هەڵۆی برایم ئەحمەد سەردانی ماڵە موستەشارەكان دەكات

Thursday, 23/04/2009, 12:00

1886 بینراوە


هەواڵی (هەڵۆی برایم ئەحمەد سەردانی ماڵە جاش و موستەشارەكان دەكات)، ئەو هەواڵە بوو كە لەماوەی پێشوودا لەكوردستان پۆستی خەڵك بڵاو كرایەوە، كوردستان پۆست جەختی لەوە كردبووە كە لەماوەى داهاتوودا هەواڵە بە تەواوى رادەگەیەنین كە بزان راستە یان نا، بۆیە منیش دوای ئەوەى بەدواداچوونم بۆ هەواڵەكە كرد، دەركەوت بەڵێ وایە.
بۆیە منیش دەڵێم ئەوەى بە مەبەستی دەنگ هێنان و دەنگ كۆكردنەوەو پرۆپاگەندەو ریكلامی هەڵبژاردن سەردانی جاش و موستەشارو تاوانباران بكات هیچی لەیەكێتی و پارتی كەمتر نییەو هەر لاساییكردنەوەى ئەوانە، چونكە لەمێژەوە تاوەكوو ئەمڕۆ ئەمە سروشتی ئەو دوو حزبەو سەركردەكانى بووە، لەپێناو سەركەوتنی خۆیدا ملی دۆست و براكەى شكاندووەو رووى كردووەتە دوژمنەكەى.
بۆ نموونە لەهەڵبژاردنی پێشوودا مستەشارێك لەكفری خانووی دروست كردبوو، چەندین بەرپرسی یەكێتی وەكوو دیاری بۆ خانووە نوێكەى هەر یەكەو دیارییەكی گەورەی بردبوو بۆ ماڵیان، جگە لەوەى باس لەوە دەكرا كە یەكێتی 2 دەفتەر دۆلاری بە دیارى بۆ ناردووە، ئەمەش هەر لەبەر ئەوەى بە عەشیرەت و هاوپیشەكانی رابوردووى بلێت دەنگ بدەن بۆ لیستی ژمارە 163ی پەرلەمان و 109ى یەكێتى.. دەك خەجاڵەت بن بۆچ حزبێكن، عەفو حیزبێكن.
كفری

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە