چى تر لەپشتى پیلانە گڵاوەكانى پارتی بەدى دەكرێت بەرامبەر بەبرامەسیحیەكان

Friday, 09/12/2011, 12:00

1525 بینراوە


یەكێكى تر لە پیلانە گڵاوەكانى پارتى لە پشتى سوتاندنى شوێنە گشتیەكان وبارەگاكانى یەكگرتوولە بادینان ئەوەیە كەتۆمەتى ئەوە بداتە پاڵ مەسیحیەكانى كوردستان كە هەموویان لەشفرۆش و مەى خۆرن كە ئەمەش سوكایەتیەكى هێجگار گەورەیە پێان دەكرێت وتا ئێستا پارتى نەبێت كەس پێى نەكردوون، جگە لەمەش ئەیەوێت بیاندات بە گژى ئیسلامیەكاندا ئەویش بەوەى كە مەسیحیەكانن هە ستاوون بە سوتاندنى بارەگاكانیان بۆ ئەوەى توشى تۆڵەیان بكات وبكەونە بەر شاڵاوى ئیسلامیەكان و پارتەكەى بنەماڵە بەرهەمەكەى بچنێتەوە و خۆى بكاتە ئاغاى مەسیحیەكان تا كڕنوشى بۆببەن و داواى یارمەتى لێبكەن

بۆیە دەبێت مەسیحیەكان زۆر وریاى ئەو پیلانە گڵاوە بن ونەكەونە داوى ڕەشى ئەو عە قڵ رزیوانە ودەبێت بەرەسمیش سكاڵایان لەسەر تۆمار بكەن وراى گشتى لێ ئاگادار بكرێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە