زەكاتەكەى خاڵە خاڵە (ڕەجەب) ى ئاسیاسێڵ نادرێتە فەرمانبەرانى كۆمپانیاكەش

Monday, 22/08/2011, 12:00

1543 بینراوە


 


ڕونكردنەوەیەكى شیكارى زۆر سادە و ڕەوان بۆ هاو نیشتیمانیانى شارە خۆشەویستەكەم ...
وەك ئاشكرایە كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ لەمڕۆوە واتە بەروارى 21/8 سیستەمى چركەى بەكار هێنا بە رامبەر بە بەشدار بووە كانى دیارە ئەمەش مافى ئاساى و یاساى كۆمپانیاكەیە بە رامبەر بە بەشدار بووە كانى بەڵام لە چوار چێوەى دەقێكى یاسایدا.. بۆیە بەشداربوانى خۆشەویست وا بۆ جارێكى تر خاڵە فاروقى ئاسیا فێڵ هەستایەوە بە یارى كردنى كردن بە هەست و شعورى بەشدار بوانى بە گشتى وە بەكار هێنانى ئەم سیستمەش وەك پێشتریش لەگۆڕینى سیستمى (سەنت) بۆ (دینار)زەرەر لە بەشدار بووەكانى درا بە هەمان شێوەش ئەم سیستمەش لە پێناو خۆیدا گۆریویەتى وە مەبەشتیشى لەم سیستمەش كۆكردنەوەى ((زەكاتى ئیجباریە لە خەڵكى كەم دەرامەت بۆ ماڵ و منداڵى))
ئەم جارەش بێگوێدانە ئەوەى نزیكەى (000 000 10) دە ملیۆن بەشداربوى هەیە دەستیكردەوە بە یارى كردن بە هەستى (000 000 10) بەشداربوو ,,,
بەڵام بەندە هەرچەندە شارەزایەكى پڕۆفیشناڵنیم لە بوارى ئابوورى و ژمێریارى دا نیە بەڵام وا خشتەى زەرەرى بەشداربوو وە قازانجى ئاسیاسێڵ تان بۆ شیتەڵ دەكەم ....
ئەگەر ڕۆژانە بەژداربوى ئاسیاسێڵ تەنها (1) دەقیقە قسە بكات ئەوا كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ لە یەك ڕۆژدا بڕى (000 000 250) قازانجى بۆ دەچێت لە چاو سیستەمى پێشوودا..
بۆیە ئێمە وەكو گروپى بایكۆت كردنى ئاسیاسێڵ داوا لە سەرجەم بەژداربوانى ئاسیا سێڵ دەكەین كە لە ماوەكى زۆر كورت سیمكارتەكانى ئاسیا سێڵ بخەنى زبڵدانى مێژوو چونكە لە بەرامبەردا هەریەك لە (كۆرەك تیلیكۆم لە بەرامبەر 1 دەقیقە قسەكردن 85 دینارە) وە (زین تیلیكۆم 75 دینارە) لە بەرامبەردا (ئاسیاسێڵ 125 دینارە) ...
وە هاوكاریكردنتان گەڕانەوەى هێزو كەسایەتی بۆ بەڕێزتانە تا چیتر كەس نەتوانێت یارى بە هەست و شعورتان بكات چونكە هەر باپیران و باوانى ئێوەبوو چۆكیان بە ئینگلیز و سەدامى دیكتاتۆردا هێنا بۆیە ئیوەش ئەمڕۆ نەوەى ئەوانن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە