ڕوونكردنەوەیەك بۆ كوردستان پۆست

Monday, 07/03/2011, 12:00

1271 بینراوە


ڕوونكردنەوەیەك بۆ كوردستان پۆست
سڵاوتان لێبێت و ماندوو نەبن
لە ماڵپەڕەكەى ئێوەدا لە 4 ى 3 ى 2011 دا نووسەرێك بە ناوى كاك پۆسەیدۆن نووسینێكى لە سەر بابەتى "بەردەركى سەرا, هەر بەردەركى سەرایە" ى من كە لە ڕۆژنامەى هاوڵاتیدا بڵاوكراوەتەوە, ڕەخنەیەكى بە ناونیشانى "بۆچى بگرین؟ شوكر غالبیش هاتە گۆ..." نووسیوە. هەڵبەت ئەو كاكى نووسەرە هەموو حەقێكى هەیە نووسینەكەى منى بە دڵ نەبێ و پێى چاك نەبێ و بەلایەوە هیچ نەبێ, لەوەش زیاتر حەقى خۆیەتى بە گێل و بێ ئاگام بزانێ! بەڵام بە داخەوە بۆ بەهێزكردنى نووسینەكەى, هاتووە هەندێ زانیارى هەڵە دەربارەى من دەنووسێ كە گوایە لەبەر تەقاعودى كە لە كوردستان هەمە وەك بەرتیل ئەو وتارەم نووسیوە!؟ لێرەدا تەنها ئەوەندە دەڵێم كاكى نووسەر غەدرى كردووە ئەوەى بۆ من هەڵبەستووە. بۆیە بەم ڕوونكردنەوەیە هەموو لایەك ئاگادار دەكەم كە من هیچ جۆرە تەقاعودییەك, پارەیەك, مانگانەیەك, پارچە زەوییەك, خانوویەك یا هەر شتێكى دیكەم لە دەسەڵاتى كوردى وەرنەگرتووە. یا ئەو برا نووسەرە بۆ بە من دەڵێ پەنام بۆ دەسەڵات بردووە و پاڕاومەتەوە یا گوایە بەو ڕاپەڕینەى بەردەركى سەرام وتبێ موئامەرە! ئەوانە كارى من نین و كۆڵوە نانێكى حەڵاڵ و زوڵاڵى خۆمم بەسە. من پیاوێكم قەناعەتم بە گیرفانى خۆم و بە چاوى خۆم هەیە و پێویست ناكا چیدیكە بڵێم.
بۆ ئەوەى ئەو برادەرە نووسینەكانى بچنە دڵەوە, حەق وایە خۆى لە بوختان و قسەهەڵبەستن و ناوزڕاندنى خەڵك بپارێزێ. هاوكات حەق وایە داواى لیبوردن لە خوێنەرانى بكا كە بە هەڵەیدا بردوون. بە هیوام ئەوەندە كارە بكا و لەگەڵ خۆى ڕاستگۆ بێ. ڕەحمەت لەو كەسانەش كە هەموو هەواڵێك بێ لێكدانەوە وەرناگرن.

رونکردنەوەیەک لە سەر ڕونکردنەوەکەی سەباحی غالب


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە