یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لەندەن .... پەنا بۆ کۆمەڵە و حیزبی دیموکرات ئەبات !!

Tuesday, 13/09/2011, 12:00

1480 بینراوە





دوای تێكشاندنە یەک لە دوای یەکەکانی یەکێتی لە بەریتانیا لە سەر دەستی شانازئیراهیم ئەحمەد ، ژمارەی ئەندام و هەوادارەکانی ئەم حیزبە لە داچون و کەم بونەوەدان ، بۆ وەڵامی توڕەبونەکانی مام جەلال و هێرۆخان ،شاناز کە بەرپرسی مەکتەبی یەکێتیە لە بەریتانیا ،لە کاتی بۆنەکاندا پارەیەکی زۆر تەرخان ئەکات بۆ داوەتکردنی میوانی زۆر و بۆر لەو پەناهەندە کوردانەی کە تازە ڕویان لەم ووڵاتە کردوە و بێکارن ،پارەی ڕێگا و بان و خواردن و هەر یەکەیان ١٠٠ پاوەندیان ئەداتێ . جگە لە هەندێ مشەخۆر و چەتەکانی دەورو بەریان ،تەنها بۆ وێنەگرتنیان و بڵاوکردنەوەی لە کوردسات و گەلی کوردستان ،بۆ بەدرۆخستنەوەی گۆڕانخوازان و ئەو ئەندامانەی وازیان لە یەکێتی هێناوە .هەروەها بۆ ڕازیکردنی دڵی مامی گەورەیان .ئەمە ڕاستییەکە هەمو کوردە بەشەرەفەکانی دانیشتوی بەریتانیا لێی بە ئاگان ..
مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن لە ساڵی هەشتاکانەوە دامەزراوە ،بە درێژای تەمەنی خزمەتێکی باشی بە کۆمەڵگای کوردی کردوە ، بەردەوام مانگانە ٢ تا ٣ کۆڕ و سیمینار ی تێدا سازکراوە ، ئاهەنگی خێزانی ، خوێندگەی زمانی کوردی بۆ منداڵانی کورد لەم مەڵبەندەیا بە سەرکەوتویی ئەنجامدراوە کە شوێنی ڕەزامەندی هەمو لایەک بوە ، ڕێگە نیشاندەرێکی باش بوە بۆ ئەو گەنجانەی کە ویستویانە درێژە بە خوێندنی باڵا بدەن ، زۆر چالاکی تر کراوە کە سوودی بە کۆمەڵگاکەمان گەیاندوە..
کاتێك شاناز ئیبراهیم ئەحمەد چڵەوی (حوکمی) گرتە دەست ،کەوتە پیلانگێران بۆ لە باربردنی ئەو دۆخە پۆزیتیفەی کە لەپێناوی خزمەتگوزاری هاتبوە کایەوە .مەڵبەندیان شێوان و کەسی نەشارەزایان کردە کوێخا .. هەر ساڵێک لە کاتی بەستنی کۆنفرانسدا کۆمەڵێ دەنگدەریان ئەکڕی و بە تەزویر ئەوانەی بیانویستایە دەنگیان بۆ کۆ ئەکردەوە .تەنانەت کار گەیشتە ئەوەی پەلاماری خەڵکە دڵسۆزەکەش بدەن و چەتەکانیان لە خەڵک بدەن ...ئێستا مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد تەنها کەلاوەیەکەو کەس ڕوی تێ ناکات ،تەنانەت کوردەکانی ناو لەندەن پێیان شەرمە کۆڕی تەزێکانیش لەوێ بگێڕن ..هەمو مەبەستی شاناز لەم کارە چەپەڵەیدا ئەوەیە دەست بگرن بە سەر بیناکەی مەڵبەندا ..بیناکە موڵکی هەمو کوردە بەڵام کاتی خۆی باوکی شاناز و کۆمەڵێکی تر لە هاوڕێکانی توانیویانە ئەم موڵکە وەر بگرن و تاپۆکەی بە ناوی دارا عەتار ەوە بنوسن ..بەڵام هەمو کۆمەڵگای کوردی ئەزانن کە ئەم کارەیان هیچ لۆجیکێکی تێدا نییە و بە پێێ یاسا ناتوانن ئەم کارە بکەن .. بۆیە کوردەکانی بەریتانیا لە ململانێیەکی سەختدان دژی پیلانەکەی شاناز ..
ئێستا لە سەرو بەندی نزیکبونەوەی کۆنفرانسی ساڵانەی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد داین .. شاناز دڵنیایە لەوەی کە ناتوانێ دەنگی زۆر پەیدا بکات بۆ سەرکەوتن لەم کۆنفرانسەدا .بۆیە پەنای بردوەتە بە هەڤاڵانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران و کۆمەڵە ، کە دەستی یارمەتی بۆ درێژ بکەن لە پێناوی دەست بەسەرا گرتنی مەڵبەند .بەرامبەر بە هەندێ پارە کە ئەردێ بە دەنگدەرەکان ،ئەمە سەرەتایەکی مەترسیدارە بۆ ئێمەی کورد لە بەریتانیا ،کە ئەو حیزبە تێکۆشەرە دژی بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگای کورد بوەستنەوە و هاوکاری کەسێک بکەن کە خۆیان لە هەمو کەس باشتر ئەزانن کە نەخۆشە ،ئێمە بە ناوی هەمو کوردە بە شەرەفەکانی بەریتانیاوە تکایان لێ ئەکەین کە لەم گەمەیەدا خۆیان بە دوور بگرن ، بە کەمێک پارە و خواردن ئەندامەکانتان سوک مەکەن ، ئێوە کەسانی تێکۆشەر و دڵسوزن .
هەروەها زۆر گرنگە کوردەکانی بەریتانیا لە لەندەن و هەمو شارەکان بەخۆتان بکەون و ئەندامەیتان نوێ بکەنەوە ، بە دەنگی ئێوە مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد جارێکی تر لە سەر پێی خۆی ئەوەستێتەوە ، ئەو مەڵبەندە بکەنەوە بە ماڵە گەورەکەی خۆتان لە دەستی ئەم بازرگانانە دەری بهێنن و ڕێگە مەدەن لێرەش یاری بە ماڤ و چارەنوسمانەوە بکەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە