ستران عەبدوڵڵا بەیانیان ئەهلى و ئێوارانیش حیزبیە!

Thursday, 06/08/2009, 12:00

1568 بینراوە


سەیروسەمەرەكانى رۆژنامەگەریى كوردیى، هەر لەخودى ئەو كەسانەوە دائەكەوێ كە وەك مەكۆى جۆڵا، لەپێناو فلسە سورێكدا هەزار ئەمسەرو ئەوسەر ئەكەن كە نمونەكەیان ستران عەبدوڵڵایە. (یان وەك برادەرەكانى پێى ئەڵێن ست ڕان ئاخر هێندە ئاشقى ران و جەستەى ئافرەتە ئەم ناوەى پڕ بەپێستیَی!)
كاكم دواى تەمەنێك لەژیانى حیزبایەتى و نوسەرى حیزب، دواى نوسینى سەدان وتار دژى پارتى و بنەماڵەى بارزانى، هەر لەگەڵ ڕێككەوتنى یەكێتى و پارتى بەناوى ڕێككەوتنامەى ستراتیژیى، روویكردە ژیانى رۆژنامەیەكى بەناو ئەهلى كە سەربە بەرهەمە دۆڕاوەكەى لیستى كوردستانییە!. هەر لەو رۆژنامەیەدا یەكەم كەس بوو شەرەفى یارمەتی نێچیرڤان بارزانى پێبڕا و سوپاسنامەیەكى گەورەشى لە رۆژنامەكەدا بۆ بڵاوكردەوە، لە سەردەمى لیستى كوردستانیشدا كەوتە ستایشى ئەو لیستەى كە نیوەى زیاترى موڵكى پارتیە و دەستى بەدژایەتیكردنى چەندین سەركردەى رەمزى وەك كاك نەوشیراون كرد، تەنها لەبەرئەوەى وەڕینێكى باشى هەیە، خێرا كرایە سەرنوسەرى ئەو رۆژنامەی كوردستانى بەناو نوێیەى كە لەناو بازاڕدا نافرۆشرێ و ژمارەكانى لەبان یەكتردا كەڵەكە بوون.
عاجباتى هەشتەم لێرەدایە كە بەیانیان بەرپرسى دەزگاى خەندانە وەك خاوەن رۆژنامەو گۆڤارێكى سەربەخۆو ئێوارانیش لەرۆژنامەى كوردستانى نوێیە وەك رۆژنامەیەكى حیزبى، ئەمەش یەكەمین دووڕوویى و دوانیفاقى ستران نابێ، ئەم جۆرە نوسەرانە ئەبێ باش لەوە دڵنیا بن كە سەرنوسەرى هەزاران رۆژنامەش بن، كەس وتارەكانیان بەپولـێ ناكڕێت، بەچى ئەچێ ستران هەموو دنیا بباتەوەو خۆى بدۆڕێنێ؟ بەرامبەر ئەو هەموو وەڕینانەشى ئەڵێم: سەد قەل و بەردێ!
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە