمان و بوێرە ڕادەگەیەنم خەڵك بێ غیرەت و خۆفرۆش نیە هەر ئەو و هاوڕێكانى خەڵكى لەو بابەتەن چونكە خەڵك هەڵوێستى خۆى ئاشكرا كردووە بەهەر بارێكدا بێت بەڵام جەنابى خۆفرۆش و خائین ولەوەسەت ماوەتەوە چونكە هیچ هەڵوێستێكى نیە (لەسفرەكەى معاویە دەخوات و لەپشتى ئیمام عەلى یەوە نوێژ ئەكات). ئەگەر ناو خۆت ئەنێى كادرو بەجورئەت ودۆستى كاك عوسمان و باڵى ریفۆرم و خەڵكى تر خۆفرۆش و خائینە ئەى جەنابیت بۆ لەسنوور مەڵبەند ماویتەوە و بەئاشكرا بەیعەت بۆ كاك مەردان ئەكەیت.
من ئەوەندەم ماوە بیڵێم (ئەگەر ماڵى خۆت لە شوشە بوو بەرد مەهاوێژە ماڵى خەڵك) هەروەها ئەمەى جەنابت "سەگ بەمانگەشەو وەڕێنە" و "دەریاش بەدەم سەگ گڵاو نابێت" باش بزانە ئێمە بێ ئاگا نین و تۆ كادر نیت لەسنوور مەڵبەند پیشەیەكى ترت هەیە ئەگەر زۆریش لەسەرى برۆیت بەئاشكرا سكاڵات لەسەر تۆمار ئەكەین لەگەڵ هاورێكانتدا.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە